یونهی:12:59
یون هی نامەکەی نارد و ڕاستەو خۆ سوو جین بە
ترسەوە هاتە دەرەوە و سێری یون هی کرد لەناو سەیارەکە و یون هی زەردەخەنەیەکی فێڵبازانەی کرد"شێوەکاری جلەکانی سوو جین"
سوو جین ڕۆشتە ناو سەیارەکە
"کەمێک درەنگ هاتیت بەڵام کێشە نییە ئافەرم کە بەقسەت کردم"
یون هی کاتێک سەیارەکەی پێکرد ئەوەی بە فێڵبازانە وت
"بە ڕاستی خۆشم نازانم چۆن کەوتومەتە ئەوبارەوە"
سوو جین فرمێسک لە چاوی دەهات و وای وت"چیبوە دەترسیت تۆ تاوانبار بکرێیت خەمت نەبێت
من هەمو کامێراکانی کۆمپانیام کوژاندۆتەوە و هەموو تۆمارەکانم سڕیوەتەوە بێخەمبە"
یون هی بە گاڵتەجاڕانەوە قسەی دەکرد"ئەرێ تۆ گەمژەی وادەزانیت ئەوە تاکە خەمی منە....ئەرێ تۆ هیچ هەست و سۆزێکت نییە ... هیچ هەست بە ویژدان ناکەیت لەخۆتدا..ئەرێ سەیرکە منت خستۆتە چ حاڵێکەوە بەهۆی ئەوەی کە هیچ هەڵەیەکم نەکردوە تەنها لە ڕێستۆرانت لەگەڵ بەڕێوبەرەکەم بۆ خواردن دانیشتم تۆ هەڕەشەم لێدەکەیت و کارە پیسەکانی خۆت بەمن دەکەیت من ئێستا بێ ئاگاداری ماڵەوە هاتومەتە دەرەوە تۆ ئاگاداری ....ئەسڵەن تۆ دەزانیت مانای ویژدان چییە؟"
سوو جین هەموو هەستەکانی تێکەڵ بە یەک ببو توڕەیی خەمباری گریان ترس و دڵەڕاوکێ بەهەموو ئەو هەستانەیەوە و بە فرمێسکە پاکەکانیەوە قسەی بۆ کەسێک دەکرد کە تەنانەت نەیدەزانی مانای ویژدانیش چییەدوای قسەکانی سوو جین یون هی پێکەنی و هیچ قسەیەکی تری نەکرد
ئەوان گەشتنە کۆمپانیا بێگومان لەوکاتە درەنگەدا هیچ کەسێک لەوێ نییە و یون هی هەموو کامێرەکانی تێک داوە گەشتنە بەردەم دەرگەی چونە ژورەوەی کۆمپانیا
سوو جین قاچەکانی لەدوای نەدەهاتن بەڵام بەناچاری فرمێسکەکانی دەسڕیەوە و ڕۆشت لەدوای یون هی
وەک منداڵێکی بچوک کە دایکی فەرمانی پێکردبێت خۆی بشوات بەم شێوەیە
YOU ARE READING
{خۆشەویستی ژێر باران}
Romantizmتۆ وات لێکردم کە بارانم خۆش بوێت. کورتە/ کیم سوو جین کچێکی زۆر جوانە کە بەهرەی زۆر و جیاوازی هەیە یەکێک لەوانە وێنەکێشانە کە زۆر حەزی پێیەتی بەڵام ئەو زۆر ڕقی لە بارانە بەڕادەیەک کە هەرکاتێک باران دەباری ئەو زۆر بێزار دەبو و دەستی لە کارەکانی دەکێشا...