39

1K 226 23
                                    

لە نێو بیرکردنەوە قوڵەکانمدا،
دەستەکانی لیا لە پشتەوە لە ئامێزی گرتم و زۆر بە هێمنی چەناگەی خستە سەر شانم،
پاشانیش بە دەنگێکی نزمەوە وتی..،
بۆچی بەم کاتژمێرە بەخەبەر هاتووی؟
❞ شتێکی گرنگ نییە! ❝ بە سێرکردنی باخچەکەی بەردەمم و بە دەنگێکی هێمن و جۆرێک لە ماندوێتییەوە وتم،
بۆچی ڕاستییەکەم پێ ناڵێیت!
وا دەزانی هێندە گەمژەم باوەڕ بەو وەڵامە بێ مانایانە دەکەم کە هەر لە سەرەتاوە بوونیان نییە؟
من هەرگیز تۆم بەم شێوە و باروودۆخەوە نەبینیەوە!
دوای ئەوەی کە لیا گوێبیستی وەڵامە کورت و دوور لە ڕاستییەکەی من بوو!
زۆر بەخێرایی دەستەکانی لابرد و پاشان منی ڕووبەرووی خۆی کردەوە و قسەکانی بە دەنگێکی پڕ لە بێزاریی و جۆرێک لە هەڵچوونەوە کرد،
❞ لیا بەڕاستی هیچ شتێک نییە کە نیگەرانی بیت،
تەنها ئەوەندەیە کە بەهۆی کارکردنەوە زۆر ماندوو دەبم ❝ بە گرتنی دەستەکانی و بە ڕووخسارێکی پڕ لە زەردەخەنەی درووستکەرەوە وتم،
دڵنیای! ❝ هەر کە لیا وەڵامەکەی منی پێگەیشت!
بە ڕووخسارێکی پڕ لە گومان و بە ڕاکێشانی پەنجەی بۆ بەردەم ڕووخسارم،
قسەکانی بە ئاگادارییەوە کرد،
❞ بەڵێ، بەڵێ دڵنیام ❝ بە هێنانە پەنجەی بۆ خوارەوە و پاشان بە پێکەنینەوە وتم،
چونکە کاردانەوەکەی لیا هۆکاری پێکەنینەکەم بوو،
هێشتا باوەڕت پێ ناکەم،
بەڵام...
لەبەر ئەوەی هەردووکمان بەخەبەر هاتووین،
با ئەو وێنانەی کە بە درێژایی ئەم ساڵانە پێکەوە گرتوومانە!
لە یەکێک لە ژوورەکاندا هەڵیان بواسین!
هەر کە لیا گوێبیستی وەڵامەکەی من بوو،
بە ڕووخسارێکی بێزارەوە بەشێک لە قسەکانی کرد،
بەڵام کەمێک دواتر، وەک ئەوەی شتێکی سەرسووڕهێنەر بە مێشکیدا هاتبێ!
زۆر بەخێرایی دەستەکانی گرتم و پاشان بە ڕووخسارێکی گەشاوەوە بەشێکی دیکەی لە قسەکانی تەواوکرد،
❞ ئاە لیا هەر بەڕاستی بەم کاتژمێرە!؟! ❝ بە ڕووخسارێکی پڕ لە سەرسووڕماوییەوە وتم،
بەڵام ئەو لە وەڵامدا ڕووخساری وەک پشیلە شیرینەکان و دەستەکانی وەک هێمایەک بۆ 'ڕازی بوون' لێکرد،
بەڵام بێگومان لەبەر ئەوەی دووبارە لیا خاڵی لاوازی منی بەکارهێنایەوە!
بۆیە زۆر بە ڕووخسارێکی ساردەوە سەرم بە نیشانەی 'بەڵێ' ڕاوەشاند،
کە ئەمەش وایکرد لیا زۆر بەخێرایی لە ئامێزم بگرێت،
وە بێگومان منیش لە ئامێزم گرتەوە زۆر بە تووندی،
وەک ئەوەی کە نەمەوێ لە دەستی بدەم،
ئێستاش لە کام یەکێک لە ژوورەکاندا هەڵیان بواسین؟ ❝
لە نێو ئامێزە تووندەکەی مندا،
لیا بە دەنگێکی هێواشەوە پرسیاری لێکردم،
❞ لە ژوورەکەی تۆدا ❝ لە وەڵامدا وتم،
بۆچی ژوورەکەی من!؟!
ئەی بۆچی ژوورەکەی تۆ نەبێ؟ ❝ سەری لە نێو ئامێزمدا هێنایە دەرەوە و پاشان بە سەرسووڕماوییەوە وتی،
❞ چونکە ژووەرەکەی تۆ گەورەتر و فراوانترە،
وە...
ئەوشمان بیر نەچێ کە لە داهاتووا دەبێ بە ژووری منیش ❝ بە دەنگێکی هێواش و زەردەخەنەیەکی شەیتانییەوە پێم وت،
بەڵام ئەو لە بەرامبەر ئەم هەڵوێستەی مندا زۆر بەخێرایی خۆی لە ئامێزم دوورخستەوە،
تۆ کەسێکی زۆر خراپی ❝ بە ڕووخسارێکی گرژەوە وتی،
پاشان جەستەی بە ئاڕاستەی قادرمەکان وەرگێڕا،
کە ئەمە وای لێکردم زەردەخەنە تەواوی ڕووخسارم داگیربکات،
منیش بەهەمان شێوە بە دوایدا ڕۆیشتم تا ئەو کاتەی کە لە گەڵیدا چوومە ژووری نوستنەکەیی و پاشان ئەو شەوەمان بە هەڵواسینی وێنەکانمان بەسەربرد،
بێگومان ئەو وێنانەی کە بوون بە تەنها سەرچاوەیەک بۆ مانەوەیان لە دوای لیا...

Your Love | SUGA.Where stories live. Discover now