28

1.2K 284 13
                                    

تۆ بۆت نییە خۆت بخەیتە ناو کێشەکانی خەڵکەوە،
ئێستاش وەرە خاتوو لیا با بزانین ئەم شێوازی قسەکردنەو لە کێوە وەرگرتووە
دوای ئەوەی کە شوگا تەماشای کوڕەکەی کرد!
چاوەکانی وەک ئەوەی نوقمی ئاگرێکی نەکوژاوە بووبێت!
کوڕەکەی بە بێ ئاگایی دەسوتاند،
بەڵام گەر باسی ڕووخساری بکەین!
ئەوا دەڵێم ڕووخساری وەک گڕکانێکی هەڵقوڵاو وابوو،
کە لە ڕۆیشتن و هاتنی بەردەوام بوو.

بێ ئەوەی هەست بە خۆم بکەم.!،
پەلکێشکرابوومە ژوورەوەی شوێنی کارەکەم،
وە ئەو کەسانەی کە لەوێش وەک کارمەند یاخود کڕیار یاخود ئەو کەسانەی کە دانیشتبوون و شیرینییەکەیان دەخوارد! هەموویان بیلبیلەی چاوەکانیان ئاڕاستەی شوێنێک بوو کە ئەویش ئێمە بووین،
❞ ئەوە تۆ چی ئەکەی! ❝ بە ڕووخسارێکی گرژ و بە چرپەوە وتم،
من دوو هەڵبژاردەم دایتێ بەڵام وا دیارە کە تۆ سوود لە هیچ شتێک وەرناگر- بێ ئەوەی کە قسەکانی تەواو بکات،
ئەو کوڕەی کە پێشتر هەوڵی ڕاوەستانی دەدا لە پەلکێشکردنی من!
منی لە نێو دەستەکانی ئەودا ڕاکێشا و بردیمیە دەرەوەی شوێنی کارەکەم،
دوور لە چاوی هەموویان،
بەڵام ئەو زۆر بە خێرایی هاتەدەرەوە و دەستی لای ڕاستمی گرت،
سێرکەن من تەنها ئەمەم لە دراما کۆرییەکاندا بینیوە!
کە تیایدا ئەو دوو کوڕەی کە عاشقی هەمان کچن،
لە کاتی دانپیانان بە خۆشەویستی خۆیان بۆ کچەکە لە هەمان کاتدا!
یەکێکیان دەستی لای ڕاستی کچەکە دەگرێ و ئەوی تریشیان دەستی لای چیی!
لەم کاتەدا کچەکە دەکەوێتە بارودۆخێکی هەستیارەوە و تەنها بێدەنگی بۆ دەمێنێتەوە،
بۆیە وا هەست دەکەم کە لە نێو درامایەکدا بم و ڕۆڵگێڕی سەرەکی ئەو درامایەش من بم!
دەتوانی خۆشەویستەکەم بەردەی؟ بە توندکردنی دەستی لەسەر دەستم قسەکانی بە قینەوە کرد،
کام خۆشەویست هاوڕێ؟
ئەو خۆشەویستەی کە خەریک بوو شەرمەزاری کەی لە نێو ئەو هەموو خەڵکەدا؟ کوڕە نەناسراوەکەش بە نزیککردنەوەی خۆی لە من و بە کەمێک ڕاکێشانی من بە لای خۆیدا،
بە گاڵتەجاڕییەوە پێی وت،
ئەرێ تۆ گەمژەی؟
من پێت دەڵێم دوورکەوە گەر نا ئەو ڕووخسارە جوانەت بۆ دەشێوێنم بە هەمان شێوە ئەویش منی بەلای خۆیدا ڕاکێشا بەڵام بە هێزێکی گەورەترەوە،
وەک ئەوەی بوکەڵەیەکبم لە نێوانیاندا،
گەر توانیت بیکە،
بەڵام منیش پاداشتەکەییت دەدەمەوە بە نزیکبوونەوە لە شوێنی وەستانی من و بە ڕووخسارێکی پڕ لە زەردەخەنەوە وتی،
ئا تۆ پێم بڵێ!
تۆ خۆشەویستی ئەوی یان پاڵەوانێکی لە ناکاو دەرکەوتوویت؟ ئەویش بەهەمان شێوە لە شوێنی وەستانی من نزیکبۆوە و قسەکانی بە ڕووخسارێکی پڕ لە پرسیار و گومانەوە کرد،
بەڵام ئەی من لێرەدا نابینن؟
واتە ئاستی نێوانمان زۆر کەمە و منیش وا هەست دەکەم کە لەبەر کێشەی نەبوونی هەوا لێرەدا دەبوورێمەوە،
❞ بۆستن ❝ بە توندی خۆم لە ژێر دەستەکانی ئەواندا دەرباز کرد و بە تووڕەییەوە وتم،
چونکە بەڕاستی خەریکە مێشکم لە دەست دەدەم،
یەکێک بە گەمژەیی خۆی ئەیەوێ مێز بە مێزی شوێنی کارەکەم بگەڕێ و بزانێ کێ خۆشەویستمە!
وە یەکێکیش لەبری ئەوەی ڕزگارمکات!
هێندەی دیکە باروودۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات،
ئاخر لیا تۆ بۆ هێندە بێ بەختی؟
تۆ باشی؟ کوڕە نەناسراوەکە بەخێرایی هاتە پێشم و پاشان بە پەشۆکاوییەوە وتی،
❞ من باشم، زۆر سوپاس ❝ بە زەردەخەنەوە وتم،
هیوا- کوڕە نەناسراوەکە بێ ئەوەی قسەکانی تەواو بکات،
شوگا زۆر بەخێرایی ڕووبەڕووی خۆی کردەوە و بۆکسێکی توندی بە ڕووخساریدا کێشا،
کە ئەمەش وای لێکرد کە بکەوێتە سەر زەویەکە،
بەڵام من زۆر بە خێرایی چوومە لای و هەوڵمدا یارمەتی بدەم بۆ ئەوەی بکەوێتەوە سەر پێیەکانی خۆی،
بەڵام هەر کە ویستم دەستی بگرم و یارمەتی بدەم،
شوگا بە توندییەکی ئێجگار زۆرەوە پاڵی پێوە نام،
کە وای لێکردم منیش بە هەمان شێوە بکەومە سەر زەوی و سەرم بە توندی بەر دیواری دوکانەکە بکەوێت، لەگەڵ ئەوەی کە ورد وردە پەلکێشی خەونێکی تاریک دەبووم!
بەڵام گوێبیستی ئەوە بوو کە هەوڵیان دەدا من بە خەبەر بهێنن و ئاگاداری ئەوە بن کە ئایا من باشم! ❝
بەڵام ئاگاداری ئەوە نەبوون کە خەونە تاریکەکان منیان ڕاکێشایە ناو جیهانە سامناکەکەی خۆیانەوە.

لیا
کەسێک بە پەشۆکاییەوە بانگی دەکردم،
بەڵام لەبەر ئەوەی کە توانای ئەوەم نییە جوان تێبینی شتەکان کەم و چاوەکانم بکەمەوە،
بۆیە نەشم دەتوانی بیخەمڵێنم کە ئەو کەسە کێیە،
بۆیە بۆ دواجار بڕیارمدا کە زۆر لە خۆم بکم و چاوەکانم بکەمەوە،
کاتێک کە چاوەکانم کردەوە،
ئەوەی بۆ یەکەم جار بیلبیلەی چاوەکانم خۆیان پێ بەخەبەر هێنایەوە.!،
ڕووخسارە خەمبارەکەی ڕیوجین بوو،
لیا تۆ باشی،
سەرت ئازاری هەیە!؟!
گەر ئازاری هەیە خێرا دەڕۆین بۆ نەخۆشخانە بە دەستهێنان بە سەرمدا پرسیارەکانی بەخێرایی و پەشۆکاوییەوە کرد،
❞ وا هەست دەکەم کە هەموو کێشەکانی دونیا لەسەر سەری من وەستاون ❝ بە گرتنی سەرم بە هەردوو دەستم،
بە ئازارەوە وتم،
گەمژە، لیا'ی گەمژە،
ئاخر بۆ خۆت دەخەیتە نێوان شەڕەوە،
تۆ پاڵەوانی؟
بۆستن!
من لەبیرم کرد..!
دەبێ ئێستا باروودۆخی ئەو کوڕە چۆن بێ کە هەوڵی دەدا یارمەتیم بدات.!،
❞ ڕیوجین کوا ئەو کوڕەی کە لەگەڵ شوگا'دا بەشەڕ هات؟ ❝ بەخێرایی لە جێی خۆم هەستام و تێبینی ئەوەم کرد کە هێشتا لە شوێنی کارەکەمم،
بەڵام ئەوەی جیاوازە ئەوەیە کەوا خەریکە ڕۆژ ئاوا دەبێت..،
لەڕاستیدا ئاگاداری باروودۆخی ئەو کوڕە و شوگا'ش نیم،
چوونکە لەگەڵ تۆدا بووم تا ئاگاداری تەندورستیت بم

Your Love | SUGA.Where stories live. Discover now