سەرکەوتن//2

47 4 4
                                    


≶≷≶≷≶≶≶≷≶≷≶≷≶≷≶≷≶≷≶≷≶≷≷≷≶≷≷≷≶≷≷≷≶≷

‌ ‌ ‌ پارت//2

بەخێر بێنەوە بۆ پارتی//2

≶≷≶≷≶≷≶≷≶≷≶≷≶≷≶≷≶≷≶≷≶≷≶≷≶≷≶≷≶≷≶≷≶≷



دوا ئەوەی شەوەکەی سوو جین بە خۆشی
تێپەڕی و بە دڵ خۆشیەوە خەوی لێکەوت و سبەی
کاتژمێر 7 بەیانی هەڵسایەوە و زۆر دڵ خۆش بوو
بەجۆرێک دڵ خۆشیەکەی لەسەر پێستی دیاربوو
بەدڵخۆشیەوە هەستاو پەردەی ژورەکەی لادا و
ژورەکە بە تیشکی خۆرەکە ڕوناک بۆوە





سوو جین ڕۆتینی بەیانیانی ئەنجام داو خۆی ئامادە
کرد بۆ کار و ماڵ ئاوایی لە دایک و براکەی کرد و ڕۆشتە دەرەوە
سوو جین باوکی نییە و هیچ خوشکێکی نییە
تەنها دایک و برایەکی ساڵێک لەخۆی بچوک تری هەیە
باوکی بەهۆی ڕوداوێکەوە مردوە





سووجین کاتێک سەرکەوتە سەر تەکسی ڕاستەو
خۆ تەلەفونی بۆ سەرۆکی بەشی marketing کرد و
پێی وت کە "من وا دێمە کۆمپانیا و هەواڵێکی خۆشم
بۆت هەیە" بەمشێوەیە سوو جین گەیشتە کۆمپانیا و
لەوێ ڕاستەو خۆ ڕۆشتە لای سەرۆکی بەشی marketing
وە هەموو هەواڵەکانی پێ گەیاند پێی وت کە من
توانیم بەڕێز "جیمین" ڕازی بکەم بۆ ئەوەی بێتە
ناو ئەپەکەمانەوە سەرۆکەکەی سەری زۆر سوڕما
دەیزانی کە سوو جین لە هەموو کارمەندەکانی تر
باشترە لە کارەکەی





بەڵام هەرگیز لەو بڕوایە دا نەبوو کە هیچ یەکێک لە
کارمەندەکانی بەشی marketing بتوانن ئەم ئەرکە
بە باشی ئەنجام بدەن بۆیە بە سەر سوڕمانێکەوە پرسی
"باشە تۆ چۆن توانیت ئەم ئەرکە قورسە ئەنجام بدەی
ئێمە لەماوەی چەندین ساڵی کارکردنمان هێشتا
نەمان توانیوە کۆمپانیای king ڕازی بکەین بەهۆی لوت
بەرزیەکەیانەوە کە هەرچەندە کۆمپانیای power
کۆمپانیاکەی ئێمە لە هی ئەوان گەورەتر و بەناو
بانگ تر و لەڕوی بەهێزیشەوە زۆۆۆر لەوان بەهێز
ترین لە کارەکانمان!!!"

بەم شێوەیە سەرۆکی بەشی مارکێتینگ کە ناوی
خاتوو (هان سوو جون)ـــە لێ پرسی
لە وەڵامدا سوو جین وتی
"خاتوو 'هان' تۆ ئەو ئەرکەت دایە ئێمەو داوات
لە ئێمە کرد ئەم کارە بکەین ئێستا ئەوە گرنگ نییە کە
من چۆن توانیومە ڕازیان بکەم ئێستا ئەوەی گرنگە
من داواکەی ئێوەم بەجێ هێنا و سەرکەوتوو بوم
لە ڕازی کردنی ئەوان بۆناو ئەپەکەمان"
سووجین بە زەردەخەنەیەکی کەمەوە وای بە هان سوو جون وت

هان سوو جون زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد و
لەسەر کورسیەکەی هەستاو ڕۆشت بەرەو لای سوو جین وە دەستی لەسەر شانی داناو و پێی وت
"سپاس خاتوو 'کیم' ئێستا بەهۆی تۆوە دەتوانم
بە سەربەرزیەوە ئەو هەواڵە خۆشە بە سەرۆکی کۆمپانیا
ڕابگەیەنم"
سووجین زەردەخەنەیەکی کرد و وەک ڕێزێک چەمایەوە
هان سوو جون ڕۆشت بۆ ئەوەی هەواڵەکە بداتە سەرۆکی کۆمپانیا
سوو جینیش بە پێکەنینەوە دوای ڕۆشتنی سوو جون
ڕۆیشت بۆ سەر کارەکەی خۆی لە بەشی marketingدا







{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now