حیکمەتی ئەو ئازارە لەکوێدایە!//30

11 4 5
                                    














کاتژمێر بوو بە نۆی شەو و نیو کاتژمێری مابوو فڕۆکەکەی نامجون بنیشێتەوە و بگاتەوە بۆ کۆریا و هۆسیۆک بە یونگی وت بەیەکەوە ئەڕۆینە فڕۆکە خانە دوای ڕەتکردنەوەیەکی زۆری یونگی لەکۆتایدا هۆسیۆک یونگی ڕازی کرد و ڕۆشتن بۆ فڕۆکەخانە





دوای نیو کاتژمێر

ئیتر فڕۆکەکە نیشتەوە و خەڵکەکە وردە وردە دادەبەزی لە فڕۆکەکەو بە جانتاکانیانەوە بەرەو ژورەوەی فڕۆکەخانەکە دەڕۆشتن و لەناویان دا نامجون لە فڕۆکەکە هاتە خوارەوە و بەرەو ژورەوە ڕۆشت

لەکۆتایدا ڕۆشت و یونگی و هۆسیۆکی لە دوریەکەوە بینی کە بەرەو ڕوی دەڕۆن و یونگیش بە ترس و لەرزەوە دەڕۆشت و هۆسیۆک گاڵتەی پێدەکرد

*شێوەکاری نامجون کە بەرەو ڕویان دەڕۆشت*

*شێوەکاری نامجون کە بەرەو ڕویان دەڕۆشت*

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


"ئۆۆۆۆۆ براکەممم بەخێر بێیتەوەەە" هۆسیۆک نزیک بۆوەو قسەکانی درێژ دەکردەوە پاشان باوەشیان بۆ یەک کردەوە چەند خولەکێک باوەشێکی توندیان لە یەک دا و هۆسیۆک بەخێر هاتنەوەی کرد

"بەخێر بێیتەوە بۆ شانشینەکەت پاشام" هۆسیۆک بە زەردەخەنەوە وای وت و نامجون زەردەخەنەیەکی کرد

"سپاست دەکەم براکەم" نامجون بە زەردەخەنەوە وای بە هۆسیۆک وت و دواتر سێری یونگی کرد و چاوی لێ کز کردەوە

یونگی بەوە کەمێک شڵەژا و بە نەزانی سێری لای ڕاست و چەپی کرد و سێری نامی کردەوە

{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now