44

946 230 23
                                    

شوگا..،
ئەم کەلوپەلانە لەویادا دابنێ
بەڕێوبەری کارەکەم بە ڕاکێشانی دەستی بۆ کەلوپەلەکان،
فرمانی پێ کردم بە گواستنەوەیان و پاشان ڕێکخستنیان،
زۆر باشە...
کارەکانت زۆر بەباشی ئەنجام دەدەی هەر کە بەڕێوبەرەکەم ئەنجامی کارەکانمی بینی،
زۆر بەخێرایی لە شوێی وەستانی من نزیک بۆوە و پاشان دەستی چەپی خستە سەر شانم و بە ڕووخسارێکی زەردەخەناوییەوە قسە وزە بەخشەکانی خۆی پێ وتم،
وەک ئەوەی سەر بەرزبێ بە هەبوونی کارمەندێکی چالاکی وەک من،
❞ زۆر سوپاست دەکەم ❝ منیش لە وەڵامدا بە ڕووخسارێکی زەردەخەناوییەوە سوپاس گوزاری خۆمم لە بەرامبەر بە ئەمەکی ئەودا دەرخست،
نایەوێ...
ئاە من دەبێ بڕۆم کارێکی گرنگم هەیە دەبێ ئەنجامە بدەم،
ئاگاداری خۆتبە،
خوات لەگەڵ
هەر کە بەڕێوبەرەکەم تەماشای کاتژمێرەکەی دەستی کرد و پاشان بۆی دەرکەوت کە کاتژمێر ٤:٥٦'ی بەرەو ئێوارەیە!
زۆر بەخێرایی ڕۆیشتە نزیک دەرگاکە و پاشان بەڕووخسارێکی گرنگی پێ دەرەوە پێ وتم کە ئاگاداری خۆم بم و پاشان دەستی بە نیشانەی 'ماڵئاوایی' ڕاوەشاند،
منیش بەهەمان شێوەی ئەوەوە دەستم ڕاوەشاندەوە،
بەڵام هێندەی نەخایاند کە لەبەر خۆمەوە بە زەردەخەنەوە تەماشای ئەو شوێنەم دەکرد کە لێی ڕۆیشتبووە دەرەوە و بیرم لە ڕەفتارە باشەکانی دەکردەوە،
بەڕاستی بەڕێوبەرەکەم وەک باوکێک وایە بۆم.

چوومەوە سەر کارەکەم و پاشان بیرم کەوتەوە کە بەڕێوبەرەکەم وتبووی کە پێویستەکات هەندێ لە خواردنەوە گازییەکان بخەمە ناو ساردکەرەوەکەوە،
بۆیە منیش زۆر بەخێرایی چوومە لای پاکەتە پڕ لە خواردنەوە گازییەکان و بە هێمنی هەڵمدەپچڕین،
تا ئەو کاتەی کە بەتەواوەتی خستمنە ناو ساردکەرەوەکەوە و پاشان تەماشای کاتژمێرەکەم کرد،
❞ ئەی خوایە...
خۆ لیا وتی کاتژمێر ٥:٣٠ لێرە دەبم،
بەڵام ئێستا وا کاتژمێر ٥:٤٥'ە ❝ بە بێزارییەوە وتم،
چونکە لیا ئەم بەیانییە پێ وتم کە ئەمڕۆ دەیەوێ لەگەڵ مندا بڕواتە ماڵەوە،
بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنج شەممەیەوە کاتی کارکردنی تا کاتژمێر ٥:٠٠'ە،
بەڵام ئەو تا ئێستا دیار نییە،
کە ئەمەش وام لێدەکات هەست بە نائارامی بکەم،
بەڵام هێندەی نەخایاند کە دەنگی کەسێکم بیست کە بە گریانەوە بانگی دەکردم،
کە ئەویش دەنگی ئۆندا بوو،
بۆیە ئاوڕمدایەوە و بە سەرسووڕماوییەوە تەماشام دەکرد،
شوگا ئۆندا بە ڕووخسارێکی پڕ لە فرمێسکەوە و بە دەنگێکی پچڕاوەوە بانگی کردم،
❞ ئۆندا..!
ئەوە چی ڕوویداوە!؟!
تۆ باشی؟ ❝ بەسەرسووڕماوییەوە لێم پرسی،
پاش ئەوەی کە لە شوێنی وەستانی ئۆندا نزیک بوومەوە،
ب-براکەم بە جەستەیەکی لەرزیوو و دەنگێکی پچڕاوەوە وتی،
❞ براکەت چی لێ بەسەر هاتووە!؟! ❝ بە ڕووخسارێکی پڕ لە گومانەوە و بە دەنگێکی سەرووڕماوەوە لێیم پرسی،
ب-براکەم ز-ۆر خراپە...
ئەو تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە و ئێستا لە...
ن-نەخۆشخانەیە هەر کە ئۆندا باروودۆخەکەی پێ وتم،
زۆر بەخێرایی دەستی کرد بە گریانێکی قوڵ و ناخ هەژێن،
کە ئەمەش وای لێکردم دەستەکانی بگرم وەک هێمایەک بۆ "دڵنەوایی"دانەوەی و ئارام کردنەوەی،
❞ هەموو شتێک باش دەبێ دڵنیابە ❝ بە زەردەخەنەیەکی پڕ لە ئازارەوە پێم وت،
لەو کاتەی کە دەستەکانیم گرت بوو.

بەڵام...
من چۆن ئاگاداری ئەوە بم کە لیا لەو کاتەدا ئەو دیمەنە دەبینێت و بە دڵێکی شکاوەوە زۆر لە شتەکان لە خۆ دەگرێت!؟!
بەڵام گەر ئەوە وا لە لیا بکات کە هەستی ڕق و قینە لەناو ناخیدا بڕوێنێت!
ئەوا زۆر سوپاش گوزار دەبم!
چونکە...
لە ئێستادا دوورکەوتنەوەی لیا لە من!
باشترین ڕێگە چارەیە بۆ ئەوەی ئەو پیاوانە ئازاری پێ نەگەیەنن و تەنانەت لە هەواکەی دەووروبەریشی نزیک نەبنەوە...

Your Love | SUGA.Where stories live. Discover now