دەرگای ماڵەوە بە هێمنی کردەوە و لە دوای خۆمەوە دەرگاکەم بە هێواشی داخستەوە،
پاشان پاڵم بە دەرگاکەوە دایەوە و هەموو ئەو قسانەی کە ئەو پیاوە پێی وتم!
وەک شریتێکی ڤیدیۆیی هاتەوە ناو خەیاڵم،
بەڵام هێندەی نەخایاند کە دەستی لیا بە ڕاوەشاندنەوە لە بەردەممدا هەوڵی دەدا من لەو خەیاڵ ڕۆیشتنەم بهێنێتە دەرەوە،
❞ شوگا ئەوە چی بووە!
بۆچی وا خەمبار و شڵەژاو دیاریت؟ ❝
لیا هەر کە باروودۆخ و ڕووخساری من بەم شێوەیە بینی!
زۆر بەخێرایی بە دەستە نەرم و نیانەکەی ڕووخساری گرتم و پاشان بە ڕووخسارێکی سەرسووڕماو و دەنگێکی پڕ لە خەمەوە پرسیاری لێکردم،
وەک ئەوەی ڕانەهاتبێ بە بینینی من بەم شێوەیە،
❞ نا لیا من هیچم نییە،
تەنها ئەوەیە کە ئەمڕۆ زیاد لە پێویست کارم کردووە ❝ بە زەردەخەنەیەکی دروستکەرەوە قسەکانم پێ وت،
بێگومان پێویستەکات کە ئەو ڕاستییە تاڵانە لە لیا بشارمەوە،
هیچ ئامادەی ئەوە نیم کە کەسێکی نموونەیی وەک لیا لە ژیانمدا بڕواتە دەرەوە و لە دەستی بدەم،
بەڵام خۆ گومانم لەوە نییە کە لیا کەسێکی لەو شێوەیە نییە!
بەڵکو بە پێچوانەوە کەسێکی زۆر تێگەیشتوو و زیرەکە،
بەڵام...،
ئایا تۆ ئامادەی بە وتنی ئەو ڕاستییەی کە لە ڕابردوودا لەگەڵ چەند کەسانێکی خراپ تووشی کێشە بووم؟
نەخێر بێگومان ئەوە ناڵێی،
چونکە ناتەوێت کەسێک بەو ڕابردووە تاریک و بێ ڕێگایانەوە بترسێنی،
❞ باشە با وابێت،
بەڵام...
لەو بڕوایەدا نەبیت کە باوڕەم کردبێ ❝ لیا بە ڕووخسارێکی پڕ لە گومان و دەنگێکی هێمنەوە وتی،
دوای ئەوەی کە هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی،
بێگومان چاوڕوانی ئەوە نەبووم کە لیا باوەڕ بە قسەکانم بێنێت،
چونکە خۆشم باوەڕم بە خۆم نەکرد،
❞ ئێ دەی چاوەڕوانی چیت؟
با بڕۆین نانەکەمان بخۆین! ❝ دوای ئەوەی کە بێدەنگیم بۆ وەڵامەکەی لیا هەڵبژارد!
ئەوا لیا هەر وەک جاران بۆ گۆڕینی هەر گفتووگۆیەکی هەستیار!
بە ڕووخسارە زەردەخەناوییەکەی و چاوە گەشاوەکانی هەر وەک پشیلە!
منی لە هەندێ لە کێشەکانی ناو ژیانم هێنایە دەرەوە،
❞ ئەی خوایە،
من چیم کردووە لە ڕابردوودا تا تۆ بێیتە ناو ژیانمەوە! ❝
دوای ئەوەی کە ڕووخساری لیا'م بەم شێوە شیرینە بینی!
زۆر بەخێرایی لە ئامێزم گرت و بە ڕووخسارێکی پڕ لە زەردەخەنە و دەنگێکی منداڵانەوە وتم،
❞ تەنها خەوتووی ❝ لیا لە نێو ئامێزە تووندەکەی مندا و بە جوڵاندنی سەری لە نێو ئامێزمدا،
هەر وەک ئەو پشیلانەی کە داوای خۆشەویستی و گرنگی پێدان دەکەن وتی،
❞ لەوانەیە ❝ لێک دوورکەوتینەوە و پاشان بە پێکەنینەوە پێم وتم،
ئەویش هەر کە وەڵامەکەی منی بیست،
بە زەردەخەنەوە دەستەکانی گرتم و پاشان دوای ئەوەی لە ڕووخسارم نزیک بۆوە و سێری نێو چاواکانی بە قوڵی کردم وتی،
❞ تۆ کەسێکی نموونەییت وە منیش زۆر بە بەختم بە هەبوونی تۆ لەناو ژیانمدا،
تەنها ئەوەندە ❝ منیش دوای ئەوەی کە گوێبیستی قسەکانی لیا بووم!
دڵم وەک ئەوەی هەوڵی هاتنە دەرەوە بات لە ناو جەستەمدا لێی دەدا،
❞ ئەوە تۆ لە هەوڵی کوشتنی کەسێک دای؟ ❝ بە ڕووخسارێکی پڕ لە گومان و بە نیشانەکردنی پەنجەم بۆ نزیک لە ڕووخساری لیا'وە وتم،
❞ بەڵێ ❝ هەر کە لیا گوێبیستی پرسیارەکەی من بوو،
زۆر بەخێرایی لە نزیک من دوورکەوتەوە و پاشان دوای ئەوەی کە دڵنیا بوو لە دووری ئاستی نێوانمان!
بە دەرهێنانی زمانی و پاشان بە گاڵتەجاڕییەوە وتی،
ئەی پێم نەوتن؟
خۆشەویستەکەی من جیاواز و نموونەییە.لەسەر سیسەمەکە دێمە خوار و پاشان دەچم بۆ ئەو ژوورەی کە لیا تێیدا خەوتووە،
دەرگاکەم بە هێمنی کردەوە و پاشان تەماشای ڕووخسارە پاک و بێ تاوانەکەی لیا'م کرد کە چۆن بە قوڵی خەوتووە،
دوای ئەوەی کە چاوەکانم خۆیان لە تەماشاکردنی لیا تێرکرد!
ئەوا بە هێمنی هاتمە دەرەوە و لە دوای خۆمەوە دەرگاکەم بە ئاگادارییەوە داخست،
پاشان پاڵم با دەرگاکەوە دایەوە و دووبارە قسەکانی ئەو پیاوە هاتەوە نێو خەیاڵم...❞ ئەو پارانەی کە بردت ئێستا لە کوێن!؟!
ها؟ ❝ دوای ئەوەی کە بێدەنگیم لە ئاست چەپەڵێکی وەک ئەودا هەڵبژارد!
ئەوا ئەو زۆر بەخێرایی لە شوێنی وەستانی من نزیک بۆوە و پاشان بە ڕووخسارێکی گرژ و دەنگێکی پڕ لە قین و تووڕەییەوە وتی،
❞ من نازانم کە تۆ باسی چ جۆرە پارەیەک دەکەی! ❝ بە ڕووخسارێکی پڕ لە سەرسووڕمان و بە دەنگێکی هێمنەوە وتم، ڕۆڵگێڕانێکی جوان بوو شوگا،
❞ ئەوە تۆ گاڵتە بە من دەکەی ها؟
وا هەست دەکەی کە ئاگاداری هیچ نیم؟
وا دەزانی کە نازانم ئەو کەسەی کە ئەو پارانەی برد تۆ بووی؟
هێندە گەمژەم؟!؟ ❝ دوای ئەوەی کە گوێبیستی وەڵامە بێ ماناکەی من بوو،
زۆر بەخێرایی قۆڵی گرتم و پاشان بە سێرکردنی نێو چاوانم و بە دان گرتن بەخۆیدا و زۆر بە تووندییەوە قسەکانی کرد،
❞ ئەی کەواتە بۆ هەر ئەو کاتە لە کاتی خۆیدا نەهاتی و نەتکوشتم؟ ❝ بە تووندی دەستیم لە ژێر قۆڵمد فڕێدا و پاشان بە ڕووخسارێکی پڕ لە گاڵتەجاڕییەوە پرسیارم لێکرد،
❞ سێرکە،
گەر ئێستا ئەو پارانام بۆ نەگەڕێنیتەوە!
ئەوا بە شێوازی خۆم وەری دەگرمەوە ❝ هەموو قسەکانی منی بە لاوە نا و پاشان بە ئاڕاستەکردنی پەنجەی بۆ بەردم سنگم و بە دەنگێکی تووندەوە وتی،
چونکە ئاگاداری ئەوە بوو کە من لە ڕاکردن خۆحەشارداندا کەسێکی زیرەک و وریا بووم و کەس هەستی بە جوڵەکانم نەدەکرد،
تەنانەت گەر بە بەردەم شێریشدا هەنگاو بنێم،
❞ ئادەی بە کام شێوازی خۆت وەری دەگریتەوە!؟! ❝ هەر کە گوێبیستی قسەکانی بووم،
بە زەردەخەنەیەکی گاڵتەپێکەرەوە سێری دەوروبەرم کرد و پاشان دوای ئەوەی کە زۆر نزیک بوومەوە لێی پرسیارم لێ کرد،
بەڵام ئەو لە بەرامبەردا بە پێکەنینەوە وەک ئەوەی باوەڕی بە سەرکەوتنی خۆی هەبێ!
قسەکانی بە باوەڕ بەخۆ بوونەوە کرد...❞ بە کوشتنی خۆشەویستە بەنرخەکەت ❝
YOU ARE READING
Your Love | SUGA.
Fanfiction❞ ببوورە، بەڵام من ئەو ڪەسەنیم ڪە لە ئێستادا بەدوایدا دەگەڕێی ❝ بە ساردییەوە وتم، لەگەڵ ئەوەی هەوڵمدەدا مەچەکەم لەژێر دەستیدا ڕزگاربکەم. بەڵام ئەو لەبەرامبەرمدا تەنها پەنجەکانی لەسەر مەچەکم تووندتر کرد و پاشان دەستیکرد بە پێکەنینێکی گاڵتەجاڕانە. ❞ ئ...