11

1.6K 364 8
                                    

لیا ئەتوانی داواکاری ئەو بەڕێزە جێبەجێ بکەی؟
یەکێ لە هاوڕێکانی کارەکەم بە هاوارەوە وتی..،

بەڵێ!
من ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە لە دووکانێکی شیرینیدا کاردەکەم..،
لە کۆتاییدا ئاسودەم بە کارکردنم و بەدەستهێنانی بژێوی ژیانم.

لەدوای کارکردنێکی زۆر و ماندووکەر تا کاتژمێر ٩ی شەو،
دەگەڕێمەوە ئەو ماڵەی کە بۆ ماوەیەکی کەم دەبێ تیایدا نیشتەجێ بووم،
بەڵام ئەو ڕاستییە ناشارمەوە کە گەڕانەوە بۆ ماڵ و لەم کاتژمێرەدا زۆر ترسناکە،
بەتایبەتی لە کاتێکدا کە بەدەگمەن کەسێک ببینی لەم کاتژمێرەدا لە شەقامەکاندا پیاسەبکات یاخود هەرشتێکی دیکە..،

ترسەکەم هێندەی کە گەورەتر بوو،

کاتێک هەستم بەبوونی کەسێک کرد کە لە دوامەوە دەڕوات...


Your Love | SUGA.Where stories live. Discover now