تۆ لەگەڵ کەسێکی تردای؟//44

12 4 5
                                    














پـــۆڤــــیــــ"جیمین



کاتێک سزام بەسەردا نەسەپێنرا زۆر دڵخۆش بووم و ویستم بڕۆمەوە و بە لیانا بڵێم و ئەویش وەک و من دڵخۆش بێت

لە ڕێڕەوەکە بووم خەریک بوو دەڕۆشتم بەڵام لەناکاو دەنگی سوو جینم بەرگوێ کەوت کە بانگی کردم



"جیمین"

ئاوڕم دایەوە و سوو جین هاتە بەرامبەرم

"بەڵێ فەرموو...سوو جین" کەمێک شڵەژابووم و دڵم خورپەیەکی کرد کاتێک ئاوا هاتە بەرامبەرم

"منیش تۆم خۆشدەوێت"
بە بیستنی ئەو قسەیە لەدەمی سوو جینەوە چاوەکانم فراوان بوو و دڵ و مێشکم لەگەڵ یەک کەوتنە شەرێکی سەختەوە

"چــ چی؟" بەشۆکەوە پرسیم هێشتا باوەڕم بەوە نەدەکرد کە ئەو دەیڵێ.....ئاخر من ئێستا لیانام ۆش دەوێت..ئەی چی بە سوو جین بڵێم؟...بڵێم وەڵا هەستەکانم بەرامبەر تۆ درۆبون و ئێستا کەسێکی ترم خۆشدەوێت؟...جگە لە شەرمەزاری چی ترم بۆ دەمێنێتەوە؟


"دەڵێم منیش هەستم بۆتۆ هەیە جیمین....منیش تۆم خۆش دەوێت"
پرسیارم لەخۆم دەکرد ئاخۆ چۆن ڕازی بوو؟

ئەوە بەتەواوی ساڵێک و دوو بۆ سێ مانگ لەمەوپێش بوو....چۆن ئاوا ڕازی بوو؟













سوو جین دەیویست خۆی لە خۆشەویستی جۆنگکوک بدزێتەوە بۆیە بڕیاری دا بڕواتە لای جیمین و وای پێ بڵێت....ئەو لەگەڵ ئەوەی لەناخەوە جۆنگکوکی خۆش دەویست
بەڵام بەهۆی هەموو ئەوانەی بەسەری هات بەهۆی جۆنگکوک و خێزانەکەیەوە ناتوانێت لەگەڵ جۆنگکوک بێت....بڕیاری دا کە لەگەڵ جیمین بێت...بێئاگایە لەوەی جیمین چەندە لیانای خۆش دەوێت و لە خۆشەویستی ئەوا نەماوە



"من دەبوو زوتر بڕیارم دابا کە تۆم خۆش بوێت...بەڵام گەمژە بووم و نەم کرد....وە ئێستا لایەنە گەمژەکەی خۆمم لاداوە و هاتوم تا پێت بڵێم منیش وەک تۆ هەستم بۆت هەیە" سوو جین بە نەرمی قسەی دەکرد و جیمین نەیدەزانی چی پێ بڵێت وە بێگومان جۆنگکوکیش سێری دەکردن لە ئاگری توڕەیی و غیرەدا غەرق ببوو

جیمین بەتەواوی پەشۆکابوو ویستی بڵێت کە من ئێستا هەستم بەرامبەرت نییە و کەسێکی ترم خۆش دەوێت بەڵام سوو جین زوتر قسەی کرد

"تۆ ئێستا دەتوانی خۆشەویستیەکەت بۆ من بە ئاشکرا دەربڕیت.....من ئێستا کارێکم هەیە....دەڕۆم دەیکەم.....دواتر یەکدەبینینەوە" سوو جین بە زەردەخەنەیەکی نەرمەوە قسەی کرد و دوای قسەکەی ڕاستەوخۆ ڕۆشت بێ ئەوەی گوێ بۆ جیمین بگرێ

{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now