دەستگیرکردن//15

16 3 5
                                    










ڕۆژی دواتر...



✩__✩__✩




کارمەندان و بەڕێوبەران بەردەم کۆمپانیایان قەرەباڵغ
کردبوو ڕێگەنەدەدرا کەس بڕواتە ژورەوە پۆلیسەکان کە هەواڵیان پێدرابوو لەلایەن تەلەفونێکی نەناسراو کە دیارە کێبوە هاتوون و کۆمپانیا دەپشکنن سەرۆکی کۆمپانیا ڕیۆ هامیۆنگ کە گوێی لەوەبوو ڕاستەو خۆ بەڕێکەوت بۆ کۆمپانیا تا ئەو گەیشت پۆلیسەکان و لێکۆڵەرەکان ماددەکانیان لە ژوری جۆنگکوک دۆزیبۆوە













"جەنابی پۆلیس لێرە چی ڕودەدات ئەو هەرا و گەڕانە چییە بە ناو کۆمپانیاکەمان" ڕیۆ ها میۆنگ کە گەشتە ئەوێ و ڕۆشتە ژورەوە ڕاستەو خۆ پرسیاری لە پۆلیسەکان کرد و ئەوانیش مادەکانیان پیشانی ها میۆنگ دا و ئەویش شۆک بوو تا ئێستا هەرگیز شتی ئاوا لەکۆمپانیاکەی ئەو ڕوی نەداوە

"ئــ ئەمانە.... ئەمانە چین"
ها میۆنک ئەوەندە شۆک ببوو چاوەکانی فراوان بوو قسەکەی بە پچڕ پچڕ کرد
"ئەو پرسیارە پێویستە ئاڕاستەی کوڕەکەت بکرێت نەک ئێمە بەڕێز ها میۆنگ" پۆلیسەکەی دەرمانەکانی نیشانی هامیۆنگ دا ئەمەی بە توڕەیی و توندیەوە پێوت

لەوکاتەدا سوو جین ڕۆشتە ئەوێ پێویست ناکا باسی بارودۆخی سوو جین بکەم کە لە چ وێرانیەک دابوو
و لەوێ ڕاوەستا و هیچ پرسیاری نەکرد وەک کارمەندەکانی تر و ڕاستەوخۆ زانی پۆلیس هاتون بۆ کۆمپانیا بێگومان یون هیش لەوێ بوو و بە نیگا فێڵباز و بکوژەکانی سێری سوو جینی کرد کتمێکی پێچوو جۆنگکوک و هۆسیۆکیش بەیەکەوە هاتن بۆ ئەوێ

"چی ڕودەدات لێرە؟" جۆنگکوک بە سەرسوڕماویەوە پرسی "نازانم؟ هەربەڕاستی ئەم قەرەباڵغیە چیە دروست کراوە" هۆ سیۆک بە سەرسوڕماویەوە وەڵامی جۆنگکوکی دایەوە و هەردوکیان دابەزین کە جۆنگکوک دابەزی ڕێک چاوی کەوتە سەر سوو جین و سوو جینیش بە چاوە کز و ماندوەکانی کە پڕن لە فرمێسک و هەر دیاریش بوو نەخەوتون سێری جۆنگکوکی کرد و دواتر هەستی بە قورسایەک کرد لەسەر سینگی کە سێری جۆنگکوکی دەکرد بۆیە هەر زوو چاوەکانی لەسەر جۆنگکوک لادا و سێری زەویەکەی کرد
و جۆنگکوک کە زانی سوو جین چاوەکانی لەسەری لادا ئەویش لەگەڵ هۆسیۆک ڕۆشتنە ژورەوە بزانن چی ڕویداوە







بێگومان کاتێک دەزانیت بە دەستەکانی خۆت کەسێکی خۆشەویستت خستۆتە ناو باروو دۆخێک کە دەرچون لێی ئەستەم بێت ڕقت لەخۆت دەبێتەوە و بەخۆت دەڵێی "جیاوازی من لەگەڵ کەسێکی خراپەکار چییە؟"
هەرچەندە لەڕاستیا تۆ خراپەکار نیت بەڵام لێرەدا شتێکی شاراوە هەیە کاتێک هەموو ئەو ناخۆشیانە تێدەپەڕێنی کە لە ژیانتا بەسەرت هاتون یان بەسەر کەسێکت هێناوە تێدەگەیت کە ئەوە هەڵەی تۆ نەبوە تۆ خراپەکارەکە نیت بەڵکو ئەو ناخۆشیە پێویست بوە ڕوبدات تاوەک و لە ئەنجامدا شتێکی گەورەت بۆ ڕون بکاتەوە پێویست بوە ئەوە ڕوبدات بۆ ئەوەی پێت بڵێت
"هێی تۆ شتێکی شاراوە هەیە لە ..ژیانت..دەرونت..مێشکت...هتد کە نەت زانیوە ئەوشتە چییە دەی ئەوەتا من ناوم "کێشەیە" من لێرەم و هاتوم بۆ لات تاوەک و ئەوشتەت بۆ ڕون بکەمەوە و ئاسانکاریت بۆ بکەم هەموو ئەوەی لەسەر تۆیە پێویستە تەنها بەهێز بیت لە بەرامبەر مندا چونکە من زۆر خەمت دەدەمێ تا پێت دەڵێم شتەکە چییە
من لەپای ئەوکارەی بۆتی دەکەم هیچ شتێکم لەتۆ ناوێت نە پارە نە خەمخواردن نە خواردن نە هیچ شتێک من تەنها هێزم لە تۆ دەوێت ...وە هۆکاری ئەوەی تۆ خەمبار دەبیت بەهۆی منەوە لەڕاستیدا ئەوە بەهۆی منەوە نییە بەڵک و بەهۆی خۆتەوەیە تۆ واهەست دەکەیت ئەو هێزەت نییە کە ڕوبەڕوی من ببیەوە بەڵام شتێکت پێ بڵێم..... خودا هیچ کێشەیەک ناخاتە بەردەم بەندەکەی ئەگەر بزانێت بەندەکەی هێزی بۆی نییە تۆ هێزی منت هەیە بەڵام لە مێشکت وا بیردەکەیتەوە کە قورسە بەڵام واش نییە تۆ تەنها پێویشتە ورد بی لە شتەکان ئەوە تەنها چارەسەرێکە کە هێز بۆخۆت بدۆزیەوە و ڕوبەڕوی من ببیتەوە وە لەکۆتایدا ئەو ڕاستیە بزانیت کە من هاتبووم پێت ڕابگەیەنم
وە هەمیشە بیرت بێت تۆ کار ئەکتەری سەرەکی ژیانی خۆتیت بۆیە بێوەستان ڕاکە بەدوای ڕاستیەکانی ژیانی خۆت

{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now