لەژیانم بڕۆ دەرەوە//41

18 4 8
                                    










پــــۆڤـــی"ســـوو جین



لەوکاتەوەی کە گەڕاومەتەوە سیۆل نەڕۆشتومەتەوە ماڵەوە
لە هۆتێلێک دەمێنمەوە و هێشتا شۆکم بەدیار هەموو شتێکەوە.....هەربەڕاستی من چەندین ساڵ هەڵخەڵەتێندرام؟.....چۆج بتوانم باوەڕ بەوە بهێنم
بەڕاستی ئەوە زۆر قورسە بۆمن

ئەمبەیانیەش وەک هەموو بەیانیەکانی تر هەستام و دووبارە دەستم دەکردەوە بە گریان
کاری دوو هەفتەی تەواوم تەنیا گریانە...هەربەڕاست ژیان چۆن ئاوا تێدەپەڕێت؟....چۆن بتوانم بەم شێوەیە بژیم؟....چۆن ئەوە قبوڵ بکەم کە من لەخێزانی کیم نیم
.....چۆن قبوڵی بکەم کە هیۆنگ برای من نییە؟

بیرکردنەوەکانی مێشکی من هەموی تەنیا ئەوانەن
ئەوەندەی بیربکەمەوە خەریکە مێشکم لەدەست دەدەم

لەسەر جێگاکەم لەسەر لایەک ڕاکشابووم و دەستم لەناو دەمووچاوم بوو و بەدەنگێکی بەرزەوە دووبارە دەستم کرد بە گریان
دوای چەند خولەکێک لەناکاو گوێم لە زەنگی ماڵەکەم بوو هەستام و چاوەکانم کە سوور و ئەستور ببون بەهۆی زۆری گریانەکەمەوە فرمێسکەکانم سڕی و هەر ئاوا بە جلی خەو و ئەو سەروو قژە ئاڵۆزەمەوە ڕۆشتم دەرگاکەم کردەوە

*شێوەکاری جلی خەوەکەی سوو جین*

وابیرم کردەوە کە دووبارە یونگی بێت چونکە چەندین جار هاتوە بەڵام تەنانەت دەرگاشم لێی نەکردۆتەوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

وابیرم کردەوە کە دووبارە یونگی بێت چونکە چەندین جار هاتوە بەڵام تەنانەت دەرگاشم لێی نەکردۆتەوە

ئەمجارەیان توڕەبووم و دەرگاکەم زۆر بەتوندی کردەوە

"ئەرێ تێناگەی وتم نامەوێ......" سوو جین دەگاکەی بە ڕەقی کردەوە و هاواری کرد بەڵام کە کەسێکی تری بینی چاوەکانی لە شۆکدا فراوان بوو

"جــ جۆنگکوک" سوو جین بە شۆکەوە ناوی جۆنگکوکی هێنا

ئەو نەیدەزانی جۆنگکوک ئازاد کراوە

جۆنگکوک هیچی نەدەوت و تەنیا بە نیگانەرم و خەماویەکەی سێری سوو جینی دەکرد

"تــ تــۆ" سوو جین قسەی بۆ نەدەهات

"شششش.....بێدەنگ بە....بابڕۆینە ژورەوە قسە بکەین سوو جین" جۆنگکوک دەستی لەسەر ڕومەتی سوو جین دانا و بە نەرمی وای پێوت

{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now