53

921 229 4
                                    

گەمژە!
ئەی بۆچی پێشتر ئەمانەت پێ نەوتم!؟! ❝ بە ڕووخسار و دەنگێکی نیگەرانەوە پێم وت،
هەر کە ڕاستی ڕووداوەکانی بۆ باسکردم،
من بڵێم چی کە خۆشەیستەکەم خۆی ئارەزوو نەکات گوێبیستی ڕاستییەکان بێت! شوگا بە پێکەنینەوە وتی،
بەڵام بەو شێوەیە نییە!
گەر تۆ من لەگەڵ کوڕێکی دیکەدا ببینی!
هەمان هەست و گومانت لا دروست نابێ؟ ❝ بە ڕووخسارێکی بێزار و بە دەنگێکی کەمێک بەرزەوە وتم،
ببورە بەڵام هیچ کات ئەوە ڕوونادات بە ڕووخسارێکی ساردەوە وتی،
ئەی خوایە!
من دەڵێم تەنها بیری لێکەرەوە ❝ بەڵام شوگا لەبەرامبەردا بە خۆ نزیک کردنەوە لە شوێنی دانیشتنی من و بە زەردەخەنەیەکی شەیتانییەوە وتی،
منیش دەڵێم ببورە چونکە.....
کوڕێکی وەک من!
تەنها بۆ کچێکی وەک تۆ دەگونجێت منیش بە ڕووخسارێکی ساردەوە تەماشای شوگا'م دەکرد،
هەر وەک ئەوەی لە هیچ شتێک تێنەگەم،
بەڵام...لیا!
ئەی کوا ئەو ڕوومەتە پەمەییانەی کە هەر کچێک لە کاتی بیستنی قسەیەکی لەو شێوەیەدا بۆی دروست دەبێ؟
ئەی کوا ئەو ڕووخسارە شەرمنەی کە هەر کچێک لەکانی نزیک بوونەوەی کوڕێک لێوەیەوە دروستی دەکات؟
هەر بە ڕاستی لیا تۆ کەسێکی جیاوازی...بۆیە نمونەییت!

ئەی خوایە بمبورن،
نەمتوانی بیوەستێنم لەنێو ئەو تەماشاکردنانەی کە من و شوگا بۆ ماوەیەک تێیدا ون ببووین و لێی تێنەدەگەیشتین!
تای یانگ بەخێرا ڕاکردنی بۆ لای من و بە خۆ حەشاردان لە پشت منەوە،
ئێمەی لەو باروودۆخە هێنایە دەر،
بەڵام ڕیوجین زۆر بەخێرایی لەدوای تای یانگ'ەوە ڕایکردە خوار و پاشان هاتە بەردەممان و بە زەردەخەنەیەکی دروستکەرەوە قسەکانی کرد،
دەی تای یانگ با بڕۆین،
من یارییەکی نوێم بۆ کڕیوی با بچین تەماشای بکەین! ڕیوجین بە هەوڵدان بە گرتنی دەستەکانی تای یانگ و بردنی بۆ سەرەوە وتی،
بەڵام تای یانگ لەبەر ئەوەی هەرگیز لەگەڵ ڕیوجین'دا نێوانی نەبووە و ناشبێت!
ئەوا هەر هەوڵێک کە ڕیوجین لەگەڵ تای یانگ'دا بیدایە!
زۆر بێ سوود بوو،
کە ئەمەش باروودۆخەکەی زۆر خراپ کردبوو،
وازی لێبێنە با لێرە بێت شوگا  بە ڕووخسارێکی پڕ لە خەندەوە وتی،
هەر کە تای یانگ'ی بینی کە چۆن هەوڵیدەدا لە دەست ڕیوجین ڕزگاری ببێت،
ناوت چییە بچکۆلانە!؟! شوگا لە شوێنی دانیشتنی خۆی هەڵستا و پاشان هاتە نزیک تای یانگ'ەوە و بە ڕووخسارێکی پڕ لە خەندەوە لە تای یانگ'ی پرسی،
بەڵام لەبەر ئەوەی تای یانگ هیچ لەگەڵ کەسی نەناسراودا ڕانەهاتووە و کاتی پێویستە بۆ گونجاندن لەگەڵیدا!
ئەوا خۆی لە شوگا دوورخستەوە،
ئەویش بێگومان بە خۆ حەشاردان لە پشت منەوە،
بەڵام دواتر کە شوگا تای یانگ'ی بەو شێوەیە بینی!
ڕووخساری کردە من و پاشان تەماشای کردم وەک ئەوەی بیەوێ کە بزانی ئەم منداڵە کێیە و چی دەکات لە لای من!
بۆیە منیش لە بەرامبەردا بە دەنگێکی هێواشەوە وتم،
دواتر بۆت باس دەکەم ❝ ئەویش لە وەڵامدا تەنها سەری بە نیشانەی "بەڵێ" بە هێمنییەوە ڕاوەشاند.

دوای کەمێک لە گفتووگۆ لەگەڵ شوگا'دا،
سەرم بە لای ڕاستدا وەرگێڕا و ئەوەی هاتە پێش چاوانم،
ڕووخساری ڕیوجین بوو کە چۆن ڕێگری لە خۆی دەکرد کە پێنەکەنێت،
منیش لە بەرامبەردا بە سەرم ڕاوەشاند بە نیشانەی "پرسیار" ئاماژم پێدا کە چی ڕووی داوە!
بەڵام ئەو لە وەڵامدا تەنها پێدەکەنی،
کە ئەمەش وای لێکردم زۆر هەست بە تووڕەیی بکەم،
ئێستا دەگەڕێمەوە ❝ بە زەردەخەنەیەکی دروستکەرەوە وتم،
پاشان بەخێرایی چوومە ئەو شوێنەی کە ڕیوجین تێیدا وەستاوە و پێدەکەنێت،
ئەرێ تۆ بە چی پێدەکەنی؟ ❝ بە دەنگێکی هێواش و بە ڕووخسارێکی تووڕەوە وتم،
باوەڕ بەوە ناکەم کە لیا دانیشتووە و قسەی ڕۆمانسی لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا دەکات ڕیوجین بە دەست خستنە سەر شانم و پاشان بە پێکەنینێکی گاڵتەپێکەر و بە دەنگێکی کەمێک بەرزەوە وتی،
دەنگت نزمکەوە با گوێی لێ نەبێت! ❝ بە لابردنی دەستی لەسەر شانم و پاشان بە ڕووخسارێکی تووڕە و بە دەنگێکی هێواشەوە وتم،
دوای ئەوەی کە تەماشای ئەو شوێنەم کرد کە شوگا'ی لێیە،
بۆ ئەوەی بزانم کە ئایا سێرمان دەکات یاخود نا،
ئەی خوایە چەندە کچێکی شەرمنی،
ئەمڕۆ بێ یاخود بەیانی هاوسەرگیری لەگەڵدا دەکەیت بە کۆکردنەوەی دەستی بۆ سەر سنگی و پاشان بە بزەوە قسەکانی کرد،
ئەوە تۆ باسی چی دەکەیت!؟!
ئاە...
با من بڕۆم پێش ئەوەی لێرە تۆ بکوژم ❝ بە ڕووخسارێکی بێزارەوە وتم و پاشان هەوڵمدا کە بڕۆمەوە لای شوگا،
بەڵام ڕیوجین بە دەنگە پڕ لە گاڵتەجاڕییەکەیەوە منی لە هەنگاو نان وەستاند،
بەهیوای بەختێکی باش بووکە نوێیەکەمان منیش لە وەڵامدا تەنها ڕووخسارە سارد و سڕەکەی خۆمم پێ بەخشی کە ئەمەش وای لێکرد زیاتر دەستبکات بە پێکەنین،
ئەی خوایە ئەم کچە من لەناوەبات بەم ڕەفتارانەی..،

گەڕامەوە ❝ بە خەندەوە وتم،
هەر کە لەسەر قەنەفەکە دانیشتم،
باش بوو گەڕایتەوە،
چونکە پێویست بوو هەندێک شتی گرنگت پێ بڵێم ئەویش لە وەڵامدا بە زەردەخەنەوە قسەکانی کرد،
کاتێک بە قوڵییەوە تەماشای تای یانگ'ی دەکرد کە چۆن بە شیرینییەوە یاری بە ورچەکەی دەکرد،
ئەو شتە گرنگانە چین کە دەتەوێت بیانڵێیت!؟
ڕاستە کە من بۆ باسکردنی ڕابردووی خۆم و تەواوی ڕاستییەکانی ئەم دواییانە هاتبووم!
بەڵام شتێکی دیکەش هەیە کە پێویستە بیزانی..!
ئەویش ئەوەی کە پێویستە بڕۆم بۆ بنکە و دان بە ڕاستییەکاندا بنێم  دوای ئەوەی کە گوێبیستی پرسیارەکەی من بوو!
بە هێمنی سێری دەورووبەری کرد و پاشان قسەکانی بە دانەواندنی سەری بۆ زەوی کرد،
کە ئەمش وای لێکردم تووشی سەر سووڕمان بم و بە ڕووخسارێکی پڕ لە پرسیارەوە تەماشای شتەکانی دەورووبەرم بکەم...



Your Love | SUGA.Where stories live. Discover now