بەیانیەکەی زوو سوو جین کاتژمێر 6 بەیانی لەخەو هەڵسا و کەمێک بێتاقەت بوو جلی خەوەکەی کەمێک ڕوت و سارد بوو بۆیە هەستا و جلێکی گەرمتری لەبەر کرد و مۆبایلەکەی هەڵگرت و ڕۆشتە دەرەوەی ژورەکەی بینی کەس هەڵ نەستاوە بۆیە ئەویش ڕۆشتە ژوری وێنەکێشانەکەی
*شێوەکاری جلەکانی سوو جین*
سوو جین کاتێک ڕۆشتە دەرەوە بینی ئاسمان هێشتا بەتەواوی ڕوناک نەبوەو جەوەکەی زۆر سارد بوو سوو جین خێرا ڕۆشتە ژوری وێنەکێشانەکە و لەوێ کەمێک سێری ژورەکەی کرد دواتر بە هێمنی لە کورسی ژورەکە نزیک بویەوە و لەسەری دانیشت بەرام بەر ستاندی وێنەکێشانەکەی وە دواتر تابلۆیەکی وەسەتی هێناو ویستی وێنەیەک بکێشێت بەڵام نەیزانی چ وێنەیەک
مۆبایلەکەی دەر کرد و لە ئینتەرنێتدا گەڕا بە سوتفە وێنەیەکی جۆنگکوکی بینی کە ئەوکاتەی لە یەکێک لە لقەکانی کۆمپانیای power لە لەندەن کاری دەکرد خەڵاتی باشترین بزنسمانی پێدرا سوو جین بەبینینی ئەوە زەردەخەنەیەکی کرد و لەهەمان کاتدا فرمێسکێک بە چاوی دا هاتە خوارەوە
دوای چەند خولەکێک لە سەیرکردنی وێنەکە سوو جین فرمێسکەکانی سڕی و مۆبایلەکەی بەرام بەر خۆی داناو لەسەر تابلۆکە دەستی کرد بە وێنە کێشان و بۆیە کردن
دوای نزیک چوار بۆ پێنج سەعات تێپەڕی بەسەر کاتدا و سوو جین ئەوەندە بەقوڵی چوبوە ناو وێنەکێشانەکەوە ئاگای لە تێپەڕینی کات نەما و لە خەیاڵی وێنەکێشانەکەدا بوو کاتژمێر بوو بە 11 بەڵام لەچاو جەوەکە وەک ئەوە وابوو هێشتا کاتژمێر 7 بێت چونکە
ئاسمان هەوری ڕەساسی پەیدا کردبوو و دەیویست باران ببارێنێت بۆیە جەوی ژورەوەش زۆر ڕوناک نەبوو
* ئاسمان لەو ڕۆژەیا*
YOU ARE READING
{خۆشەویستی ژێر باران}
Romanceتۆ وات لێکردم کە بارانم خۆش بوێت. کورتە/ کیم سوو جین کچێکی زۆر جوانە کە بەهرەی زۆر و جیاوازی هەیە یەکێک لەوانە وێنەکێشانە کە زۆر حەزی پێیەتی بەڵام ئەو زۆر ڕقی لە بارانە بەڕادەیەک کە هەرکاتێک باران دەباری ئەو زۆر بێزار دەبو و دەستی لە کارەکانی دەکێشا...