پـــۆڤــــیــــ"سوو جین
دەترسام لەوەی لەگەڵ جیمین بڕۆم بۆ بوسان و بەم شێوەیە خۆم بخەمە مەترسیەوە بەڵام پێشتر جیمین باسی لیانای بۆ کردبوم و وتبوی چەند کچێکی میهرەبان و ئارامە بۆیە ڕەتم نەکردەوە و بڕیارمدا لەگەڵی بڕۆم
لەئەنجامدا ئەوە ڕزگار کردنی ژیانی کەسێکەکاتێک گەیشتینە بوسان بەڕێز نامجون کە دیاربو ئەویش هاوڕێیەکی تری جۆنگکوک بو شوێنی جی هونی بۆ دۆزینەوە....لەڕاستیدا من هەستم بەو هەموو قەلەقی و دوو دڵیە کرد کە لە دەمووجاوی یون هی بەدی دەکرا بەڵام هیچم نەپرسی
هەرخۆی نامەوێت بیشی بینم ئینجا قسەی لەگەڵ بکەم.......گەیشتینە ماڵەکەی جی هون و بیستمان کە دەنگی قیژە قیژی لیانا دێت و دەڵێت وازملێبێنە
لەوکاتەیا هەمومان زانیمان جی هون خەریکی چییە
جیمین خەریک بوو بڕواتە ژورەوە زۆر توڕەببو بەڵام
ئێمە ئەومان گرت و ڕێگریمان لێکرددواتر بەڕێز نامجون و پۆلیسەکان کە چواردەوری ماڵەکەیان گرتبوو چەکەکانیان دەرهێنا بەرەو ڕوی ماڵەکە وە ئێمە نزیکەی 90 مەتر لە خانوەکە دوور بوین
دوریەکی زۆرمان بەین نەبوو
من و یونگی و جیمین لە تەنیشت یەکەوە وەستابوین و لەتەنیشت جیمینەوە یون هی و جین هەبوو و لە تەنیشت یونگیشەوە بەڕێز هۆسیۆک هەبوو کەمێک لەپێشیشمانەوە پۆلیسەکاندواتر بە هاوارکردنی نامجون دەنگی قیژە قیژ بڕایەوە و نەما دوای چەند خولەکێک جی هون بەخۆی و لیاناوە کە دەمانچەیەکی لەسەر سەری لیانادانابوو هاتە دەرەوە بەڵام لێمان نزیک نەبۆوە
هەستم بە جیمین کرد کە چەند دەترسا لەو دەمانچەیەی جی هون لەسەر سەری لیانا"لێم نزیک نەبنەوە ئەگەرنا بەیەک فیشەک کۆتایی بە ژیانی دێنم" جی هون هاواری کرد و سێری هەم و چواردەورەکەی دەکرد لەیەک کاتا
"جی هون بەسە ئیتر لەوە زیاتر خۆشت و ئێمەش ماندوو مەکەو خۆت بەدەستەوە بدە" نامجون کە دەمانچەکەی ئاڕاستەی ئەوان بوو قسەی کرد
"خۆم بەدەستەوە نادەم....ئێوە کەسانی پیسن.....چەندین شتتان لەیەک شاردۆتەوە و ژیانی کەسانی تری پێ وێران دەکەن..... کلیلی گیرفانی یەک دەدزن و بوختان بۆ یەک دەکەن....کەواتە من خۆم بۆ کێ بەدەستەوە بدەم؟" جی هون بە توڕەییەوە هاواری دەکرد و تانەی لە یون هی دا وە کاتێک باسی کلیلەکانیان کرد جیمین و سوو جین سێری یونهیان کرد کە چۆن زەرد هەڵگەڕاوە لە ترسا
"جی هون بەسە وازبێنە تۆ ناتوانی ئیتر بۆ هیچ شوێنێک ڕا بکەیت هەموو چواردەورت گیراوە ئیتر واز بێنە و خۆت بدە بەدەستەوە" یونگی لە تەنیشت سوو جینەوە هاواری کرد بۆ جی هون و دواجار داوای لێکرد خۆی بدا بەدەستەوە
YOU ARE READING
"خۆشەویستی ژێر باران(کـۆتایی هاتووە)
Romanceتۆ وات لێکردم کە بارانم خۆش بوێت جیۆن جۆنگکوک. کورتە/ کیم سوو جین کچێکی زۆر جوانە کە بەهرەی زۆر و جیاوازی هەیە یەکێک لەوانە وێنەکێشانە کە زۆر حەزی پێیەتی بەڵام ئەو زۆر ڕقی لە بارانە بەڕادەیەک کە هەرکاتێک باران دەباری ئەو زۆر بێزار دەبو و دەستی لە کا...