هەڕەشە//11

12 3 6
                                    










"خاتوو کیم سوو جین!" یون هی بە شێوازێکی شەیتانانە بانگکی سوو جینی کرد
"چیت ئەوێت دوبارە" سوو جین بە بێزاریەکەوە پرسی
"بینینی ئازارەکانی تۆم دەوێت" یون هی بەمشێوەیە قسەی دەکرد
"باسی چ گەمژایەتیەک دەکەیت تۆ"سوو جین ڕوی خۆی گرژ کرد و وای وت و یونهی هەموو ئەو وێنانەی جۆنگکوک و سوو جینی کە گرتبونی بە شۆراوەییی هێنایە بەردەم سوو جین و بە شێوازێکی فێڵبازانە پێکەنی "ئەمانە چین"سوو جین سەری سوڕما کە ئەو وێنانە چی دەکەن لاس یون هی









"ئەوانە ئەوشتەن کە ئەیان بینیت وابزانم لە مەبەستەکەم تێگەشتیت وایە؟"
یون هی زۆر بە فێڵبازانە قسەی دەکرد و سوو جین سەری سوڕما بوو "مەبەستی چی ئەوانە چین تۆ باسی چ گەمژایەتیەک دەکەیت" سوو جین توڕەبو و هاواری کرد و وای وت
"کچێکی چەن بێمێشکی من باسی ئەوەدەکەم ئەگەر بێت و تۆ لەمڕۆ بەدواوە لە قسەی من لابدەیت ئەوا من هەموو ئەوانە بڵاو دەکەمەوە و لەسەری دەنوسم کارمەندێکی ئاسایی لەگەڵ بەڕێوبەری جێبەجێکار دەخواتەوە و هەروەها لەگەڵی سواری هەمان سەیارە بوە ئاخۆ ئەوکچە ئەوشەوەی کە ڕۆشتن بەیەکەوە ڕۆشتنە کوێ و چیان کرد؟" یون هی ئەمەی بە گاڵتە جاڕانە بە سوو جین وت












"تۆ چ گەمژەیەکیت" سوو جین توڕەبو و هەمو ئەو وێنانەی بەردەستی دڕاند یون هیش بەدەنگێکی بەرز دەستی کرد بە پێکەنینێکی فێڵبازانە و سەیری سوو جینی کردەوە و وتی" تۆ پێت وایە من تەنها ئەوەندە وێنەیتم لەلایە...... نچ نچ نچ... چەند کچێکی فەقیریت"

"من چیم لەتۆ کردوە بۆچی دەتەوێت ئاوام لەگەڵ بکەیت" سوو جین بە بێزاریەوە قسەکەی کرد و یون هی وتی"هیچ تەنها من حەزدەکەم تۆ ببینم کە ئازار دەچێژیت ئا هەروەها من هاتووم تا زۆر نهێنی شاراوە کە پێوەندی بەژیانی تایبەتی تۆوە هەیە بیان درکێنم"
یون هی سێری ناوچاوی سوو جینی کرد و وای پێوت










"چ چییی؟ نهێنی؟.... تۆباسی چ نهێنیەکی نەفرەتی دەکەیت"سوو جین ڕوخساری گرژ کرد و وای پێوت

"نا جارێ زویە بۆ ئەو شتە تۆ جارێ شتی تر هەیە پێویستە بیان کەیت تاوەکو ئەو نهێنیانە بزانیت"
یون هی بۆی نەدرکاند و وای پێوت وە درێژەی بە قسەکانی داو وتی " ئێستا بڕیار بدە کیم سوو جین
ئابڕو چونی خۆت و خێزانەکەت...!! یانیش گوێڕایەڵی کردنی قسەکانی من ....؟"
یون هی وای پێوت و سوو جین شۆک ببو و بیری دەکردەوە کە هەموو ئەوانە چۆن ڕویان دا
یون هی"پێویست ناکات ئێستا وەڵامم بدەیتەوە
دەتوانیت سبەی وەڵامم بدەیتەوە بەڵام بیرت بێت هەر سەرپێچی کردنێکت سزایەکی توندی لەدواوە هەیە وە یەکێک لە داواکاریەکانم لە ئێستاوە ئەوەیە کە لە جۆنگکوک دور بکەویتەوە"
یون هی بە ڕقەوە ئەوەی وت و بە شێوازێکی فێڵبازانە پێکەنی و ڕۆشت لەلای سوو جین

{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now