تۆم بەدڵە//20

15 4 3
                                    












دوای 6 مانگ



..........









ئەمڕۆ شەش مانگ بەسەر دەستگیر کردنی جۆنگککوک تێپەڕی بەڵام سوو جین هێشتا وەک ئەوە وایە شەش ڕۆژ تێپەڕیبێ هێشتا بە گریان لەخەو هەڵدەستێت و بەگریانەوە دەخەوێتەوە کە دەیەوێت بڕوات سەردانی جۆنگکوک کات جۆنگکوک ڕەتی دەکاتەوە کە بیبینێت بۆیە سوو جین تا ئێستا تەنانەت ڕوخساری جۆنگکوکیشی نەبینیوە سوو جین هەمیشە کابوسی ناخۆش دەبینێت کە لە کابوسەکانیا تاوانبار دەکرێت بەوەی بەهۆی ئەوەوە جۆنگکوک چۆتە زیندان
ئەو جگە لەوەی جۆنگکوکی خۆش دەوێت لەهەمان کاتدا ویژدانی ئازاری دەدات کە کەسێک بەبێ تاوانی لە سجن بکات و خۆشی بە دڵخۆشی بسوڕێتەوە



پۆڤیــ"سوو جین

ئەمڕۆش وەک هەموو ڕۆژێک سوو جین بە کابوس لەخەو هەستا

"تاوان باااار... تۆ تاوان باریت... تۆ هاوڕێکەی منت خستە زیندان.... تۆ نەفرەتیەکی پیسی کە توشی ئەم جیهانە بویت بمرە باشترە لەوەی کە کەسانی دەوروبەرت ئازار بدەیت هەی تاوان باااری ڕاستەقینەەە"

"ئااااھ" سوو جین هەموو گیانی ئارەقی کردبۆوە و بە هاواراوە لە کابوسەکەی خەبەری بۆوە

"ئەو کوڕە کێبوو ...مــ...من هەمیشە کابوس دەبینم... ب بەڵام هەمیشە جۆنگکوکم دەبینی کە بە تاوانبار ناوی دەبردم بەڵام ئەوجارەیان کوڕێک بوو هــ هەروەها وتی هاوڕێکەم....." سوو جین هەمیشە کابوسی دەبینی بەڵام لەکابوسەکانیدا هەمیشە جۆنگکوکی بینیوە بە ڕوخسارێکی گرژ و توڕەوە پێی وتوە "بەهۆی تۆوە کەوتومەتە زیندان" وە ئەوەش هەمیشە سوو جین ئازار دەدات بەڵام ئەوجارەیان کوڕێکی قژ درێژی بینی کە قژەکانی تا لای نەرمەی گوێی هاتبوو بەڵام ڕوخساری دیار نەبو و تاریک بوو

سوو جین دوای ئەوە وەک ڕۆتینێکی هەموو بەیانیان دەستی کردەوە بە گریان
بەڵێ ئەو کچەی کە تا 6 مانگ بەر لە ئێستا ژیانێکی خۆشی هەبو و هەموو بەیانیان ڕۆتینی پێست و قژ و دەست و دەموو ددانی دەکرد و وێنەی دەکێشا و دڵی بە جیهان خۆش بوو ئەوەتا هەر ئێستا ڕۆتینی بەیانیانی لێ بۆتە گریان و هەموو ڕۆژێک ئاوات بە مردن دەخوازێت
ئەو کچەی کە گەورەترین بەڵای سەری باران بوو ئێستا هەرکاتێک باران دەبارێت بەبێ چەتر دەڕواتە بەردەم باران و سێری دەکات و چێژی لێوەردەگرێت چونکە سەرەتای یەکتر بینینی ئەو و جۆنگکوک لە ژێر باران بوو.... ئەوەی زیاتر لە هەموو شتێک سوو جین ئازار دەدات قسەکانی 6 مانگ بەر لە ئێستای جۆنگکوکە ئەوکاتەی لە بەندین خانە قسەی پێ وت چونکە دوای ئەوە سوو جین جگە لە دادگا بۆ یەک جاری تریش جۆنگکوکی نەبینیەوە چونکە جۆنگکوک ڕەتی دەکاتەوە سوو جین ببینێت و نەیزانی بۆچی جۆنگکوک ئاوا توڕەیە لێی بۆیە ئەوە لەهەموو شتێک زیاتر سوو جین ئازار دەدات

{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now