چی بەسەر هات؟//47

16 5 9
                                    













پــــۆڤـــیـــ" نــوســەر




هامیۆنگ دەیویست بڕواتە دەستشۆر چونکە حاڵی باش نەبوو و زۆر خەمی لە هەموو شتێک دەخوارد کە لەو ماوەیەدا ڕوی دا تەنانەت نانیشی نەدەخوارد لە زیندان



ڕۆشت تا دەموو چاوی ئاوێک پێدا بکات بەڵام دوای کەمێک یەکێک لە زیندانیەکانی تر بەدوای کەوت

ئەو زیندانیە سیخوڕی ئەو پیاوە زیندانیەی تر بوو کە تەلەفۆن بۆ جۆنگکوک دەکات

هامیۆنگ زانی ئەو هات بەڵام هێشتا بەردەوام بوو لە شوشتنی دەستی

"بەڕێز هامیۆنگ!!!" کوڕەکە بە گاڵتەجاڕیەوە ناوی هێنا

هامیۆنگ سێری کرد

"بیستومە تۆ لە ژیانێکی تەواو قورس دا دەژیت و هەموو ڕۆژێک ئاوات بە مردن دەخوازیت ئایە ئەوە ڕاستە؟" کوڕەکە لە کۆتایی قسەکانیدا زەردەخەنەیەکی لاری کرد

"تۆ باسی چی دەکەیت؟" هامیۆنگ برۆکانی گرژ کرد و وای وت

"ئەڵێم من هاتوم تا گیانت لێبستێنمەوە...بەڵام نەک لەبەر ئەوەی تۆ دەتەوێت...بەڵکو لەبەر ئەوەی ئێمە حەزدەکەین ببینین کە چۆن کوڕەکەت ئازار دەچێژێت" کوڕەکە بە فێڵبازیەوە قسەی دەکرد

هامیۆنگ لەناو هەموو قسەکانی تەنیا گوێی لە ناوی کوڕەکەی بوو کوڕەکەی بۆ ئەو هێڵی سوورە

"نەکەیت بەو زمانە پیسەت ناوی کوڕەکەم بهێنیت...ئەگەرنااا" هامیۆنگ پەنجەی ئاماژەی لە کوڕەکە بەرز کردەوە و وای پێوت و لەکۆتایدا بە توڕەییەوە لە قسەکانی وەستا

"ئەگەرنااا.؟؟؟" کوڕەکە بەزەردەخەنەوە وتی

"ئەگەرنا زمانە پیسەکەت بۆ دەبڕم" هامیۆنگ بە توڕەییەوە وای وت و کوڕەکەی تر دەستی بە پێکەنینێکی گەڵتەجاڕانە کرد

"ئاھ سکم....تۆ زۆر کۆمیدیت بەڕێز هامیۆنگ....تەنانەت کوڕەکەت سێری ڕوخساریشت ناکات پێمبڵێ چۆن ئێستاش ئەوت هێندە خۆش دەوێ و بەرگری لێدەکەیت؟" کوڕەکە سەرەتا لەبەر پێکەنین دەستی بە سکیەوە گرتبوو و دواتریش بە زەردەخەنەیەکی گاڵتەجاڕانە قسەی دەکرد

"بەهەرحاڵ من بۆ کارێکی تر هاتبووم لێم تێک مەدە تکایە" کوڕەکە زەردەخەنەکەی نەماو ڕوێکی گرژی پیشانداو بە دەستەکانی کە دەستکێشی لەدەست کردبوو چەقۆکەی تەنیشت سکی دەرهێنا و بەرامبەر هامیۆنگ ڕای گرت

هامیۆنگ شۆک بوو

"تــ تۆ چـ چی ددەکەیت " هامیۆنگ لە ترسا زمانی دەگیرا

{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now