لە دوای ١١ مانگ لە زیندانی!
لە بەندینخانە دێمە دەرەوە و پاشان بە هێمنییەوە سێری ئەو جیهانە دەکەم کە بۆ ماوەیەک لێی دابڕابووم،
هەناسەیەکی قوڵ هەڵدەمژم و پاشان بە وردییەوە تەماشای دەورووبەرم دەکەم،
بۆ دۆزینەوەی ئەو شتەی کە دەمەوێ لە ئێستادا لە هەموو شتێک زیاتر بیلبیلەی چاوەکانم بیبینن.❞ شوگا ❝ لە نێو تەماشاکردنە قوڵەکانمدا دەنگی کەسێک هاتە بەر گوێم کە چۆن بە میهرەبانییەوە ناوی منی دەهێنا!
بە زەردەخەنەوە ئاوڕم دایەوە بۆ ئاڕاستەی دەنگەکە و پاشان تەماشای ڕووخسارە گەشاوەکەییم کرد،
چونکە بێگومان ئاوازی ئەو دەنگە میهرەبان و لەسەر خۆیە تەنها و تەنها تایبەتە بە لیا،
❞ لیا ❝ بە دەنگێکی نەبیستراوەوە وتم،
هەر کە بەخێرایی بەرەو شوێنی وەستانی لیا ڕامکرد و پاشان بە تووندی لە ئامێزم گرت،
❞ کۆتایی پێهات لیا ❝ لە نێو ئامێزە تووندەکەی مندا بۆ لیا،
بە دەنگێکی هێواشەوە لە نزیک گوێیەوە وتم،
هەر کە فرمێسک لە چاوەکانمدا بەربەستیان گرت،
❞ ک-کۆتایی پێ هات ڕابردووە لەبیرکراوەکە ❝ بە دەنگێکی پچڕاووە وتم,
هەر کە فرمێسکی دڵخۆشی وەک بارانێکی بەلێزمە بە ڕووخسارمدا ڕێگای خۆیان دۆزییەوە،
بەڵام هەر کە لیا گوێبیستی دەنگە پچڕاوەکەی من بوو!
زۆر بەخێرایی خۆی لە ئامێزی من دوورخستەوە و پاشان بە دەستەکانی فرمێسکەکانی سەر ڕووخسارمی سڕی،
❞ هەموو شتێک کۆتایی پێ هات،
ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کە دڵخۆش بین پێکەوە ❝ بە چاوێکی پڕ بوو لە فرمێسک و بە زەردەخەنەوە وتی،
❞ وابزانم دەبێ ئەمڕۆ بەس فرمێسکی یەکتر بسڕیینەوە،
دەی با بڕۆین بۆ ماڵەکەمان ❝ بە پێکەنینێکی تووندەوە قسەکانم کرد،
چونکە هەر کە بینیم چۆن لیا ڕووخسارە فرمێسکاوییەکەی من دەسڕێتەوە لە کاتێکدا خۆی وا خەریکە دەست دەکات بە گریان!
تووشی پێکەنینی دەکردم باروودۆخەکەمان،
❞ ماڵەکەمان؟ ❝ لیا'ش دەستی کرد بە پێکەنین،
بەڵام هەر کە گوێبیستی وشەی "ماڵەکەمان" بوو!
زۆر بەخێرایی لە پێکەنین وەستا و پاشان بە ڕووخسارێکی سەرسووڕماوەوە پرسیاری کرد،
❞ بەڵێ! ماڵەکەمان!
چونکە ئەو شوێنەی کە تۆی لێ بیت!
ماڵی منیشە ❝ بە ڕووخسارێکی پڕ لە خەندەوە قسەکانم وت،
بەڵام...
ئەو لە بەرامبەردا تەنها زەردەخەنە دەگمەن و نایابەکەی وەک وەڵامێک پێ بەخشیم،
❞ بڕۆین؟ ❝ بە زەردەخەنەوە پرسیارم لێکرد،
هەر کە دەستم هێنایە پێشەوە بۆ ئەوەی بیگرێت،
❞ با بڕۆین ❝ لیا'ش لە بەرامبەردا بە زەردەخەنەوە وەڵامی دامەوە،
هەر کە دەستی خستە نێو دەستم.
YOU ARE READING
Your Love | SUGA.
Fanfiction❞ ببوورە، بەڵام من ئەو ڪەسەنیم ڪە لە ئێستادا بەدوایدا دەگەڕێی ❝ بە ساردییەوە وتم، لەگەڵ ئەوەی هەوڵمدەدا مەچەکەم لەژێر دەستیدا ڕزگاربکەم. بەڵام ئەو لەبەرامبەرمدا تەنها پەنجەکانی لەسەر مەچەکم تووندتر کرد و پاشان دەستیکرد بە پێکەنینێکی گاڵتەجاڕانە. ❞ ئ...