کاتی پشووی کارمەندەکانە و منیش لەگەڵ هاوڕێکەم ڕیوجین بەیەکەوە دانیشتووین تاکوو کەمێک پشوو بدەین.
❞ لیا ؟ ❝ ڕیوجین بە دەست ڕاوەشاندنەوە لە بەردەم ڕووخسارمدا منی بە ئاگا هێنایەوە لەو بیرکردنەوە نەفرەتییانەی کە ماوەیەکە تێیدا نوقوم بووم..،
❞ بەڵێ! ❝ بێ ئەوەی سێری ڕووخساری کەم وەڵامم دایەوە،
❞ بۆچی نانەکەت ناخۆی؟ ❝ کاتێک گوێبیستی پرسیارەکەی بووم،
بە هێواشی تەماشای ئەو قاپەم کرد کە خواردنەکەمی تێدایە،
بەڵام نە زیادی کردبوو وە نە کەم،
❞ ئارەزووی پێ ناکەم ❝ ئافەرین لیا لە درۆ سپییەکانیشا شکست تەنها خەڵاتی بردنەوەی تۆیە،
❞ لیا و ئارەزوو نەکردن بە خواردن؟
هەر بەڕاستی خۆر لە کوێوە هەڵهاتووە ؟ ❝
لە ڕاستیدا خۆشم باوەڕم بەو قسەیە نەکرد کە کردم،
چونکە من هەوادارێکی سەرسەختی خواردنم،
بەڵام کێ هەیە ئارەزوو بە خواردن نەکات؟
❞ ڕیوجین..،
ئەو بارودۆخی زۆر خراپە ❝ بە دەنگێکی خەمبار و چاوێکی پڕبوو لە فرمێسکەوە وتم..،
❞ لیا،
ئەوە کاری تۆ نییە خەمباری و فرمێسک لە کەسێکدا بەفیڕۆ بەی،
کە ڕێزی نە لە تۆ گرت وە نە لە پەیوەندییەکەشتان ❝
❞ بەڵام ئەوە چەند ڕۆژە و هەواڵی بە ئاگا هاتنەوەی ئەو نییە!
ناتوانم لەم بارودۆخەدا خۆپەرستی و ڕق و قینە بەکاربهێنم! ❝ لە ڕاستیدا نەمتوانی زیاتر ڕێگری لە دڵۆپە فرمێسکە قەتیس بووەکانم بگرم،
بۆیە ڕێگەم پێدان بە هێواشی وەک دڵۆپەکانی باران بێنە خوارەوە،
❞ بەڵام ئەتوانی کە لەبیری کەی، وەک چۆن ئەو تۆی لەبیر کرد لە دژوارترین ساتەوەختەکانی ژیانتدا ❝ ڕیوجین بە کەمێک لە توڕەییەوە وتی هەرکات فرمێسکەکانمی لە ڕووخسارە ماندووەکەمدا بەدی کرد،
❞ لە بیری کە ❝ هەرکات گوێبیستی قسەکانی ڕیوجین بووم،
بە خێرایی ئەو شوێنەم بەجێهێشت،
وەک ئەوەی بمەوێ خۆم لەو ڕابردووە دوور خەمەوە کە پێیدا تێپەڕبووم.
YOU ARE READING
Your Love | SUGA.
Fanfiction❞ ببوورە، بەڵام من ئەو ڪەسەنیم ڪە لە ئێستادا بەدوایدا دەگەڕێی ❝ بە ساردییەوە وتم، لەگەڵ ئەوەی هەوڵمدەدا مەچەکەم لەژێر دەستیدا ڕزگاربکەم. بەڵام ئەو لەبەرامبەرمدا تەنها پەنجەکانی لەسەر مەچەکم تووندتر کرد و پاشان دەستیکرد بە پێکەنینێکی گاڵتەجاڕانە. ❞ ئ...