بۆچی ڕقت لە سوو جینە؟ //24

13 4 7
                                    








دوای ماوەیەک هۆسیۆک گەیشتە لای سوو جین بە سەیارە و سوو جین چوو بۆناو سەیارەکە و لەلای سەکن لەتەنیشت هۆسیۆک دانیشت

"چی بوە سوو جین وتت شتێکی گرنگ هەیە؟"
هۆسیۆک دوای ئەوەی سوو جین بەپەلە سەرکەوتە سەر سەیارەکە وای وت

سوو جین سێری کرد

"یون هی.... یون هی وەک بەڕێوبەری بەشی فرۆشتن لە کۆمپانیای king وەرگیراوە لە کاتێکدا یون هی تەنها کارمەندێکی ئاسایی بوو لە کۆمپانیاکەی خۆمان"
سوو جین بە خێرایی شتەکەی بۆ هۆسیۆک باس کرد

"چییی؟ یونهی چۆن توانی ئەوکارە بکات؟"
هۆسیۆک بە شۆکەوە پرسی

"نازانم بەڵام ئەوەی من بیری لێدەکەمەوە ئەوە نییە ئەوەیە کە چۆن جیمین ڕازی بوە بەوە" سوو جین بە سەر سوڕماوی وای وت

"بەڵێ ئەوەش هەیە" هۆسیۆک سەری لەقاند و وای وت و هەردوکیان لە جامە گەورەکە سێری دەرەوەیان دەکرد و بیریان دەکردەوە کە ئەمە چۆن ڕویدا پاش چەند خولەکێک لە بێدەنگی هۆسیۆک بێدەنگیەکەی شکاند

"سوو جین..!" سێری سوو جینی کرد و ناوی هێنا
سوو جینیش لەناو بیرکردنەوەکانی هاتە دەرەوە و سێری هۆسیۆکی کرد

"بەڵێ"

"من شتێک دەڵێم بەڵام توڕە مەبە" هۆسیۆک بە هێمنی وای وت

"چی بوە؟" سوو جین پێی سەیر بوو و یەکسەر وای وت

"بۆچی من وا هەست دەکەم یون هی و جیمین دەستیان تێکەڵ کردوە لەگەڵ یەکتر" هۆسیۆک بە پرسیارەوە وای وت و سوو جین چاوەکانی فراوان بوو

"نا نەخێر جیمین هەرگیز کاری وا ناکات ئەو کوڕێکی زۆر میهرەبانە" سوو جین نکۆڵی لەوە کرد کە جیمین کاری وا ناکات

"سەیرکە من ناڵێم بە تەواوی ئەوە من تەنها دەڵێم وا هەست دەکەم کە وابێت... ئەگەرنا جیمین چۆن ڕازی دەبێت یون هی کە کارمەندێکی ئاساییە بیکاتە بەڕێۆبەری بەشی فرۆشتن..... سەیرکە با ئەو هەلە لەدەست خۆمان نەدەین و لێکۆڵینەوە بکەین بێ ئەوەی جیمین ئاگادار بێت ئەگەر هەر ئەویش نەبوو هیچمان لێ کەم نابێتەوە" هۆسیۆک هەوڵی دا سوو جین تێبگەیەنێت

سوو جین بڕوای نەدەکرد ئەوبێت بەڵام قسەکانی هۆسیۆک کەمێک کاری تێکرد

"باشە چۆن بەدواداچون بکەین؟"
سوو جین سێری هۆسیۆکی کرد و وای وت

"تۆ لە جیمین زۆر نزیکی ئێوە هاوڕێیەکی نزیکی یەکن کاتێک ئەوت بینی هێندێک پرسیاری لێبکە لەوبابەتانە" هۆسیۆک بیرۆکەیەکی دۆزیەوە و پێی وت

{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now