پۆڤیـــ"جیمین
کاتێک یون هی ڤیدیۆی سوو جینی نیشان دام خوێنم لەتوڕەییان دەکوڵی چونکە یون هی منی فریو داوە و بۆ ئەوکارە پیسە سوو جینی بەکار هێناوە ویستم هەر لەوێ هەموو ڕقەکەمی پێ بڕێژم بەڵام کاتێک باسی نهێنیەکانی سوو جینی کرد خۆم گرت چونکە ئەگەر هەرکارێکی هەڵە بکەم لەوانەیە بڕوات و هەموو شتێک
بۆ سوو جین باس بکات بەڵام یەک خولەک من پرسیارێک بە مێشکم داهات لەو ساتەدا یون هی چۆن دەربارەی نهێنیەکەی سوو جین دەزانێت؟بەتوڕەییەوە هەستام و لە مێزەکە پەڕیمەوە و بەتەواوی چومە بەردەمی و وتم "تۆ چۆن دەربارەی ژیانی تایبەتی سوو جین و نهێنیەکانی دەزانیت؟"
یون هی بە قاقایەکی گاڵتەجاڕانە پێکەنی و منیش شۆک ببوم بەو هەموو بێشەرمیەی یون هی لەبەرامبەرم
"حەیف بۆتۆ بەڕێز پارک وادەزانیت ئەوشتانە لەنێو دەستەکانی من ون دەبن..... سەیری چاوەکانم بکە.... جوان سێریان بکە.... چاوەکانم چیت پێدەڵێن؟....دڵنیام نازانی باشە کەواتە با من قسەی چاوەکانمت بۆ تەرجومە بکەم ئەوان دەڵێن من یون هیم یون هیەک کە هیچ کارێک لەبن دەستەکانی شکست ناهێنێت و دەتوانێت بەیەک جار ژیانی مرۆڤێک سەراوژێر بکاتەوە هەروەها یون هیەک کە نهێنی ژیانی هەموو کەسێک دەزانێت بۆئەوەی بۆکاتی پێویست خاڵی لاوازیان بدۆزێتەوە..... بۆیە بەڕێز جیمین یون هی بەکەم مەزانە" یون هی سەرەتا بە گاڵتە جاڕیەوە قسەی بۆدەکردم و دواتر هاتەبەرامبەرم و چاوی چەقاندە چاوەکانم و بە زیرەکی و فێڵبازانە قسەی دەکرد
منیش هیچمنەدەوت و تەنیا سێریم دەکرد بەڕقەوەدواتر پرسیاری لێکردم
"ئێھ چیت وت ڕازیت بەوەی بمکەیتە بەڕێوبەری کۆمپانیاکەت؟..... خۆت باش دەزانیت من بەهۆی تۆوە کارەکەم لەدەستدا لە کۆمپانیای power بۆیە ئێستاش هاتوم بۆ کۆمپانیای king بۆئەوەی کارێکی زۆر باشترم دەست کەوێت لەپێشوو...... کێشە نییە هەر بەڕێوبەرێک بێت دەمەوێت دەتوانیت بمکەیتە بەڕێوبەری بەشی فرۆشتن" زۆر بێشەرمانە لەبەردەمم قسەی دەکرد منیش زۆر توڕەبووم بەڵام چیم پێدەکرێت لەوکاتەدا نەمدەتوانی بیر لە هیچ بکەمەوە جگە لە سوو جین بۆیە بە توڕەیەوە ڕازی بووم
کۆتای پۆڤیـــ"جیمین
دوای کاتژمێرێک لە کار کردنی جیمین بۆ یون هی
"من کۆبونەوەیەک ڕێک دەخەم بۆ ئەوەی تۆ بناسێنم وەک بەڕێوبەری بەشی فرۆشتن ئەو کۆبونەوەیەش
سبەی نا دوو سبەی دەکرێت خۆت ئامادە بکە"
جیمین بە توڕەیەوە سەری لەسەر لاپتۆپەکەی هەڵگرت و سێری یون هی کرد و وای پێ وت
![](https://img.wattpad.com/cover/376198283-288-k107134.jpg)
YOU ARE READING
"خۆشەویستی ژێر باران(کـۆتایی هاتووە)
Romanceتۆ وات لێکردم کە بارانم خۆش بوێت جیۆن جۆنگکوک. کورتە/ کیم سوو جین کچێکی زۆر جوانە کە بەهرەی زۆر و جیاوازی هەیە یەکێک لەوانە وێنەکێشانە کە زۆر حەزی پێیەتی بەڵام ئەو زۆر ڕقی لە بارانە بەڕادەیەک کە هەرکاتێک باران دەباری ئەو زۆر بێزار دەبو و دەستی لە کا...