25

1.3K 314 11
                                    

❞ بەنەفرەت بی ❝ بە توڕەییەوە وتم،
چونکە زەنگی مۆبایلەکەم منی لە خەونە پەمەییەکانم هەڵستاند،
بێگومان بۆ ئەوەی خۆم ئامادەکەم و بڕۆم بۆ شوێنی کارەکەم..،

لەسەر سیسەمەکەم هاتمە خوار و سەر جێگەکەم چاککرد،
پاشان ڕۆتینەکانی بەیانیانم بەجێگەیاند و چووم بۆ چێشتخانە بۆ ئەوەی نانی بەیانی بۆ یەکەم جار لە ژیانمدا ئامادەکەم،
چونکە بەهۆی ڕووداوەکانی ئەم دوواییانەوە ئارەزووم بۆ خواردن کەم بۆتەوە،
و ئەگەر کەمێکیش بخۆم!
ئەوا بەهۆی زۆر لێکردنی ڕیوجین'ەوەیە،
وە گەر بێشینەوە بۆ هۆکاری سەرەکی ئامادەکردنی ئەم نانی بەیانییە،
ئەوا بەهۆی ئەو منداڵەوەیە،
خۆ بێگومان هێندە بێ هەست نیم!
گەر خۆم ئارەزووی پێ نەکەم ئەوا کەسێکی کە بە برسێتی بهێڵمەوە.

لە کاتی ڕۆیشتنم بۆ چێشتخانە منداڵەکەم بینی،
کە وادیار بوو کەمێک لەمەو پێش بەخەبەر هاتبوو،
بۆ یەکەم جار لە ژیانمدا هەستمکرد کە گەمژەم،
نەخێر ببوورن بۆ دووەم جار،
یەکەم جار لەبەر ئەوەی کەسێکی وەک ئەوم خۆشویست،
دووەم جاریش لەبەر ئەوەی هێندەی منداڵێکم پێ نەکرا، کە بەبێ زەنگی مۆبایل بەخەبەر هاتووە..،
دواتر ویستم هەنگاوێک بنێم و پرسیاری ئەوەی لێکەم کە ❞ ئایا بۆچی بەم کاتە زووە بەخەبەرە! ❝
بەڵام وەستام کە بینیم منداڵەکە لەسەر کورسی چێشتخانەکە هەستاو چووە بەرامبەر ساردکەرەوەکە و پاشان دەرگای ساردکەرەوەکەی کردەوە و دەستی بەرزکردەوە بۆ بردنی هێلکەیەک!
هەر کە زانی کە توانی گەیشتنی دەستەکانی نییە بۆ هێلکەکە،
خۆی بەرزکردەوە و هەوڵی بەدەستهێنانی دەدا،
بەڵام نەیدەتوانی بۆیە منیش بڕیارمدا کە یارمەتی بەم،
❞ بچکۆلانە من دەتوانم یارمەتیت بدەم ❝ لە شوێنی وەستانی منداڵەکە نزیک بوومەوە و وتم،
بەڵام هەر کە گوێبیستی من بوو!
لە ترساندا هێلکەکەی لە دەست کەوتە خوارە و پاشان جەستەی دەستی کرد بە لەرزین،
دواتر بە چاوێکی پڕ لە فرمێسکەوە وتی،
ت-تکایە بمبوورە، من نەم-زانی
کەمێک تاسام و چەندین پرسیار لە مێشکمدا دروست بوو،
بێگومان وەک هەموو کات بۆ ئەوەی خۆم لە پرسیارەکانی ناو مێشکم تێر بکەم بە ئاگاییەوە بۆ ئەوەی بارودۆخەکە نەگاتە ئاستێکی هەستیار وتم..،
❞ تۆ برسیتە؟ ❝ خۆم نزمکردەوە بۆ ئاستی و بە زەردەخەنەوە وتم بۆ ئەوەی هێندە نەترسێ،
ن-نەخێر ❝ بە خێرایی و بە سەر ڕاوەشاندنەوە وتی،
❞ کەواتە بۆچی هەوڵت دەدا کە هێلکەکە بەریت؟ ❝ بە گرتنی دەستە بچووکەکانی و بەهەمان ڕووخسارە زەردەخەنەکەی خۆمەوە وتم،
ب-بۆ ئ-ئەوەی نانی بەیانی بۆ تۆ ئا-مادەبکەم
نانی بەیانی!؟!
ئاخر چ منداڵێک لەم تەمەنەدا نانی بەیانی ئامادە دەکات؟
❞بۆچی دەتویست نانی بەیانی بۆمن ئامادەبکەی؟ ❝ بە ڕووخسارێکی پڕ لە پرسیارەوە وتم،
وە هەوڵم دەدا گوێبیستی وەڵامێک بم کە پێی باوەڕ بکەم،
دواتر منداڵەکە بە دانەواندنی ڕووخساری بۆ خوارەوە وتی،
بۆ ئەوەی...ل-لێم نەدەی
لێدان!؟!
بۆ ئەم منداڵە لە ڕابردوودا لە خێزانێکی تووند و تیژدا ژیاوە!
وە پاشان خۆیانی لێ دەرباز کردووە!
❞ بچکۆلانە بۆ تۆ لە چ شوێنێکەوە ڕات کردووە؟ ❝
منداڵەکە سەری بەرزکردەوە و پاشان وەڵامێکی پێدام کە تووشی گێژاوێکی قوڵی کردم...

لە خانەی بێ سەرپەرشتانەوە

Your Love | SUGA.Where stories live. Discover now