ڕزگارکردن//40

20 5 8
                                    














دوای ئەوەی جۆنگکوک لە ماڵەکە ڕۆشتە دەرەوە ڕۆشتە ناو سەیارەکەو خێرا لێیدەخوڕی بۆ ئەو ناونیشانەی باوکی پێیدابوو

بەنزیکی نیو کاتژمێر بەڕێوەبوو چونکە ماڵەکە کەمێک لەناو شارەوە دور بوو و لە شوێنێکی دوور بوو
جۆنگکوک زانی ئەوە ماڵەکەیە ڕاستەو خۆ دابەزی

ماڵێکی بچوک بوو و هێندەگەورە نەبوو

*شێوەکاری ماڵەکە*


جۆنگکوک وای زانی تەنها تایهونگ لەوێیە بۆیە خێرا دەرگاکەی کردەوە بەڵام دوو پاسەوانی بینی کە دیار بوو هەر باوکی بۆی دانابوون

"تۆ کێیت کوڕە....چۆن دەوێریت ئاوا بێیتە ژورەوە" پیاوێکی چوارشانەی باڵا بەرز هاتە بەردەم جۆنگکوک و بەتوڕەییەوە وای وت

"تا خۆشت و ئەو ماڵەشم وێران نەکردوە و نەمتەقاندۆتەوە لاچۆ لەپێش دەمم" جۆنگکوک بە بوێریەوە وای وت و پیاوەکە دەستی بەرز کردەوە مستێک لە جۆنگکوک بدا بەڵام جۆنگکوک زوو دەستی گرت و دەستی بادا و ئەو مستێکی لە پیاوەکە دایەوە و هێشتا دەستی بە بادراوی گرتبوو

پاسەوانەکەی تریش بەهەمان شێوە چوار شانەو باڵا بەرز بوو بەڵام ئەو بە ترسەوە سێری دەکرد
وە تایهونگیش کە لە ژورەکەی تر بە زنجیر بەسترابۆوە گوێی لەودەنگەدەنگە بوو و نەیدەزانی چ باسە

"ئاخ ئاخ ئاخخخ...بەرمدە پیاوی نەفام چۆن دەوێریت" پیاوە چوارشانەکە کە لەژێر دەستی جۆنگکوک بوو لەتاو دەستی هاواری دەکرد و دواتر جۆنگکوک دەستی بەردا

"چۆن دەوێریت هەی گەمژەە" پیاوەکە هاواری کرد و ویستی لێبدا بەڵام پاسەوانەکەی تر هات و زوو دەستی ئەوی تری گرت

"ئەوە تۆ چی دەکەیت؟....ئەو کوڕی بەڕێز جیۆن هامیۆنگە ئەو بەڕێز جیۆن جۆنگکوکە" بەوتنی ئەوە لەدەمی پاسەوانەکەی ترەوە پاسەوانەکەی تر زۆر ترسا و ڕاستەوخۆ خۆی دانەواندەوە

"ب ببورە گـ گەورەم مــ من م مەبە..." ویستی قسە بکات و جۆنگکوک پێی بڕی

"تایهونگ لەکوێیە"

پاسەوانەکان زۆریان پێ سەیر بوو و سێری یەکتریانکرد

"لەگەڵ ئێوەمە گەمژەی نە تایهونگ لە کوێیە؟" جۆنگکوک هاواری بەسەردا کردن و هەردوکیان ڕاچڵەکین

"گگگگەورەم ئئئەو لــلەوێیە" پاسەوانەکە دەلەرزی لەترسا و هەرپیتێکی حەوت جار دوبارە دەکردەوە تا وشەکەی بە تەواوی دەگوت وە دواتر ئاماژەی بەژورەکەی تەنیشت داو جۆنگکوک نیگایەکی بکوژانەی پێدان و خێرا ڕۆشتە ژورەکەوە


{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now