ڕفــاندن//49

21 4 20
                                    







پــــۆڤــــیـــ"لــــیــــانـــا

یەک هەفتەی ڕێکە من لە ئازاردا دەژیم لەناو ژیرێکی تاریک دا سجن کراوم کە سێ ڕۆژی سەرەتا هیچ خواردنیان دەرخواردم نەدەدا و خەریک بوو دەمردم لەبرسا دواتر باوکم هات و بەبێبەزەیانە لەسەر ئەو هەموو برسیەتی و ئازاری دەرونەم دووبارە دەستی کردەوە بە لێدانم

دواتر وەک ئەوەی سواڵکەرێک بم و کەوتبێتمە بەردەرگای ئەو دوو سەموونی کۆنی بۆ هەڵدامە ژورەکە
ئەوەندە برسی بووم کە ئەو سەموونە کۆنانە لەپێش چاوم وەک ڕاقی ترین خواردن هاتە پێش چاوم

خێرا بە ئازارەوە خۆم گەیاندە سەموونەکان و وەک شێتێکی برسی کەوتمە سەری و خواردمن
تێریان نەکردم بەڵام بەس بوون بۆ ئەوەی برسیەتیم کەمێک بڕەوێننەوە
لەو کاتەوە تەنیا سەموونی کۆن و ئاوم دەرخوارد دەدەن بێگومان ئەویش لە خەمان نا
بەڵک و لەبەر ئەوەی نایانەوێت بمرم و دواتر ئەوان تاوانبار بکرێن واتا بەکورتیەکەی وەک ئاژەڵێکی ماڵی  بەخێوم دەکەن

دەزانن ئەوەی لە هەموو شت زیاتر ئازارم دەدات چییە؟

ئەوەیە کە هەموو ڕۆژێک دڵم پرسیارم لێدەکات" ئاخۆ دەبێت جیمین چی بکات؟ ، ئاخۆ دەبێت ئێستا بەدوای مندا بگەڕێت؟  یان ئەسڵەن هەر بۆشی گرینگ نییە کە من ڕۆشتووم ، ئاخۆ دەبێت ئێستا دڵخۆش بێت لەگەڵ ئەو کچە و منی بەتەواوی لەبیر کردبێت لەکاتێکدا من لێرە هەموو ڕۆژێک لێمدەدرێت و ئازار دەدرێم و بە دوو پارچە سەموونی کۆن برسیەتیەکەم سەرکوت دەکەن"

بەڵام دەزانن چی؟ ڕێک لەدوای پرسیارەکانی دڵم مێشکم وەڵامی دەداتەوە

"هههه لیانای گەمژە بێگومان ئەو ئێستا تۆی لەبیرکردوە
بێگومان ئەو ئێستا لەگەڵ ئەوکچە زۆر دڵخۆشەو ئەسڵەن بەدواشتا نەگەڕاوە
هەرخۆی بۆچی بگەڕێ؟..ئەو هەر لەسەرەتاوە تۆی خۆش نەویست کچێکی تری خۆش دەویست وەکاتێک تۆی گەمژە ئەوەت بۆ دەرکەوت تەنانەت ڕێگریشی لێ نەکردیت لەماڵەوە بڕۆیت"

دوای وەڵامەکانی مێشکم دووبارە دڵم دەی پرسی

"ئەی کەواتە بۆچی منی بردە ماڵەکەی خۆی؟
بۆچی ماچی کردم؟...بۆچی هات بۆ بوسان تا من بدۆزێتەوە؟..بۆچی وتی خۆشمدەوێیت؟
بۆچی هەمیشە بە چاوە کاڵە نەرمەکانی بەسۆزەوە سێری دەکردم؟"

بەڵام مێشکم دووبارە و سێ بارەو چوار بارە وەڵامی پێبوو

"چونکە بەزەیی پیاتا هاتەوە....بەزەیی بەو حاڵەتا هاتەوە کە تەنانەت سەگی سەر شەقامەکانیش حاڵیان لەتۆ خۆشتر بوو....هەمووی تەنیا درۆیەک بوو لیانا ئیتر ئەوە قبوڵ بکە"

{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now