31

1.1K 281 44
                                    

لە بنکەی پۆلیس دێمە دەرەوە و لە کۆتاییدا هەناسەیەکی قوڵ هەڵدەمژم،
هەر بەڕاستی چۆن ئەم کارمەندانە دەتوانن لە شوێنێکی هاوشێوەی ئێرەدا کاربکەن؟
زۆر شوێنێکی بێزارکەر و ترسناکە،
وە گەر باسی ئەو کەسە تاوانبارانەش کەین کە بە بەردەوامی دێنە ئێرە!
ئەوا من دەڵێم لێی گەڕێ با ئەمشەو بە ئاسوودەیی بخەویت.

ببوورە! کەسێک لە دوامەو بە دەنگێکی بەرزەوە منی لە شوێنی خۆم وەستاند،
ئاوڕمدایەوە و تەماشای ئەو کەسەم کرد کە ئەم وشەیەی وت،
ئەو کەسەش ئەو کوڕە بوو کە دوێنێ هەوڵیدا کە ڕزگارمبکات،
بەڵێ؟! ❝ بە ڕووخسارێکی پڕ لە سەرسووڕماوییەوە وتم،
❞ لە ڕاستیدا.،،
ویستم سوپاست کەم کە منت ڕزگارکرد ❝ بە کەمێک لە شەرمەزاری و زەردەخەنەوە وتی،
❞ ئاە،
نا، نەخێر،
پێویست بەوە ناکات کە سوپاسم کەی،
خۆی لە خۆیدا ئەوە گەڕانەوەی چاکە بوو بە چاکە ❝ بە ڕووخسارێکی پڕ لە زەردەخەنەوە وتم،
بەڵام گاڵتەیە گەر بڵێم،
پەشۆکاونەبووم بە وتنی ئەم قسانە لە بەرامبەریدا..،

لە نێو گفتوگۆکانی من و ئەو کوڕەی کە تائێستاش نازانم ناوی چییە!
ئەوەم بەدی کرد کە شوگا زۆر بەخێرایی لە دەرگای بنکەکە،
بە ڕووخسارێکی بێزار و تووڕەوە دێتە دەرەوە،
تا ئێرە شتەکان ئاسایی بوون،
بەڵام هەر کە خۆشەویستە نوێکەییم بینی کە زۆر بەخێرایی بەرەو ڕووی دێت و لە ئامێزی دەگرێت!
شتەکان نائاسایی بوونەوە،
هەر کە بیلبیلەی چاوەکانی منیان بەدی کرد!
زەردەخەنەیەکی شەیتانی تەواوی ڕووخساری پۆشی،
ئەم دیمەنە ئەو شەوەی بیر هێنامەوە کە چۆن خۆشەویستەکەی بەبێ شەرمانە هێنایەوە ماڵەکەمان و بەهەمان زەردەخەنەکەی ئەمشەو وەڵامی دامەوە،
هەر کە کوڕە نەناسراوەکەش ئەوەی تێبینی کرد کە من تەماشای شتێکی دیاریکراو دەکەم!
زۆر بەخێرایی ئەویش ڕووی وەرگێڕاو تەماشای ئەو شوێنەی کرد کە من تیایدا نوقم ببووم،
وا دیارە ئەویش هەستی بەوەکرد کە لە چ باروودۆخێکدام!
بۆیە زۆر بەخێرایی ڕووی وەرگێڕایەوە بۆلای من،
❞ بێگومان بە لەوەی کە ڕۆژێک دێت،
باجی هەموو کارەکانی دەداتەوە ❝ کوڕەکە بە هێمنییەوە وتی،
❞ هیوادارم ❝ بە سێرکردنی ڕووخساری شوگا'و، بە هەمان زەردەخەنە شەیتانییەکەی خۆیەوە وتم،
ئۆە،
کات درەنگی کردووە،
با من بتگەیەنمەوە ماڵەوە،
بێگومان گەر ئاسایی بێت بەلاتەوە! کەمێک دواتر کوڕەکە تەماشای کاتژمێرەکەی دەستی کرد و پاشان دوای ئەوەی زانی کە کات درەنگی کردووە بە پەشۆکاوییەوە قسەکانی کرد،
ئێ بێگومان ئاسایی نییە بەلامەوە تۆ بمگەیەنیتەوە ماڵ،
واتە چۆن کارێکی لەو شێوەیە دەکەم،
ئەی ئەگەر ئەو کەسێکی خراپ بێت و ئامانجی کارێکی خراپ بێت!؟!
بەڵام ڕووخساری لە کەسێکی بەو شێوەیە ناچێت،
ناە، نەخێر،
لیا ئەوە چ بیرکردنەوەیەکە!
بەڵام هەر هێشتا کارێکی گەمژانەی لەو شێوەیە ناکەم،
❞ نا، نەخێر زۆر سوپاس بەڵام ماڵەکەم لێرەوە نزیکە،
دەتوانم بەپێ بڕۆمەوە ❝ بە شڵەژاویی و کەمێک بە زەردەخەنەیەکی دروستکەرەوە وتم،
چونکە هیچ کام لە قسەکانم ڕاست نەبوو،
ماڵەکەم هێندەی زەوی بۆ مانگ دوور بوو،
ئێ کەواتە منیش دێم لەگەڵتا،
وەک دەزانی کە بەشەوا کەسانی خراپ زۆر هەن بە پێداگرییەوە وتی،
ئاخر بۆچی واز ناهێنێت.!،
من هێندەی خۆت لە هیچی دیکە ناترسم،
بەڵام قسەکانی ڕاستن، بە شەودا کەسانی خراپ زۆر هەن،
بۆیە دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر و گفتوگۆکردن لەگەڵ خودی خۆمدا!
ڕازی بووم،
بەڵام بێگومان دوای هەڵگرتنی بەردێکی گەورە و قورس و بەکارهێنانی لە بارودۆخێکی گونجاودا.

لە ژێر ڕووناکی مانگی درەوشاوەدا و لە شەوێکی ساردی وەک کۆتاییەکانی وەرزی زستاندا!
پێکەوە لەگەڵ ئەم کوڕە نەناسراوەدا،
شەقامە تاریکەکان دەبڕین و ئەوەی تەنها گوێبیستی دەبین!
دەنگی پێییەکانی خۆمانە،
هەر بەڕاستی ماڵەکەت لێرەوە نزیک بوو؟ دوای بێدەنگییەکی زۆر کوڕەکە ئەو ڕێڕەوەی شکاند و بە پێکەنینەوە وتی،
❞ لە ڕاستیدا- ❝
وات زانی کە من کەسێکی خراپم؟ لەو کاتەی کە هەوڵمدەدا وەڵامێکی گونجاوی بدەمەوە!
ئەو زۆر بەخێرایی بێ ئەوەی گوێبیستی وەڵامێک بێت!
بە سەرسووڕماوییەوە پرسیاری لێکردم،
بەڵام دواتر بە ڕاکێشانی پەنجەی بۆ ڕووخساری بەردەوام بوو،
واتە،
وات دەزانی کە ئەم ڕووخسارە بەهی کەسێک خراپ دەچێ!؟!
ئەی خوایە من باوەڕ بەوە ناکەم! بە پێکەنینێکی گاڵتەپێکەرەوە وتی،
بەڵام ئەوەی بۆ من مایەوە تەنها پێکەنین بوو بە کردارەکانی،
ئێرە ماڵی منە،
زۆر سوپاس بۆ ئەوەی ڕێگایەکی دوور و درێژت لەگەڵ مندا بڕی ❝ تەماشای کوڕەکەم کرد و پاشان بە زەردەخەنەوە پێم وت،
ئۆە،
نا نا، نەخێر،
هەرگیز پێویست بەوە ناکات،
بەڵام نکۆڵی لەوە ناکەم کە ڕێگاکە زۆر دوور و درێژ بوو بە پێکەنینەوە وتی،
کە وای لە منیش کرد کە پێبکەنم،
من دەبێ بڕۆم،
شەوێکی شاد بۆ تۆ لیا بە هەنگاو نان بۆ دواوە و ڕاوەشاندنی دەستی لە ئاسماندا بە نیشانەی "خوا حافیزییەوە" وتی،
شەوێکی شاد بۆ تۆش بەڕێز..! ❝ منیش بە دووبارەکردنەوەی هەمان کرداری کوڕکە،
دەستم ڕاوەشاند له ئاسماندا،
بەڵام دواتر وەک ئەوەی درکی بە شتێک کردبێ!
ڕاوەستا و پاشان بە ڕووخسارێکی گەشاوەوە وتی...

بەڕێز هۆسۆک

❞ بەڕێز هۆسۆک ❝

اوووه! هذه الصورة لا تتبع إرشادات المحتوى الخاصة بنا. لمتابعة النشر، يرجى إزالتها أو تحميل صورة أخرى.
Your Love | SUGA.حيث تعيش القصص. اكتشف الآن