08

1K 153 6
                                    

کە سەرت هەڵبڕی و بیلبیلەی چاوە پشیلە ئاساکانت،
بیلبیلەی چاوە پڕ بوو لە فرمێسکاوییەکانی منیان دۆزییەوە..!

لە خەیاڵە بەدی نەهاتووەکانمدا وێنای ئەوەم کردبوو کە بشڵەژێی و داوای لێبووردنێک و ڕوونکردنەوەیەک،
وەک قەرز بدەیتەوە بەر گوێیەکانم و دڵە ماندووەکەم بحەوێنیتەوە...

بەڵام ئەوەی زیاتر تاساندمی زەردەخەنە بێ باکانەکەت بوو..!
وەک ئەوەی شکاندنی دڵی کەسێک،
وەک شکاندنی پەرداخێکی شووشە وابێت و بێ گرنگیدان بیخەیتە زبڵدانەوە.

بێ ئەوەی گوێبیستی وشەیەک بم و بە زیاتر تەماشاکردنی خۆشەویستەکەت خۆم بێ نرختر نەکەم لە چاوانی ئێوەدا..،
زۆر بەخێرایی ڕامکردە سەرەوە بۆ ئەو ژووری خەوتنەی کە لە ڕابردوودا هی ئێمە بوو،
تا کەلوپەل و جل و بەرگەکانم کۆبکەمەوە و لەم ماڵە بڕۆمە دەرەوە کە چیتر من لەخۆ ناگرێت.

بەڵام هەر کە ئامادەبووم بۆ ئەوەی دەرگای ژوورەکە بکمەوە..،
بڕیارمدا کە بۆ دواجار تەماشای ژوورەکەمان بکمەوە و بە تەماشاکردنی هەر چوار سووچی دیوارەکەی،
یادگارییەک لە هزرمدا تۆمار بکەمەوە..،

تا ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام و وای لێکردم کە بێ ئاگاییانە لە بەرامبەریاندا هەناسەی خەمباری هەڵکێشم..،
ئەو وێنانەبوو کە پێکەوە تۆمارمان کردبوو وە بە دیواری ژوورەکەمانەوە هەڵمانواسی بوو.

پەنجەم برد بۆ وێنەیەک کە تیایدا تۆ لەو وێنەیدا وەک فریشتەیەک تێیدا خەوتبووی..،
ناتوانم نکۆڵی لەوەکەم کە هێشتا هەر دڵم بە ناوی تۆوە لێدەدات،
بەڵام گەڕامەوە دواوە و بڕیارمدا کە وێنەکان لەدوای خۆم بەجێبهێڵم،
وە ئەو هیوایەش لە ناوبەرم کە دامنابوو بگەڕێینەوە بۆ ڕۆژە پەمەییەکان...

Your Love | SUGA.Where stories live. Discover now