من بدۆزەوە//28

19 4 4
                                    















پۆڤــــی"یــونگی





من و هۆسیۆک لەگەڵ چەند گروپێکی نوێ بوین بۆ ئەوەی بیان نێرینە دەرەوەی وڵات و ئەو پیاوە نەفرەتیەمان بۆ بدۆزنەوە و لەناوەڕاستی قسە کردن بوین و لەناکاو زەنگی مۆبایلەکەم لێیدا و هەموان بێدەنگ بوون و سێری مۆبایلەکەمیان کرد

منیش مۆبایلەکەم لەسەر مێزەکە هەڵگرت و سێرم کرد تای وو پێوەندی دەکات بە نیگایەک سێری هۆسیۆکم کرد و دواتر تەلەفۆنەکەم هەڵگرت

"فەرموو تای وو................. بەڵێ!!!.............چییی؟.......تۆ بەڕاستتە..............بــ باشە باشە هەر ئێستا دێین تۆ لەکوێی......... باشە هەر ئێستا"
یونگی پێوەندیەکەی داخستەوە و بە شڵەژاوێ سێری هۆسیۆکی کرد


"هەستە هۆسیۆک پێویستە خێرا بڕۆین" یونگی خێرا لەسەر قەنەفەکە هەستا و هۆسیۆک دەستی گرت

"بۆ کوێ ئاوا لەناکاو؟؟؟" هۆسیۆک بە سەرسوڕمانەوە پرسی

"لە ناو ئۆتۆمبێل بۆت ڕون دەکەمەوە کاتی ئەوە نیە ئێستا.....هاوڕێیان ئێوەش بڕۆنەوە دواتر هەواڵتان پێدەدەمەوە....دەی هۆسیۆک خێرا" یونگی هۆسیۆکی تێگەیاند و ئاماژەی بەو چەند پیاوەی ئەوێ دا بڕۆن و دواتر ڕۆشت و بانگێ هۆسیۆکی کرد







لەناو ئۆتۆمبێل






"یونگی چی ڕویداوە تێمگەیەنە" هۆسیۆک بە گرژیەوە پرسیاری کرد

"تای وو....ئەو پیاوەی بینیوە" یونگی کە بە سەریعیەکی زۆرەوە لێیدەخوڕی وای وت و هۆسیۆک چاوی فراوان بوو

"ئەو پیاوەی ئێمە لێی دەگەڕێین؟" هۆسیۆک بە سەرسوڕمانەوە پرسی و یونگی سەری بەئەرێنی لەقاند

"ئێمە لە چەندان وڵات لەو بێنرخە گەڕاوین بەڵام ئەو هەر لە کۆریا بوە؟" هۆسیۆک بە بێباوەڕی وای وت

"پێناچێت هەر لە کۆریا بو بێت من هەستدەکەم تارە هاتبێتەوە " یونگی چاوی لەسەر ڕێگاکە بوو و قسەی بۆ هۆسیۆک دەکرد













لە زیندان




جۆنگکوک خەریکی تێکردنی چایەک بوو بۆخۆی و لەناکاو پیاوێکی بە شان و شەوکەت نە گەنج نە پیر هاتە تەنیشتیەوە و بە سوکی سێری جۆنگکوکی دەکرد

جۆنگکوک حیسابیشی بۆ نەکرد و چا پاڵێوەکەی داناو چایەکەی هەڵگرت و ویستی بڕواتەوە سەر بێدەکەی بەڵام پیاوەکە زۆر بە توندی دەستی جۆنگکوکی گرت و وای لێکرد چایەکەی پێدا بڕژێت

{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now