22

1.4K 323 30
                                    

لە دوای ئەوەی کە من و ڕیوجین ماڵئاواییمان لە یەکتر کرد و هیوای شەوێکی شادمان بۆ یەکتر خواست..،
منیش بە ئەسپایی لە ژێر ڕووناکی ئاسمانی درەوشاوەدا شەقامە بێدەنگ و سامناکەکان دەبڕم،
تاکو بە سەلامەتی بگەمە جێگای خەوتنەکەم و خەونەکانم پەلکێشم بکەنە ناو ئەو جیهانەی کە گەر بۆ تەنها ساتێکیش بێ!،
کێشە و ئازارەکانم لە بیر دەبەنەوە.

لە کاتی ڕۆیشتنمدا ئەوەم هاتەوە خەیاڵ کە ساردکەرەوەکەم هیچی تێدانییە و منیش ئەمڕۆ لەبەر ئەوەی ئارەزووی خواردنم نەبوو!
هیچم نەخواردووە!
بۆیە لە دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر و جەنگاندن لەگەڵ مێشکمدا،
بڕیارمدا کە بچم بۆ دوکانێکی نزیک لە شوێنی نیشتەجێبوونەکەم و کەمێک لە خواردەمەنییە خێراکان بکڕم و لە ماڵەوە ئامادەی بکەم،
چونکە بەڕاستی وەک ئەوە وایە لە بیابانێکی بەناو ماڵدا بژیم،
ساردکەرەوەکەم تەنها بە شێوە لە ماڵەکەمدایە،
بە هۆی ئەوەی من بە زۆری لە شوێنی کارکەم نان دەخۆم و تەنها بۆ پشوودانەکەم دەگەڕێمەوە ماڵەوە..،

ئایش نەمدەزانی برسێتی هێندە لەناوبەری مرۆڤە،
بەڕاستی خەریکە دەگریم ❝ بە بێزارییەوە وتم،
چونکە هەر کات کە برسێتی یاخود بێ هێزبوون ڕووبەڕووی من دەبێتەوە.!،
وەک منداڵە بێزارکەرەکان دەگریم.

لە کاتی ڕۆیشتنم بەرەو ئەو دوکانەی کە ئاماژەم پێدا،
منداڵێک کە دەتوانم بڵێم لە نێوان تەمەنی چوار یاخود پێنج ساڵەندا بوو..،
بە گریان و ڕاکردنەوە لە پشت زبڵدانێکی گەورەوە خۆی حەشاردا،
وەک ئەوەی لە دێوە زمەیەک خۆی ڕزگار بکات.

بینینی منداڵێکی بچوک و بەجێهێشتنی لە شەوێکی سارد و ترسناکی زستاندا ناخی هەژاندم،
بۆیە بڕیارمدا کە کەمێک لەگەڵیدا بدوێم و تەنها ئەمشەو لە خۆمی بگرم...


Your Love | SUGA.Where stories live. Discover now