هەوڵدان بۆ خۆکوشتن//17

22 5 4
                                    














پـــۆڤـــیـ"جیمین










دوای ئەوەی جۆنگکوک دەزگیر کرا بەڕێگاوەبووم بۆ کۆمپانیا و لە دوورەوە سێرم کرد داخراوە و هیچ کارمەندێک لەوێ نییە ڕاستیەکەی من لەبەر سوو جین ڕۆشتم بۆ ئەوەی بزانم لەوێ نایدۆزمەوە بەڵام لەوێ نەبوو بە شۆفێرەکەم وت "بەرەو ماڵی خاتوو سوو جین بەڕێکەوە" کاتێک گەیشتمە ئەوێ دایکی وتی "بەڕێز جیمین ئەمڕۆ سوو جین دوای ڕوداوی کۆمپانیا جارێک هاتە ماڵەوە بەڵام دوای نیو کاتژمێر ڕۆشتەوە دەرەوە ئەمڕۆ هەموو ڕۆژەکە خەمی خواردوە وە تائێستاش نەگەڕاوەتە ماڵەوە" کە دایکی ئەوقسانەی کرد شۆک بووم باشە سوو جین مادام گەڕاوەتە ماڵەوە چ هۆکارێک وای لێکردوە بێتەوە بۆ دەرەوە تۆ بڵێی نەچوبێتە لای جۆنگکوک لە بەندینخانە















هەرکە بیرم لەوەکردەوە لەوانەیە چوبێتە بەندین خانە
ڕاستەو خۆ بەرەو ئەوێ ڕۆشتم کە گەشتم پرسیارم لە پۆلیسێک کرد "سڵاو جەنابی پۆلیس ئەمڕۆ هیچ کچێک بەناوی کیم سوو جین هاتۆتە ئێرە بۆ بینینی جۆنگکوک؟" پۆلیسەکە وەڵامی دایەوە و وتی
"بەڵێ کاتژمێرێک و نیوو پێش ئێستا لێرە بوو بەڵام ڕۆشتوە" زۆرم پێ سەیر بوو کۆمپانیا داخراوە کاتژمێرێک و نیوە لێرە دەرچوە و نەگەڕاوەتە ماڵەوە کەواتە بۆ کوێ ڕۆشتوە؟ نازانم بەڵام داوام لە پۆلیسەکە کرد بمباتە لای جۆنگکوک سەرەتا ڕێگەیان نەدا بەڵام زۆر پێداگیریم کرد لەوەی دەمەوێت بچمە لای و ئەوانیش منیان برد بەڵام سێ پۆلیس بەسەرمەوە وەستابوون لەوێ















بە ڕقەوە لە جۆنگکوکم پرسی "سوو جین لە کوێیە ئەو لەلای تۆبوو وە ئێستاش نەکەڕاوەتە ماڵەوە حاڵی کۆمپانیاش کە دیارە بەهۆی تۆوە چی لێهاتوە ئەگەر بیانوی ئەوە دێنیتەوە کە چۆتە ئەوێ.... ئێستاش پێم بڵێ ئەو کچە لەکوێیە"
جۆنگکوک کاتێک وەڵامی دامەوە وەک من بەڕقەوە قسەی نەکرد بەڵکوو هەر دیار بوو خەمی سوو جینیەتی وتی "تکایە لەوقسانە بوەستە خێرا بڕۆ ئەوکچە بدۆزەوە هاتە ئێرە چەند قسەیەکی سەیری کرد وەک ماڵئاوایی دەچوو قسەکانی کاتێک ڕۆشتیش نەیوت بۆکوێ دەڕۆم تکایە بڕۆ بیدۆزەوە نەوەک کارێکی گەمژانە بکات"
کە ئەوەی وت تێنەگەشتم قسەی ماڵئاوایی یانی چی بەڵام گرینگیم پێنەدا و خێرا لەوێ ڕۆشتم تەنانەت نەم هێشت شۆفێرەکەشم لەگەڵم بێ خۆم بەتەنیا لێم خوڕی و بەوم وت بە تەکسی بڕواتەوا تا کاتژمێر 11 لە دوای سوو جین گەڕام و چەند جارێکی تر ڕۆشتمە ماڵەکەیانبەڵام هەر نەگەڕابۆوە باشە ئەوکچە لەکوێیە













وازم لە سەیارە لێخوڕین هێناو بەپێ بەدوایدا دەگەڕام و هاواری ناویم دەکرد لەناکاو کچێکم لە سوو چێکی شەقامەکە بینی ڕاستەو خۆ زانیم سوو جینە دەمانچەیەکی بەدەستەوا بوو و لەسەر سەری خۆی ڕایگرتبوو ڕاستەوخۆ بەرەو لای ڕامکرد
"سوو جین بوەستە تۆ چیدەکەیت" هاوارم کرد و لەوکاتەدا بە دەستی ڕاگەیشتم و دەستی سوو جینم گرت و لوولەی دەمانچەکەی ڕوو پێ لە ئاسمان کرد و تەقاندی لەوکاتەیا بیرم دەکردەوە ئەگەر یەک سانیە درەنگ تر گەشتبام تەرمەکەی سوو جینم دەبینیەوە















{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now