دوای ٢ ساڵ لە هاوسەرگیری..،
❞ لیا..! ❝
ڕیوجین بە خستنە سەری مەچەکی بۆ سەر مێزی کارکردنەکە،
بەدەنگێکی هێواش و پاشان بە ڕووخسارێکی کەمێک بێزارەوە بانگی کردم،
هەر کە بەدی کرد من بە هێمنییەوە کێکەکان دەخەمە ناو پاکەتەکانی خۆیانەوە و ڕووخسارم بێزاری و خەمباری زۆری پێوە دیارە،
❞ چیتەوێت... ❝ بە هەمان دەنگە هێواشەکەی خۆم بە ڕووخسارە خەمبار پۆشەکەی خۆمەوە وەڵامم دایەوە،
❞ سێ ڕۆژە خەمبار دیاری و هیچ شتێکیش بە من ناڵێی! ❝ ڕیوجین بە دەنگێکی بێزار و پاشان بە ڕووخسارێکی گرژەوە ئەمەی وت،
پاشان بە دوای ئەوەی کە هیچ وەڵامێکی لە منەوە بە دەست نەگەیشت!
خێرا دەستەکانی خستە سەر شانم و پاشان منی بە ئاڕاستەی ڕووخساریدا وەرگێڕا و لە وتنی قسەکانی بەردەوام بوو،
❞ گەر شتێک هەیە دڵت تووند دەکات!
بۆچی لای من باسی ناکەیت!
بەڵکوو پێکەوە چارسەری بکەین و ئەم بارە قورسەو لەسەر دڵ لاچێ..! ❝
لەڕاستیدا ڕیوجین ڕاستی دەکرد لە وتنی ئەوەی کە من سێ ڕۆژە خەمباری بەرۆکی تەواوی دڵ و ڕووخسارمی گرتووە،
چەندین جار هەوڵمدا کە ئەوەی لەناو دڵمدایە بیخەمە بەر گوێیەکانی ڕیوجین و بەڵکوو کەمێک دڵنەواییم بداتەوە و گەر کەمێکیش بێت ئەو بارە قورسەی سەر شانم بوونیان نەمێنێت،
بەڵام نەمدەتوانی..!،
چونکە...
هۆکەی ئەوە بوو کە نەمدەویست کەس گاداری کێشەی نێوان دوو هاوسەر بێت،
لە کۆتاییدا هەموومان مرۆڤین و لەوانەیە بێ ئاگایانە هەندێک قسە لە لێوەکانمان بۆ کەسی هەڵە بێتە دەرەوە،
بۆیە بێدەنگیم هەڵبژارد و هەوڵمدا کە خۆم کێشەکانی خۆم چارەسەر بکەم،
چونکە وەک وتویانە!،
کەسی سێیەم کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات..،
ببورە ڕیوجین بەڵام گەر تۆ هاوڕێی کار و کاتم بیت!
ئەوا شوگا هاوڕێ و هاوسەری تەواوی ژیانمە.دوای ئەوەی دووبارە ڕیوجین بێدەنگییە لە ڕادەبەدەرەکەمی وەک وەڵامێک وەرگرت!،
ویستی دووبارە لەگەڵم بدوێت و کەمێک لە خەمەکانم کەم بکاتەوە،
❞ کەمێک بڕۆینە دەرەوە!
بەڵکوو ئ- ❝
بەڵام هەر کە ڕیوجین ویستی تەواوی قسەکانی کۆتایی پێ بهێنێت!،
زەنگی سەر دەرگاکە،
کە هێمایەکە بۆ هاتنە ژوورەوەی کڕیار!،
ڕیوجینی لە تەواوکردنی قسەکانی پچڕاند و وای لێکرد بەخێرایی ئاوڕ بداتەوە بۆ ئاڕاستەی دەرگاکە و ئاگاداربێ لە بوونی ئەو کڕیارەی کە ساتێک دەبێ هاتۆتە ژوورەوە،
بەڵام منێکی نوقوم بووی ناو هزرە ئاڵۆزەکەم و ئالوودەبوویەکی خۆشەویستی ئەو هاوسەرەی گەر تەنانەت هەزاران کێشەش لەنێوانماندا هەبێ،
هەر وەک یەکەم دیدارمان بوونی خۆشەویستی پێوە دەنێمەوە..!،
نەمدەتوانی تەنانەت ئاوڕیش بدەمەوە بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکی کڕیارەکان،
بەڵام هێندەی نەخایاند پەنجەی ڕیوجین کە چۆن بەهێواشی بە شانمیدا دەدا،
منی بە ئاگا هێنایەوە و لەو جەنجاڵییەی ناو خودم،
منیش ئاوڕم دایەوە و چاوەکانم ئەو کەسەی بەدی کرد کە وای لێکردم سەر سووڕبمێنێ لە بوونی ئەو لێرەدا،
❞ قاوەیەکی ساددە،
گەر ئەرک نەبێت! ❝ شوگا بە زەردەخەنەیەکی کەمێک تێکەڵ لەشەرمەزارییەوە داواکارییەکەی خۆی پێ وتم،
منیش لە بەرامبەردا بە زەردەخەنەیەکی کەمێک دروستکەرەوە سەرم بە هێمای "باش"ە ڕاوەشاند،
وەک ئەوەی نەمەوێ ڕیوجین هەست بە باروودۆخەکەی نێوانمان بکات..،
YOU ARE READING
Your Love | SUGA.
Fanfiction❞ ببوورە، بەڵام من ئەو ڪەسەنیم ڪە لە ئێستادا بەدوایدا دەگەڕێی ❝ بە ساردییەوە وتم، لەگەڵ ئەوەی هەوڵمدەدا مەچەکەم لەژێر دەستیدا ڕزگاربکەم. بەڵام ئەو لەبەرامبەرمدا تەنها پەنجەکانی لەسەر مەچەکم تووندتر کرد و پاشان دەستیکرد بە پێکەنینێکی گاڵتەجاڕانە. ❞ ئ...