هیچی لێمەکە من ئەوت بۆ دێنم//34

34 10 21
                                    













پۆڤـــیـــ"جــین




کاتێک کە زانیم لەلایەن جی هونەوە خیانەتم لێکراوە و
ئەو مەرجەی بۆم دانا پێشێلی کرد هەموو خوێنی جەستەم دەکوڵا لە توڕەیان ویستم هەرئەوکاتە هەموو شتێک بە جیمین بڵێم بەڵام ئەگەر پێی بڵێم.....چارەنوسم لە لێدان و مردن زیاتر هیچی تر نییە

دوای ئەوە زۆر بیرم کردەوە ئاخۆ دەبێت چی بکەم
لەناکاو بیرم کردەوە کە باوکی جۆنگکوک لە هەموو کەسێک باشترە...ئەو تاکە کەسە کە دەبێت پێش هەموو کەسێک شتەکان بزانێت

ڕۆشتم و دوای گەڕان و پرسیارێکی زۆر ماڵەکەی هامیۆنگم دۆزیەوە
ئەو منی نەدەناسی نەیویست قسەی لەگەڵ بکەم بەڵام کاتێک پێم وت بابەتەکە پێوەندی بە جۆنگکوکەوەیە ڕێگەی پێدام

بە ترسەوە هەرچی دەمزانی بۆ ئەوم باس کرد ئەویش کە شۆک ببو تەنها چاوەکانی فراوان کردبوو و بەتوندی دەستی بەسەریەوە گرتبوو

"مــ....من کـ کوڕەکەم خۆمم تاوان بار کرد و بــ باوەڕم پێ نەکرد" هامیۆنگ وای وت کاتێک فرمێسکێک لە چاوی کەوتە خوارەوە

دوای چەند خولەکێک لە سەرزەنشت کردنی خۆی
جین بەقسە هات

"بەڕێز هامیۆنگ!!! " جین بانگی کرد و هامیۆنگ بە چاوە سوور بوەوەکانی سەرنجی خستە سەر جین

"بەڕای تۆش ئیتر کاتی ئەوە نییە ئەو بابەتە کۆتایی پێ بێنین؟" جین بە خەمباری و دوو دڵیەوە پرسیاری کرد بەڵام هامیۆنگ نەیزانی مەبەستی جین چییە

"مەبەستت چییە؟" بە دەنگێکی ماتەوە وای وت

"من دەڵێم با ئیتر سوو جین ڕاستیەکان بزا....."
جین ویستی قسەکەی  تەواو بکات بەڵام هامیۆنگ پێی بڕی

"نەخێر...نەخێر نەخێر نەخێر ....نــ نابێت...نابێت ئەو ئەوە بزانێت....ئـ ئەگەر بـ بیزانێت کوڕەکەم هــ هەرگیز سێری ڕوخساریشم ناکااتەوە" هامیۆنگ بە ترسەوە وای وت

"بەڕێز ها میۆنگ تۆ یەکساڵی ڕێک سێری ڕوخساری بەڕێز جۆنگکوکت نەکرد.... ئەی بۆچی ئێستا ئاوا خەمتە؟ هەم دڵنیابە لەوەی تا سوو جین ڕاستیەکان نەزانێت کوڕەکەت ئەستەمە لە زیندان بێتە دەرەوە
چونکە هەرچی بەڵگەیەک هەیە لەبن دەستی یون هی جی هون و جیمین دان.... وە ئێستا هەرسێکیان هەموو ڕاستیەکان دەزانن....ئایا پێت وایە ئەم بابەتە هەر ئاوا تێدەپەڕێت؟... پێت وایە دوبارە دەتوانیت بیشاریتەوە
....باشە بەڕێز هامیۆنگ بیشارەوە
بەڵام دڵنیابە بە شاردنەوەی ئەو بابەتە کوڕەکەت ناتوانی لە زیندان دەر بکەیت....بۆیە هەڵی بژێرە
سوو جین....یانیش...جیۆن جۆنگکوکی کوڕت" جین کەمێک بە توندیەوە وای وت و لەکۆتای قسەکانیدا هامیۆنگی خستە ناو هەڵبژاردەیەک و ڕۆشت لەوێ بێ ئەوەی هامیۆنگ یەک تاقە وشە بڵێ


"خۆشەویستی ژێر باران(کـۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now