09

1.8K 355 8
                                    

ئێستا هەروەک کەسێکی بەجێماو لە دایکی،
لە شەوێکی سارد و کشوماتی زستاندا بە سەر شەقامە تاریک و بێدەنگاکاندا دەسوڕێمەوە و هیوا گەشەکان لەدوای خۆمەوە بەجێدەهێڵم.

وا هەست دەکەم کەسێکی گەمژەبم کە کەس نەتوانێ یارمەتیم بدا و دەرمانی کێشە ئاسان و گران ئاساکانم بێت..،
لەبەر ئەوەی لە لاپەڕەکانی ژیانی مندا باشترینەکان بوونی نییە و لە ئێستا بەدواشەوە بوونی نابێت.

زۆر بێمانایە ئەو کەسەی کە لە قوڵایی دڵتەوە خۆشتەوێ و خۆشتویستووە،
لە کۆتاییدا هیوای خراپترینەکانت بۆ بخوازێ،
وەک ئەوەی هەرگیز گوێبیستی ئەوە نەبووبێتم کە دەڵێت..،
لە دوای هەموو چاو پێکەوتنێک، ماڵئاواییەک بوونی هەر هەیە...


Your Love | SUGA.Where stories live. Discover now