بیست و سێ ساڵ هەڵخەڵەتاندن!//35

18 4 5
                                    












دوای ئەو ڕۆژەی هامیۆنگ هەموو شتێکی لە دەمی جینەوە بیست هەمیشە خۆی سەرزەنشت دەکرد ئەمڕۆش بڕیاری دا کە بڕواتە لای ئەو کوڕەی چەندین ساڵە بە دیل گرتویەتی لە شوێنێکی سیۆل کەکەس دەستی پێی ناگات و تەنانەت کەس مێشکیشی بۆ ئەوێ ناڕوات....وە چەندین پاسەوانیشی لای ئەوکوڕە داناوە


هەرکاتێک ئەو کوڕە ویستبێتی هەڵبێت هامیۆنگ و پاسەوانەکانی گرتویانە و زۆر خراپ ئەشکەنجەیان داوە
هەندێ جار بە لێدان هەندێ جار بە برسی کردن بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک هەندێک جار جلەکانیان لێداناوە و لە ژورێکی سارد وەک سەهۆڵ جێیان هێشتوە
هەندێ جار بە شیشی گەرم سوتاندویانە وە هەندێک جار بە قایش کەوتونەتە گیانی

بەڵێ ئەوە ژیانی ئەوکوڕە بوو کە هامیۆنگ 23 ساڵی تەواوە ئەوی بە دیل لای خۆی گرتوە



دوای ئەوەی ڕۆشتە لای کوڕەکە

"من چەندین ساڵ ڕێگریم لەتۆ کرد و تۆم بە دیل گرت لای خۆم چونکە دەمزانی هەموو شتێک ئاشکرا دەکەیت
بەڵام ئێستا لەجیاتی تۆ چەندین کەسی تر زانیویانەو دەیانەوێت ئەو نهێنیەی چەندین ساڵە شاردومەتەوە
لێم ئاشکرا بکەن.....بەڕاستی من گەمژە بووم....من دەبا بمزانیبایە کە ڕۆژێک پەردە لەسەر هەمووشتێک هەڵدەدرێتەوە" هامیۆنگ کە لەسەر کورسیەک بەرامبەر ئەو کوڕە دانیشتبوو کە لەسەر ئەرزەکە دانیشتوە سەرەتا بە توندی قسەی کرد و دواتر دەنگێکی خەمباری دەرکرد کە هەر پێوەی دیار بوو چەند پەشیمانە


"واتا چیی هەندێک کەس دەیانەوێت ئاشکرای بکەن....کێی تر ئەو بابەتە دەزانێت؟" ئەوکوڕەی لەسەر ئەرزە ڕەقەکە دانیشتبوو بە هیواوە پرسیاری کرد بۆ ئەوەی هەرچی زوە ئەو شتە دوای 23 ساڵ کۆتایی پێ بێت و ئەویش نەجاتی بێ لەو وەزعەی چەندین ساڵە تێی کەوتوە

"من کوڕەکەم دەزگیر کرا بەهۆی ئەوەی......................
وە ئێستا جی هون و جین و جیمین و یون هی ئەو بابەتە دەزانن......وە دڵنیام هەر لەوماوەیەدا هەموو شتێک ئاشکرا دەبێت......بەڕاستی زۆۆۆر پەشیمانم تایهونگ م من ئێستا هەست بە پەشیمانی و شکانێکی گەورە و قوڵ دەکەم لەناوەوەم" هامیۆنگ هەموو ئەوشتانەی لەو یەک ساڵەدا ڕویدا بێ کەم و کوڕی بۆ تایهونگی باس کرد ئەوەی کە چۆن کوڕەکەی دەستگیر کراوە ئەوەی کە چۆن چوارکەسی تر ئەو نهێنیە دەزانن و دەیانەوێت ئاشکرای بکەن.....هتد هەموو شتێکی بە وردی بۆ باس کرد وە لەکۆتایدا پەشیمانی خۆی بۆ تایهونگ دەربڕی و فرمێسک دوبارە خۆیان ئازاد کرد لە چاوەکانی هامیۆنگ دا


"دەزانی بۆچی من سێ ساڵە وازم لە ڕاکردن و هەوڵدان هێناوە بۆ ئەوەی ئەو نهێنیەت ئاشکرا نەکەم؟.......چونکە دەمزانی ڕۆژێک دێت ئەگەر منیش نەبم کەسێکی تر ئەو نهێنیە ئاشکرا دەکات......بەڵێ وە ئەوڕۆژەی چاوەڕێشم دەکرد وا هات بەڕێز هامیۆنگ.....تۆ ئیتر ناتوانی لەو ڕاستیە هەڵبێیت....ناتوانی ئیتر ئەو ڕاستیە بشاریتەوە
هەر بەم زوانە هەم و شتێک ئاشکرا دەبێت
........من زۆر دڵ خۆشم کە ئاوا بێچارە دەت بینم
وە ئێستاش سێردەکەم و بزانم کاتێک سوو جین و یونگی ڕاستیەکانیان زانی چی دەکەیت....وە هەروەها سێردەکەم بزانم چۆن کوڕەکەت لەدەست دەدەیت و لێک هەڵدەبڕێن وەک چۆن ئێمەت لێک هەڵبڕاند و کردیتنە چوار پارچە پارچەیەکیان کە منم و لێرەم و هەموو شتێک دەزانم پارچەیەکیان یونگیە کە ئەو ئەوڕۆژە ئاگاداری هیچ نەبوو و لە قوتابخانە بوو
پارچەیەکیان سوو جینە کە هیچی بیر نییە
وە پارچەیەکیان دایک و باوکمن کە ئێستا خۆڵ ئێسکەکانیشیانی بۆخۆی خواردوە و بردویەتی
.....ئێستاش من بە چێژەوە سێری ئەو لێک هەڵبڕانەی تۆ و کوڕەکەت دەکەم و ئاواتی مردنتان بۆ دەخوازم" تایهونگ بە ڕقەوە قسەی دەکرد و هامیۆنگ سەری لەژێر خۆیەوە نابۆوە



{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now