غیرە//5

24 4 4
                                    


‌ پارتی//5

**************************************



جیمین و سوو جین ڕۆشتنە ژورەوە و سڵاویان کرد دایکی سوو جین کە جیمینی بینی سەری سوڕما زۆر بە گەرمی بەخێر هاتنی کرد
هەروەها براکەشی کیم مین هیۆنگ بەخێر هاتنی کرد
و ڕۆشتن دانیشتن لەسەر قەنەفەکە

سووجین ڕۆشتە ژورەکەیی و دایکی ڕۆشت بەدوی دا وە پێی وت مەبەستت لە جیمین ئەو بوو ئێوە بەیەکەوە کار دەکە؟

سوو جین: لەڕاستیدا بەڵێ و نەخێریش واتە تەقریبەن بە یەکەوە کار دەکەین

دایکی: ئەی بۆچی پێت نەگوتوم

سوو جین: چونکە خۆشم نەمزانی هەموو ئەوانە چۆن ڕویدا
بە پێکەنینەوە وای وت و ڕۆشتنەوە دەرەوە دایکی وتی کەواتە وەرن بۆ سەر مێزەکە با نان بخۆین

جیمینی وتی: من بەڕاستی بۆ نان خواردن نەهاتوم تەنها لەگەڵ خاتو سوو جین ویستم ژورە هونەریەکەی ببینم

دایکی سوو جین: بەڵام من ڕێگەت پێ نادەم بەبێ خواردن بڕۆیت هەروەها تۆ سوو جینیشت گەیاندە ماڵەوە کەواتە با ئەوە وەک و چاکە دانەوەیەک بێت دەی هەستە

جیمین: زۆر سپاست دەکەم دایە گیان بەڕاستی من بۆ چاکە دانەوە ئەوم نەهێنایە ماڵەوە بەڵام با وای لێبێت ئیتر

دایکی زەردەخەنەیەکی کرد و هەمویان ڕۆشتن نان بخۆن لەسەر مێزەکە کاتێک جیمین یەکەم پاروی خستە دەمیەوە سەری زۆر سوڕما لە خۆشی خواردنەکە ڕانەوەستاو دەستی بۆ خواردنێکی تر برد و بە دایکی سوو جینی وت: بەڕاستی یەکەم جارمە خواردنی ئاوا خۆش بخۆم

دایکی سووجین: چێژی لێوەرگرە کوڕم تۆش وەک و کوڕی من وایت شەرم مەکە

نانەکەیان خواردو جیمین زۆر سپاسی کردن و هەر باسی خۆشی خواردنەکەی دەکرد دوای نان خواردن
سوو جین بە جیمینی وت: من دەڕۆم جلەکانم دەگۆڕم و دەڕۆین بۆ ژورە هونەریەکەم

جیمین: بێگومان بێگومان ئیسراحەتی خۆت وەربگرە

سوو جین ڕۆشتە ژورەوەو خۆی گۆڕی و کیم مین هیۆنگ خۆی بەژوردا کرد

سوو جین: تۆ شێتی گەمژە بۆ ئاوا دێیە ژورەوا

هیۆنگ: قسەی زل مەکە ئەو کوڕە بۆچی دەیەوێ ژوری تۆ ببینێ

هیۆنگ بە گێلانە وای وت

سوو جین: هێی گەمژە بیرت کرد من لەتۆ گەورەترم
ئاھ نەفرەتی بۆچی دەبێت هەمیشە ئەوەت بیربێنمەوە

{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now