Your Love ᵗᵐⁱ

1.8K 209 10
                                    

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

_____________
❛YOUR LOVE❜
© AgustR_1 2019

_____________❛YOUR LOVE❜© AgustR_1 2019

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

________

ئاگادارییەکی زۆر گرنگ تاییبەت بە (نووسەر و کتێبەکەی

• ئەم چیرۆکە تەنها لە لایەن خۆمەوە نووسراوە.
واتە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە پێدراو نییە،
بە دووبارە بەکارهێنانەوەی بیرۆکەکانم کە موڵکی خۆمن.
• دووبارە بەکارهێنانەوەی بیرۆکەکانم.
دووبارە بەکارهێنانەوەی بیرۆکەکانم بێتوانایی و بێ دەسەڵاتی تۆ دەردەخات بەرامبەر بە نووسین،
گەر خاوەنی هونەری نووسین نیت و خۆت بە خاوەنی نازانیت!
کات نەڕۆیشووە،
بڕۆ کۆتایی بەم شەرمەزارییەت بهێنە و ماندوێتی کەسانی دیکە
مەکە بە موڵکی خۆتێکی ساختە..،
چونکە لە کۆتاییدا کەسانی ساختە ئەمڕۆ بێت یاخود بەیانی!
هەر وەک ڕۆژی ڕووناک دەردەکەون.
• پێزانین.
ڕێز لە نووسینەکانم بگرە گەر خوێنەری کتێبەکەم دەبی،
چوونکە ئەم کتێبەی کە لەلایەن خۆمەوە بەرهەم هێنراوە،
چەندین کاتژمێرم تەرخانکردووە بۆ نووسینی.
ئەوە وەک پاداشتێکی ڕێزلێنان وایە بۆ نووسەر،
وە منیش زۆر پێی دەزانم.

________

چەند تێبینییەکی گرنگ دەربارەی کتێبەکە؛

• ڕووداوەکانی ناو ئەم کتێبە.
هیچ کام لە ڕووداوەکانی ناو ئەم کتێبە،
پەیوەندی بە ژیانی ڕاستەقینەی کەسایەتییە ناوهێنراوەکانی ناوییەوە نییە،
بەڵکو بەکارهێنانی ناو و وێنەی هەندێ لە کەسایەتییەکان!
تەنها هێماکردنی ڕووخساری کەسایەتییەکەیە بۆ بەرجەستەکردنی لەنێو هزردا،
بۆ ئەوەی هزر بە ڕووخساری هەندێ کەسایەتی،
توانای قبوڵکردنی خوێندنەوەی کتێبەکەی هەبێت.
• هەڵەی ڕێزمانی.
هیچ شتێک بێ کەم و کورتی و هەڵە نییە،
کەواتە گەر هەڵەیەکی ڕێزمانیت لەم کتێبەدا بەدی کرد،
سووپاس گەر بە دڵێکی فراوانەوە لە خۆتی بگری.
• بینینی جیاوازی.
گەر جیاوازییەکت بەدی کرد لە بەراوردکردنی ئەم کتێبەم،
لەگەڵ کتێبەکانی دیکەمدا.!،
هیوادارم لەوە بگەی کە سەرەتای هەر کارێک ئەزموون وەرگرتنە،
تا دەگەیتە ڕادەی سەرەکی ئاشنابوون.
• ڕستەکان.
ڕستە تۆخەکان تایبەتە بە قسەکەری سەرەکی بەشەکە،
ڕستە کاڵەکانیش تایبەتە بە کەسایەتییەکانی دیکەی دەوروبەری
قسەکەری سەرەکی.
• بەشەکانی کتێبەکە.
ئەم کتێبە پێکهاتووە لە بەشی کورت،
وە لە هەمان کاتیشدا بەشی درێژ.
• کۆتا بەشی کتێبەکە.
لەگەڵ کۆتایی هێنانت بە خوێندنەوەی کتێبەکە،
گوێبیستی ئەو پارچە میوزیکەبە کە لە کۆتاییدا دامناوە،
بۆ زیاتر تێگەیشتن لە هەستی کتێبەکەم.

________

زانیاری گشتی دەربارەی ئەم کتێبە؛

• تەمەنی کتێبەکە.
لە ساڵی ٢٠١٩'دا بڵاوکراوەتەوە،
وە لە ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢'دا نوێگەری بۆ کراوەتەوە.

________

کارەکانی دیکەم؛

چاوەڕوان بن.

________

✍﹏ئەم چیرۆکە بە پاکی و بێگەردی لە هزری خۆمەوە نووسیومە،
کەواتە گەر کەسێکت بەدی کرد کارەکانم کۆپی دەکاتەوە!
بوێربە و بە وتنی ڕاستییەکان ئاگادارمکەرەوە،
وە لە بەرامبەردا ڕەزامەندی خودای گەورە بەدەستبهێنە بەهۆی کردنی چاکەیەک بە گەیاندنەوەی موڵکی کەسێک بۆ خاوەنی ڕاستەقینەی.

بە خۆشەویستییەوە،
Ranw.

┏━━━━━━━━━━┓

چیرۆکی [Your Love]
دەستپێدەکات!

┗━━━━━━━━━━┛
□□□□□1%

Your Love | SUGA.Where stories live. Discover now