هۆسیۆک و پارێزەرەکەی و کەسێک لەگەڵیان هاتە ژورەوە بۆلای جۆنگکوک و جۆنگکوک کە ئەو کەسەی بینی چاوەکانی فراوان بوو
"مین یونگییی..؟"
جۆنگکوک بە شۆکەوە ناوی یونگی هێنا چونکە یونگی لە سیۆل نەمابوو بۆ کار ڕۆشتبوە دەرەوەی وڵات"براکـــەم" یونگی زەردەخەنەیەکی کەمی بۆ جۆنگکوک کرد و باوەشی کردەوە و جۆنگۆوک یۆنگی لە باوەش گرت
"براکەم چەندە بیرم کردبوی.."
جۆنگکوک لە باوەشی یونگی بە پەرۆسیەوە وای پێ وت"منیش زۆر بیری تۆم دەکرد براکەم "
یونگی لە باوەشی جۆنگکوک هاتە دەرەوە و وای پێ وت"بەڵام تۆ کارت مابوو هێشتا ... تکایە مەڵێ لەبەر من هاتویتەتەوە"
جۆنگکوک کەمێک بیری کردەوە و وای هەست کرد یونگی لەبەر جۆنگکوک هاتۆتەوە"نەخێر براکەم تۆ جارێ خەمی منت نەبێ لەبەر هەرشتێک هاتبێتمەوە ئیتر هاتومەتەوە بەیەکجاری ئیتر کارم تەواو بوە ناگەڕێمەوە" یونگی جۆنگکوکی دڵنیا کردەوە
"بەڕاستی زۆر بەداخم کە لێرە دەتبینمەوە دوای چەندین ساڵ" یونگی بە خەمێکەوە وای وت
"خۆشم سەرم لێشێواوە... خۆشم نازانم چۆن گەیشتم بە ئێرە تەنها ئەوەندە دەزانم من هیچ تاوانێکم نییە"
"یاا تۆ گەمژەی کوڕم ـــــ بێگومان تۆ تاوانت نییە ناکا وابیرت کردبێتەوە ئێمە وامان زانی بێت تۆ تاوان باریت" یونگی دانەیەکی کێشا بەسەری جۆنگکوک و بە توڕەییەوە وای پێوت
جۆنگکوک زەردەخەنەیەکی کرد و سێری هۆسیۆکی کرد و وتی
"براکەم تۆ چۆنیت""ئەگەر تۆ باشبیت منیش باشدەبم براکەم"
هۆسیۆک زەردەخەنەیەکی شکاوی کرد و وای وت
لە ڕاستیدا هەردووکیان یونگیش و هۆسیۆکیش لەناخەوە دەسوتێن بۆ جۆنگکوک بەڵام ناچارن خۆیان بەهێز دەرخەن"سەیرکە ئەوە باشترین پارێزەری سیۆلە ئەو لەمەوبەدوا پارێزەری تۆیە جۆنگکوک" هۆسیۆک جۆنگکوکی تێگەیاند
"سڵاو بەڕێزم من جیۆن جۆنگکوکم"
جۆنگکوک تۆقەی لەگەڵ پارێزەرەکەی کرد و خۆی پێ ناساند"سڵاو بەڕێز جیۆن منیش پارێزەری بەڕیزتان هان گیۆلم خۆشحاڵم بە ناسینتان"
پارێزەرەکە تۆقەی لەگەڵ کردەوە و خۆی پێ ناساند"خۆشحاڵ بووم بەڕێز هان گیۆل"
جۆنگکوک بە زەردەخەنەوە وای وت"ئێستا جۆنگکوک ئێمە لەگەڵ پارێزەرەکەت بەیەکەوە بەجێتان ئەهێڵین تۆ باسی کەیسەکەی خۆتی بۆبکە
وە خەمت نەبێت دواتر دێمەوە سەردانت براکەم"
یونگی جۆنگکوکی ئاگادار کردەوە کە باسی کەیسەکەی بۆ پارێزەرەکەی بکات
YOU ARE READING
{خۆشەویستی ژێر باران}
Romanceتۆ وات لێکردم کە بارانم خۆش بوێت. کورتە/ کیم سوو جین کچێکی زۆر جوانە کە بەهرەی زۆر و جیاوازی هەیە یەکێک لەوانە وێنەکێشانە کە زۆر حەزی پێیەتی بەڵام ئەو زۆر ڕقی لە بارانە بەڕادەیەک کە هەرکاتێک باران دەباری ئەو زۆر بێزار دەبو و دەستی لە کارەکانی دەکێشا...