"ئای خوایە......خانمەکەم تۆ باشیت؟" جیمین بە خەمخۆریەوە بۆلای کچەکە ڕۆشت کە جلێکی زۆر باشی لەبەردا نەبوو چونکە جەوەکەی زۆۆۆر سارد بوو کە کەس نەیدەتوانی بەبێ کۆتێک یان باڵتۆیەک تێیدا بژیت
*شێوەکاری جلەکانی کچەکە*
"دەستممم....دەستم زۆر ئازاری هەیە....وـــوــوابزانم بە تایەکە پێت لە پەنجەکانم ناا" کچەکە بەهەنیسک و پچڕ پچڕەوە قسەی دەکرد و جیمین زۆر خەمبار بوو بەو دیمەنەی کە کچێکی ئاوا بێتاوانی ئازار داوە
جیمین بە ئاستی کچەکە لەسەر قاچەکانی خۆی نزم کردەوە و دەستی کچەکەی گرت کە پەنجەکانی بەهۆی زەختی زۆری تایەکە سوور ببونەوە
زۆر بەخەمباری سێری کچەکەی کرد کە سێری کرد دڵی خورپەیەکی سەیری کرد
..ئەو کچە زۆر جوان بوو بەتەواوی لە فریشتەیەکی بێتاوان دەچوو..
"بەڕاستی زۆر داوای لێبوردن دەکەم خانمەکەم بەڵام تۆ چیت دەکرد لە تەنیشت سەیارەکەم چۆن دەستت کەوتە بن تایەکە تێناگەم؟" جیمین بە خەمباریەوە داوای لێبوردنی کرد و پرسیاری لێ کرد
"مــ...من پشتم بە سەیارەکەتەوە دابوو و دانیشتبووم لە تەنیشتەکەم کاتێک هەستم پێکرد کە سەیارەکەت پێکرد ترسام و دەستم بەزەویەکە گرت و پشتم لە سەیارەکە کردەوە...بــ بەڵام لەناکاو هەستم بە ئازارێکی زۆر کرد لە دەستەکانمدا و قیژاندم" کچەکە بە گریانەوە بۆ جیمینی ڕون دەکردەوە و دیار بوو دەستی ئازاری زۆرە بۆیە جیمین پرسیاری تری لێنەکرد بەڵام هەستی بەوە کرد کە کچەکە لەسەرمان دەلەرزێت
چونکە جلێکی زۆر گەرمی لەبەر نەبوو خێرا کۆتەکەی داناو بەسەر شانی کچەکەی دادا و دواتر ئەوی هەستاندەوە سەر پێیەکانی
"هەستە ئەڕۆینە نەخۆش خانە باجارێ لەوی سێرێکی دەستت بکەن دواتر قسە دەکەین" جیمین دوای ئەوەی کۆتەکەی پێداو هەڵی ستاندەوە وردە وردە بەرەو لای سەیارەکەی خۆی برد و وای پێوت
YOU ARE READING
{خۆشەویستی ژێر باران}
Romanceتۆ وات لێکردم کە بارانم خۆش بوێت. کورتە/ کیم سوو جین کچێکی زۆر جوانە کە بەهرەی زۆر و جیاوازی هەیە یەکێک لەوانە وێنەکێشانە کە زۆر حەزی پێیەتی بەڵام ئەو زۆر ڕقی لە بارانە بەڕادەیەک کە هەرکاتێک باران دەباری ئەو زۆر بێزار دەبو و دەستی لە کارەکانی دەکێشا...