تۆ کێیت؟؟//45

20 5 13
                                    













پـــۆڤـــــیـــ"نــوسەر


س

ـــوو جین

دوای ئەوەی لەماڵەوە هاتمە دەرەوە بەڕێکەوتم تا تەکسیەکم دۆزیەوە و سەرکەوتم و جانتاکەشم سەرخست و بەڕێکەوتم لە ڕێگا بیرم کردەوە کە جانتاکەم بەرمەوە ماڵەوە دواتر بڕۆمە لای جیمین بۆیە مۆبایلەکەم دەرکرد و نامەیەکم نوسی

دەقی نامە نوسینەکە


سوو جین: سڵاو جیمین من
بەڕێوەم بۆ لای تۆ دێم باشە

ئەوەم نوسی و ویستم بینێرم بەڵام نامەکە زۆر سادە بوو لەچاو ئەوەی من تازە بومەتە خۆشەویستی بۆیە ڕەشم کردەوە و شتێکی ترم نوسی

سوو جین: خۆشەویستم من بەڕێوەم
دێم بۆ لات و با بڕۆینە دەرەوە کەمێک پیاسە
بکەین

لەڕاستیا بەزۆر ئەوەم بەخۆم نوسی و بۆم نارد

من لەناخەوە جیمینم خۆش ناوێت بەڵام من تەنها بۆئەوە وام کرد تاوەک و لە جۆنگکوک دور بکەومەوە

بە سایەقەکەم وت بمگەڕێنێتەوە ماڵەوە لەوێ جانتاکەم دادەنێم و دواتر بمگەیەنێتە ماڵی جیمین




پــــۆڤیــــ"لــیــانا


لە کاتێکدا جیمین ڕۆشت تا گەرماو بکات گوێم لەدەنگی مۆبایلەکەی جیمین بوو کە نامەیەکی بۆهات و مۆبایلەکە ڕێک لەتەنیشت منەوە بوو بەبێ وسیتی خۆم سەرم سوڕاند و سێری مۆبایلەکەیم کرد و بێویستی خۆم ناوی ئەوکەسەم خوێندەوە کە نامەکەی ناردبوو

چاوەکانم فراوان بوو

*شێوەکاری نوسینی ناوەکە*

"سوو جینــەکەم❤"

ئەوە ناوی کچە هەروەها بە خۆشەویستیەوە ناوەکە نوسرابوو
خۆم بۆ نەگیراو



سوو جینەکەم❤: خۆشەویستم من بەڕێوەم
دێم بۆلات با بڕۆینە دەرەوە و کەمێک پیاسە بکەین





بەبینینی نامەکە و بەکار هێنانی وشەی خۆشەویستم
زیاتر شۆک بووم و بێ ویستی خۆم چاوەکانم پڕ فرمێسک بوون

کـــۆتایـــ"پـــۆڤـ

جیمین هات و بینی لیانا سیری مۆبایلەکەی دەکات

{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now