یاری چاو شارکێ//27

35 10 4
                                    







فلاش باک و پۆڤی"جی هون"


لە شەوێکی ئاسایی ساڵی 2024 لە سەرەتای مانگی یەک بە ڕێگادا دەڕۆشتم ئەوشەوە تەنها بۆ پیاسەیەک هاتمە دەرەوە کاتێک گەیشتمە لایەک کە تێیدا خەڵکی دادەنیشن بۆ ئەوەی بخۆنەوە کچێک و کوڕێکم بینی

لەڕاستیدا کات درەنگی کردبوو و کەس لە وێ نەبوو جگە لەوان و خاوەنی شوێنەکە کە خاوەنەکەی لە ژورەوە خەریکی کارکردن بوو  بینیم کە کوڕەکە لەناکاو لەسەر کورسیەکە کەوتە سەر ئەرزەکە و بورایەوە منیش

ترسام کە نەکات ئاخۆ ئەوکچە شتێک بەسەر ئەوکوڕە بێنێت بۆیە لەلایەکی گۆشەیەک وەستام و دەستم کرد بە ڤیدیۆ کردن وەک بەڵگەیەک بۆ ڕۆژی پێویست
کاتێک کوڕەکە کەوتە سەر ئەرزەکە کچەکە لێی نزیک بویەوە و بە ئاستی کوڕەکە خۆی نزم کردەوە و کلیلێکی لە گیرفانی دەرهێنا

دواتر زەردەخەنەیەکی فێڵبازانەی کرد و هەڵستایەوە و بە چاوێک سێری کوڕەکەی کرد و قسەیەکی کرد
دوری منیش لەوانەوە زۆر کەم بوو بۆیە بەڕونی توانیم گوێم لە کچەکە بێت کە چی دەڵێت وتی
((گەمژە دایکت بە مناڵی فێری نەکردویت لەگەڵ بێگانەکان تێکەڵ نەبیت))

ئەوەی وت و زەردەخەنەیەکی لا لێوی کرد و دواتر من بەهۆی ترسە زۆرەکەم مۆبایلەکەم خستە گیرفانی هودیە ڕەشەکەمەوە بەڵام هێشتا لەسەر ڤیدیۆ بوو و لام نەدا بوو بە ترسەوە کەمێک ڕۆشتم بەمەبەستی ئەوەی لەوێ بڕۆم بەڵام کچەکە بانگی کردم و پارەی پێدام تا کوڕەکە بەرمە ماڵەوە و وتی ئامانەتێکی لای منە بۆی دەگەڕێنمەوە با تا ئەوکاتە ئەو کوڕە لای تۆ بێت

بێگومان تێگەیشتم کە ئامانەتەکە ئەو کلیلانەبوون کە لە کوڕەکەی دزی بوو بەڵام بوو بە پرسیار لە مێشکمدا بۆچی لێی دەبات و دواتر بۆی دەگەڕێنێتەوە؟ بەهەرحاڵ چاوی من جگە لەو پارەیەی ئەو پێیدابووم هیچی تری نەدەبینی و بەتەواوی کوێر ببوم لە ئاستی بۆیە هەرچی وت بەقسەم کرد و

دوای ڕۆشتنی کچەکە کۆتایم بە ڤیدیۆکە هێنا و ڤیدیۆکەم لای خۆم هێشتەوە تا دوای ماوەیەک لە وڵاتەکەشم ڕۆیشتم بەهۆی ئەو کارە پیسەی تێوەی گلام

وە لەڕاستیدا من ئێستا بۆ پارە نەهاتومەتەوە بۆلای یون هی و کۆریا بەڵک و هاتومەتەوە چونکە هەستم بە هەڵەکەی خۆم کردوە و دەمەوێت قەرەبووی بکەمەوە بەڵام سەرەتا دەمەوێت یون هی بە چەند بارێکی ناخۆش دا بەرم

کۆتایی فلاشباک




جی هون هەموو ڤیدیۆکەی گرتبووی نیشانی یون هی داو و یونهی ڕەنگی تەواو زەرد هەڵگەڕا و بە چاوێکی ترسەوە سەری لەسەر مۆبایلەکەی جی هون لادا و سێری جی هونی کرد

"خۆشەویستی ژێر باران(کـۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now