27

1.3K 298 22
                                    

وا هەست ناکەی کە پێویستییەکرد من ئەم قسانە بکەم؟ ❝ بە ڕووخسارێکی توڕە و دەنگێکی پڕ لە ڕق و قینەوە وتم،
چونکە ژیان زۆر بێ بەزەییانە یارییەک بونیاد دەنێ،
کە تیایدا ئەوەی ئازارت دەدات و بریندارت دەکا!
هەر خۆشی لۆمەت دەکات و تاوانبارت دەکا بەوەی کە ڕۆڵگێڕێکی باشی ناو ژیانی نەبووی!
چەند بێ مانایە.!،
کەواتە بەم شێوەیە! بە زەردەخەنەیەکی گاڵتەپێکەرەوە وتی،
❞بەڵێ بەم شێوەیە،
وە جارێکی دیکەش هەرگیز بوێری ئەوە نەکەیت کە بێیت و هەوڵی گەڕانەوە بەیت بۆ ناو ژیانم،
چونکە تۆ بوویتەتە ڕابردووییەک کە هەرگیز بیریم نایەتەوە ❝
بە نیشانەکردنی پەنجەم بۆ ڕووخساری و بەهەمان ڕووخسار و دەنگە پڕ لە ڕق و قینەکەوە وتم،
ئەوە تۆی کە بەم شێوەیە من لە ژیانتدا دەکەیتە دەر؟
بێ ئەوەی ڕاستییەکان بزانی؟ بە نزیکبوونەوە لە شوێنی وەستانی من قسەکانی بە سەرسوڕماوییەوە کرد،
❞ بەڵێ ئەوە منم،
وە پاشانیش تۆ باسی کام ڕاستییانە دەکەی؟
ئەو ڕاستییانەی کە تۆ کەسێکی خۆپەرستی و بیر لە هەستی بەرامبەرت ناکەیتەوە؟
یاخود ئەو ڕاستییانەی کە تۆ منت وەک گەمژەییەک بینیوە و بیرت لەوە کردۆتەوە کە دوای هەر هەڵەیەکت لیا هەر وەک بێ مێشکەکان بێ ئاگا بێت؟
مەبەستت چییە لێی؟
من شتەکان نابینم؟
واتە لیا نەیتوانی هەست بە شتەکان بکات؟
تۆ وات دەزانی کە ئاگاداری ئەوە نەبووم کە لەگەڵ کەسێکی دیکەدای؟ ❝ دوای وتنی ئم قسە پڕ لە ئازارانە! کەمێک تەماشای ڕووخساریم کرد،
وەک ئەوەی دوایین جاربێ کە ئەو ڕووخسارە پاکیزەیەی ڕابردوو ببینمەوە و لە بینینی خۆمی تێدا لەبیرکەم، بەڵام دواتر بەردەوام بووم،
❞ من لەبەر تۆ توانیم خۆم وەک کەسێکی دڵخۆش پیشان بدەم لە کاتێکدا کە خەمبار بووم،
توانیم تەنها لەبەر تۆ خۆم وەک کەسێکی بەهێز پیشان بدەم لە کاتێکدا کە برینداربووم،
هەموو شەوێک ئاواتم ئەخواست کە خۆشەویستی نموونەیی بووایە وەک خۆشەویستی خۆی!
بەڵام هەموو ئاواتەکانم لە خەونێکدا بوو کە نەیدەتوانی بێتەدی،
وەک چاندنی گوڵێک وابوو کە نەیدەتوانی بگەشێتەوە!
چونکە خۆشەویستی تۆ هەمووی ساختە بوو ❝
دوای ئەوەی قسەکانم بە زەردەخەنەیەکی پڕ لە ئازارەوە کۆتایی پێهێنا،
ڕووخسارم وەڕگێڕا و بڕیارمدا کە بگەڕێمەوە سەر کارەکەم،
بەڵام ئەو زۆر بە خێرایی دەستی گرتم و منی هێنایەوە ئەو شوێنەی کە پێشتر تێیدا وەستابووم،
لیا هەر بەڕاستی کەسێک لە ژیانی تۆدا هەیە!؟! بە ڕووخسارێکی پڕ لە گومانەوە وتی،
هەر بەڕاستی من مێشکم لە دەست دەدەم،
سێرکەن کێ ئەم پرسیارە دەکات،
❞ سێرکە نازانم دەتەوێ چی بڵێی!
بەڵام گەر لێرەدا کۆتایی بەم پەیوەندییە بێنین کە تۆ بە خیانەت کۆتاییت پێ هێنا!
زۆر باش دەبێ.!،
بۆیە گەر ڕێگەم بدەی یان نەدەی!
من دەڕۆم،
ڕۆژێکی خۆش ❝ بە ساردییەوە وتم و بە خێرایی ڕووی خۆم وەڕگێڕا و هەوڵمدا کە بڕۆمەوە ژوور،
پێش ئەوەی دووبارە ڕووبەڕووی خۆیم بکاتەوە،
بەڵام...
ئەمجارە خۆی هاتە پێشم و ڕێگری لێکردم لەوەی کە هەنگاوێکی دیکە بنێم،
ئەو کەسە کێیە لیا؟ قسەکانی بە توڕەییەوە کرد و لە کۆتاییدا ناوی من'ی بە تووندییەوە وت،
❞ من پێت دەڵێم کە هیچ کەسێک نییە،
وە پاشان تۆ کێیت تاکو لێپرسینەوە لە من بکەیت؟ ❝
هیچ کامێک لە قسەکانت گرنگی نییە بۆم،
من خۆم ئەو کەسە بخەمڵێنم!
یاخود...
خۆت بە هێمنی پێمی دەڵێیت؟
هەوڵمدا کە ئەو لە بەردەممدا تێپەڕێنم و خۆم بە کەسێکی گەمژەی وەک ئەوەوە سەرقاڵ نەکەم،
بەڵام زۆر بە خێرایی هاتە ئەو ڕێگایەی کە ڕۆیشتم بە ئاڕاستەیدا،
❞ دەڕۆیت؟ ❝ بە دەنگێکی بەرزەوە وتم کە وای لەو خەڵکانە کرد کە بەو شەقامەدا تێدەپەڕین،
ئاوڕبدەنەوە و تەماشای ئاڕاستەی ئەو دەنگە بکەن کە لێوەی هاتووە،
کەواتە با من خۆم ئەو کەسە بدۆزمەوە دەستی بە توندی گرتم و منی بەدوای خۆیدا ڕایکێشام بۆ ناوەوی شوێنی کارەکەم،
بەڵام منیش بۆ ئەوەی هیچ پەشێوییەک دروست نەبێت و لە کارەکەم دوور نەخرێمەوە!
بە هەوڵدان بە لابردنی ئەو دەستەی کە بە توندی دەسمی گرتووە و بە توڕەییەوە وتم،
❞ ئەوە چی دەکەی بەرم دە ❝ خۆم لە دەستی ڕزگارکرد و پاشان بە هەنگاونان بۆ دواوە وتم،
بەڵام ئەو دووبارە و بەخێرایی دەستی گرتمەوە و هەوڵی دا بمباتە ژوورەوە..،
هێندەی نەخایاند کە دەنگێکی نەناسراو بە بەرزییەوە ئەوی وەستاند و وای لێکرد کە تەماشای ئەو کەسە بکات کە قسەکەی کردووە...

خۆ ئەو پێی وتی کە بەری بدەی!


Your Love | SUGA.Where stories live. Discover now