ڕاستیەکان//33

10 4 18
                                    










"بە مەرجێک دەست لە لیانا نادەم....دەبێت دوای سێ ڕۆژی تر خاتونە جوانەکەت خاتوو سوو جین بە دەستەکانی خۆت بهێنیتە لای من و لە جیاتی ئەو لیانا وەرگریتەوە" جی هون بە شێوازێکی فێڵبازانە قسەی دەکرد و جیمین چاوەکانی فراوان بوو و سێری سوو جینی کرد

سوو جینیش نەیدەزانی چی ڕویداوە بۆیە تەنها برۆکانی گرژ کردبوو و سێری جیمینی دەکرد

"باسی چ نەفرەتیەک دەکەیت گەمژە" جیمین دوبارە بە هاوارەوە وای وت

"ئەوەی وتم هەر ئەوەیە بەڕێز پارک....ئێستاش لێت دەگەڕێم بیر بکەیتەوە بە دڵی خۆت دوای سێ ڕۆژ وەڵامم دەوێت ئەگەر نا ئەم بەرخە ئەکەم بە هیخۆم و دواتر بە زیندویی ئەینێژم" جی هون بە ڕقەوە وای وت و پەیوەندیەکەی داخستەوە و جیمین تەنها چاوەکانی فراوان ببوو و بیری لە لیانا دەکردەوە

"جیمین چی بوە تکایە مەمترسێنە" سوو جین چەندین جار پرسیاری لە جیمین کرد بەڵام جیمین هەناسەی توند ببو و وەڵامی نەدەدایەوە

دواتر هیچی نەوت و خێرا ڕۆشت و سەرکەوتە سەر سەیارەکەی....چۆن دەتوانێت سوو جین ڕادەستی ئەو بێنرخە بکات....ئەو چۆن سوو جین دەناسێت؟.... سوو جینی بۆ چییە؟....ئەگەر ڕادەستی نەکات لیانا چی بەسەر دێت؟.... هەموو ئەوانە مێشکی جیمینیان داگیر کردبوو و جیمین بە هەموو شێوازێک سەر لێشێواو بوو

جیمین گەڕایەوە ماڵەوە و خێرا سێری کامێرای چاودێریەکانی دەرەوە و ژورەوەی کردەوە
هەموو شتێکی بینی
بینی کە لیانا چەند لە پیاوەکە ترساوە و لێی دوور دەکەوێتەوە بینی کە چۆن هاواری ناوی دەکات و جی هون بە بێ بەزەییانە دەی بورێنێتەوە و هەڵی دەگرێ
هەموو ئەوانەی بینی و مستی بە سەری خۆی دەکێشا و خۆی سەرزەنشت دەکرد

"جیمینی گەمژەە چۆن توانیت ئەو کچە بەتەنیا لەماڵەوە جێ بهێڵیت چۆۆۆن" جیمین مستی لە سەری خۆی دەداو وای دەوت دوای کەمێک لەسەر لاپتۆپەکە هەستا و ویستی بڕوات بەڵام لەلای دیوارەکە لەسەر ئەرزەکە ئەو شوێنەی کە جی هون لیانای بێهۆش کرد ملوانکەیەکی زەردی لێ کەوتبوو جیمین ڕاستەوخۆ بەرەو ئەو ملوانکەیە ڕۆیشت

ملوانکەکەی هەڵگرت و ڕاستەو خۆ زانی هی لیانایە چونکە هەرکەیەکەم جار لیانای بینی تێبینی ئەو ملوانکەیەی کردبوو لە ملی لیانا

ملوانکەیەکی زۆر ناسک بوو کە لە خواروی دڵێکی بچوکی پێوە بوو

*شێوەکاری ملوانکەکە*

*شێوەکاری ملوانکەکە*

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now