ڤیدیۆ//26

14 4 6
                                    










دوای شەش مانگی تر

مانگی 1 ساڵی 2025

ساڵیادی جۆنگکوک






"ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایک بوونی جۆنگکوکە.....ئێمە دوای شەش مانگی تریش نەمان توانی هیچ بەڵگەیەک بدۆزینەوە هەروەها ئەوە ساڵێکە جۆنگکوک لە زیندانە ئەمڕۆ تەمەنی ئەبێتە 28 ساڵ.....ئێمە بەڕاستی هاوڕێیەکی خراپین بۆ ئەو" یونگی بە دەنگێکی زۆر بێزار و خەماویەوە قسەی بۆ هۆسیۆک دەکرد

هۆسیۆک دەستی لەسەر شانی یونگی دانا

"خەم مەخۆ.....ئێمە ئەگەر تەمەنی خۆشمان لە ڕێگای دۆزینەوەی تاوانبارەکە دانابێت دەیدۆزینەوە و جۆنگکوک ڕزگار دەکەین لەو دۆزەخە" هۆسیۆک بەدەنگێکی ئارامەوە وای بە یونگی وت بەڵام ناخی

ھھ لەناخەوە بەجۆرێک دەکوڵی بۆ هاوڕێکەی کە هەرگیز بەم شێوەیە نەکوڵیوە

"ئەمڕۆ دەڕۆینە لای جۆنگکوک و پیرۆز بایی لێدەکەین"
یونگی سەری لەبن خۆی هەڵگرتەوە و بە خەمەوە وای وت

"باشە کەواتە....ئەێ سوو جین؟" هۆسیۆک پرسیاری کرد

"ئەو لەوانەیە خۆی بڕوات....لێی گەڕێ چی پێ خۆشە با ئەوە بکات....هەرخۆی ئەویش لەوڕۆژانە هیچ باش نییە و هەمیشە دەگریت و دەڵێت کابووس دەبینم کە من تاوانبار دەکرێم" یونگی ڕونی کردەوە کە حاڵی سوو جین چۆنە و هۆسیۆک سەری بە ئەرێنی لەقاند و ڕۆشتنە لای جۆنگکوک


لەڕاستیدا هۆسیۆک و یونگی لەماوەی ئەو شەش مانگە زۆۆۆۆر گەڕان لەدوای ئەو پیاوە بەڵام بەهیچ شێوازێک سەر و سۆراغی دیار نەبوو وەک ئەوەی زەوی قوتی دابێت یانیش ئاسمانەکان بەرزیان کردبێتەوە بۆ لای خۆی
هەروەها حاڵی سوو جینیش دووبارە خراپ بۆتەوە ئەویش زۆر چاودێری یونهی و جیمینی کرد بەڵام هیچ بەڵگەیەکی ئەو تۆی نەدۆزیوەتەوە کە پشتی پێ ببەستێت ئەمڕۆش کە ڕۆژی لەدایک بونی جۆنگکوکە و وا ساڵێک دەبێت لە زیندانە سوو جین لە ژورەکەی دانیشتوە و دەگریت
هەروەها پێوەندی جیمین و سوو جین هێشتا وەک هاوڕێیەکن چونکە سوو جین هیچ وەڵامێکی جیمینی نەداوەتەوە و جیمین هەر بە ئاواتە سوو جین خێرا وەڵامێکی پێ بڵێت











"ڕۆژی لەدایک بونت پیرۆز براکەم" هۆسیۆک و یونگی پیرۆز باییان لە جۆنگکوک کرد و جۆنگکوک سپاسی کردن و وەک هەموو جارێک پرسیاری باوکی و سوو جینی دەکرد و کاتێک دەیبیست سوو جین باشە لە ناخەوە دڵ خۆش دەبوو بەڵام دەری نەدەخست بەڵام کاتێک دەیزانی باوکی باشە دڵتەنگ دەبوو

ئاخر باوکی هەرگیز نەبوە بۆ ساڵێک جۆنگکوکی نەبینی بێت کەجی وا دەبێتە ساڵێک جۆنگکوک لەزیندانە باوکی تەنانەت وانازانێت کوڕێکیشی هەیە بەناوی جۆنگکوک
ئەوە جۆنگکوکی بەتەواوی ئازار دەدا ئەو لەگەڵ باوکی وەک هاوڕێیەک بوون و ئێستاش.....ھــــھ


{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now