تەرمی باوکت!!//46

13 5 18
                                    








پــــۆڤـــیــــ"ســوو جــین


کاتێ جیمین منی لە بەردەم ئەو هۆتێلەی لێی دەمێنمەوە دانا و خۆی ڕۆشت ئاهێکی بێزاریم دایەوە و بەرەو ژورەوەی هۆتێلەکە  ڕۆشتم و کاتێک گەیشتمە لای ژورەکەم و یەکێکم بینی لەپێش دەرگای ماڵەکەم شۆک بووم

دڵم دەستی بە خێرا لێدان کرد و شڵەژام

"خــوشکەکەم!" کە بەمشێوەیە ناوی هێنام زیاتر دڵم خورپەی کرد

"تۆ چی دەکەیت لێرە؟" بە ڕوێکی گرژەوە لێم پرسی

"هاتم تا بت بینم....ئایا مافی ئەوەم نییە خوشکەکەم دوای  23 ساڵ ببینم؟" تایهونگ بە چاوە پڕ فرمێسکەکانی وای پێ وتم و لەدڵەوە زۆر ئازارم دەچەشت

"من خوشک و شتی تۆ نیم...تکایە ئێستاش لێرە بڕۆ" بەڵام ئازارەکانی ناوەوەم نەبونە هۆکارێک بۆ ئەوەی بە نەرمی قسەی لەگەڵ بکەم

"سوو جین تاکەی؟....تاکەی دەتەوێت زیاتر لە چاوەڕوانی بمان هێڵیتەوە؟....تاکەی دەتەوێت وەک و دایک و باوکمان خۆت لێمان ون بکەیت؟.....سوو جین ئێمە تاوانمان چییە ها؟....من تەمەنم 7 ساڵ بوو کە هەموو ئاواتەکانی ژیانم لەگۆڕ نرا و بە دیل گیرام بۆ ماوەی 23 ساڵ بەبێ خوێندن من ئەوکاتەی دەبوو لە کۆڵان لەگەڵ هاوڕێکانما یاری بکەم نەمتوانی و نەمکرد..ئەوکاتەی پێویستم بە خۆشەویستی دایک و باوکم بوو پێم نەدرا و لەجیاتی ئەوە لێمدەدرا ئەوکاتەی کە دەبوو لە ئاسایش دا بژیم نەژیام ....ئەوکاتەی پێویستم بە خوشک و براکەم بوو لەلامنەبوون......یونگیش کە تەنانەت ئاگاداری هیچ نەبوو و هاتەوە ماڵەوە بینی ئێمە لەوێ نەمابووین...ئەویش تەواوی ژیانی ناچار بوو باوەڕ بەوە بهێنێت کە ئێمە ئیتر لای ئەو نەماوین...تەنانەت دەزانی؟ ئەو لە زۆربەی کاتەکانە خەیاڵی من و تۆی دەکرد...بە شێوەیەک هاوڕێکانی گاڵتەیان پێکردوە و پێیان وتوە تۆ شێتیت دەبێ بچیتە نەخۆشخانەی دەرونی......کەواتە سوو جین هەڵەی ئێمە لێرەدا لەکوێدایە؟ ئێمەش وەک تۆ ئاگاداری هیچ نەبوین...کەواتە تاکەی پشتگوێمان دەخەیت؟...تاکەی خۆت لەو ڕاستیە دەشاریتەوە کە تۆ خوشکی من و یونگیت هاا؟" تایهونگ بە جدی قسەی دەکرد و لەکاتی قسەکانی دا بە دەستی ئاماژەی شتەکانی دەکرد و جار جار فرمێسکێکی نەرم لە چاوی دەکەوتە خوارەوە

سوو جین بە بیستنی قسەکانی تایهونگ دڵی ڕێک توایەوە....ئەو دەیزانی ناتوانێ خۆی لەو ڕاستیە حەشار بدات...لەکۆتاییا ئەو هەر خوشکی ئەوانە....سوو جین بە بیستنی ڕابردوە ترسناک و خەمناکەکەی یونگی و تایهونگ ناخی ئاگری دەگرت وەک ئەوە وابوو دڵی خەنجەری لێ بدەن .... چاوەکانی پڕ بوون لە  فرمێسک

{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now