چاودێری کردن//9

18 4 4
                                    


لە پارتی 8 هەڵەیەک ڕیدا نیوەی چیرۆکەکەم نوسی ویستم دواتی بێمەوە ئەوەکەی تر تەواو بکەم بەڵام سێرم کرد چەن کەسێک بینیبویان بۆیە درێژم کردەوە پارتەکە بڕۆن بیخوێننەوە بۆ ئەوەی لێتان تێک نەچێت🩷

ئینجا بەخێر بێنەوە

_________________________________________



جیمین لەسەر کار بوو و بیری لەوە دەکردەوە بڕواتە لای جۆنگکوک و پێی بڵێت کە من سوو جینم بەدڵە واتا وەک هاوڕێیەک پێی بڵێ دواتر هەستاو ڕۆشت بەرەو کۆمپانیاکەی جۆنگکوک و گەشتە ئەوێ و ڕۆشتە ژورەکەی

جیمین: سڵاو بەڕێز جۆنگکوک

جۆنگکوک: ئۆو بەخێربێی بەڕێز جیمین فەرموو وەرە دانیشە

جیمین دانیشت و دوای قسەکردنێکی زۆر لەسەر کار و بار و ژیان ئیتر جیمین وتی: تۆ باوەڕت بە خۆشەویستی هەیە بەڕێز جۆنگکوک؟

جۆنگکوک کەمێک ئەو پرسیارەی لەلا سەیر بو بۆوە وتی: ئێستا ئەم پرسیارە چیە؟

جیمین: دەزانیت من کچێکم زۆر خۆشدەوێت بەڵام نازانم چۆن پێی بڵێم

جۆنگکوک بە زەردە خەنەوە: ئۆو ئەو کچە بەبەختە
کێیە

جیمین : لەڕاستیدا تۆ دەیناسیت بەڵام با نهێنی بمێنێتەوە جارێ چونکە هەستدەکەم ئەویش منی بەدڵە ئەگەر بزانم وایە دەیبەمە شوێنێکی ڕۆمانسی و داوای خۆشەویستی لێدەکەم

جۆنگکوک: خەمت نەبێ ئەوە نهێنی دەبێت

جیمین: ئەوکەسە.... خاتو سوو جینە

جیمین کە وای وت جۆگکوک شۆک بو و ئەوەندە توڕە بو لەژێر مێزەکەوە دەستەکانی خۆی دەگوشی

جیمین: بەڵام نازانم چۆن پێی بڵێم ئایا تۆ هیچ ڕێگایەک پێ دەزانیت

جۆنگکوک ناچار بوو بە ئاسایی وەڵامی جیمین بداتەوە چونکە ئەگەر شتێکی کردبایە دەردەکەوت کە ئەویش سوو جینی بەدڵە

بۆیە کەمک خۆی ئارام کردەوە و زەردەخەنەیەکی کرد بەڵام لە چاوەکانی ڕق دەباری و وتی: لەڕاستیدا بەڕێز جیمین من لەوبابەتانە شارەزا نیم چونکە من هیچ خۆشەویستێکم نیە وە لە هەستی کچان تێناگەم

جیمین کە جۆنگکوک وای وت دڵی ئارام بۆوەو زانی کە هیچشتێک لەنێوان سوو جین و جۆنگکوک دانیە

جیمین وتی: بەهەرحاڵ لێی گەڕێ من دەبێت خۆم ڕێگایەک بدۆزمەوە بۆگومان ئێستا پێویستە من بڕۆم بەڵام با ئەمە نهێنی بێت لەناکاو جیمین چاوی کەوتە سەر ئەو وێنەیەی سوو جین بۆ جۆنگکوکی دروست کردبوو و جۆنگکوک خستبویە ناو شوشەوە و لەسەر مێزەکەی دانا بوو جیمین وتی: ئەو وێنە جوانە کێ بۆتی دروست کرد

{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now