گرێبەست//1

90 5 5
                                    


چێژ وەرگرن لە خوێندنەوەی چیرۆکەکەم هیوادارم بەدڵتان بێت 🥹🩷

≺≻≺≻≺≻≺≻≺≻≺≻≺≻≺≻≺≻≺≻≺≻≺≻≺≻≺≻≺≻≺≻≺≻≺≻







سوجین خێرا هەستە لەخەو دوادەکەویت بۆ کار کچم....دایکی سوو جین بە هاوارەوە وای وت
سووجین هەستا لەخەو و دانەکانی شت و خۆی
ئامادە کرد بۆ کار و بە پێ تا سەری کۆڵان ڕۆشت و سەرکەوتە سەر تەکسی و بەڕێکەوت






سوجین لە ڕۆژدا لە کۆمپانیایەک لە کۆمپانیاکانی سیۆل کار دەکات لە بەشی marketing
لە شەویشدا کاری وێنە کێشان دەکات لە ژورێکی
گەورەی تەنیشت باخچەکە کە ئەو ژورەی تەنیا بۆ
کاری وێنەکێشان داناوە کەرەستەکانی وێنەکێشانیش
هەر لەوێن






سوو جین گەیشتە کۆمپانیا و دابەزی لە تەکسی و ڕۆشتە ژورەوە بۆ بەشی marketing "بەیانی باش
هاوڕێیان" سووجین بەم شێوەیە سڵاوی لە کارمەندان
کرد و کارمەندەکانیش بە دەنگێکی ساردەوە وەڵامیان
دایەوە کارمەندەکان لەوێ سوو جینیان خۆش نەدە
ویست و حەزیان بەوە نەدەکرد ئەو لەگەڵیان بێت
سوو جین لەسەر کورسیەکەی دانیشت و دەستی
کرد بە کار کرد






"سڵاو هاوڕێیان ئەمڕۆ ڕکابەریەک دەخەمە نێوان
کارمەندان بەشی مارکێتینگ ئێمە ئەپێکمان دۆزیەوە
لە کۆمپانیایەکی جیاواز کە باشترین بازاڕیان هەیە
وە دەمانەوێت ئەم ئەپە گرێبەستمان لەگەڵ بکەن و
بێنە ناو ئەپەکەی ئێمەوە کە ئەمەش بەهەموو کەسێک
ناکرێت کە ئەوان ڕازی بکات گرێبەستمان لەگەڵ بکەن
بەڵام سەرۆکی کۆمپانیا بەڕێز (ڕیۆ ها میۆنگ)
ئەم کارە دەداتە دەست بەشی marketing و هەر
‌کەسێک بتوانێت ئەوان ڕازی بکات کە کارمان
لەگەڵ بکات ئەوا خەڵاتێکی گەورە دەکرێت ناوی
کۆمپانیاو وردەکاریەکانیشتان لەماڵەوە بە ئیمێڵ
بۆ دەنێرم وە ئێوە تەنها هەفتەیەکتان لەبەر دەستە بۆ ئەم شتە بەهیوای بەختێکی باش بۆ هەموو لایەک"







بەمشێوەیە سەرۆکی بەشی marketing ئەم
هەواڵەی دا بە کارمەندەکان و کارمەندەکانیش سەریان
سوڕما بوو چونکە ئەوە هەواڵێکی بەپەلە بوو و
وە هەرگیز ئەوان چالاکیەکی ئاوا گرنگیان نەدراوەتێ
هەمویان خۆیان جدی کرد لە بابەتەکە و وە کاتێک شەو
ڕۆشتنە ماڵەوە و بە ئیمێڵ وردەکاریەکانیان پێ گەشت
وە دەستیان کرد بەکار کردن ...









سوو جین لە ڕێگای ئیمێڵەوە بۆ کۆمپانیاکە هەوڵی
دا کە ڕازیان بکات و نامەیەکی دەربارەی کۆمپانیاکەی
خۆیان بۆ نارد کە تێیدا باسی باشی کۆمپانیاکەی خۆیانی بۆ کرد و داوای لێ کردن بێنە ناو ئەپەکەمان
بە ماندویەتیەوە لاپتۆپەکەی دانا و ڕۆشتە ژوری وێنە
کێشان بەمەبەستی ئەوەی وێنە بکێشێت بەڵام لەناکاو
باران باری و سووجین بە بینینی بارانەکە زۆۆر بێزار بوو و ڕۆشتەوە سەر جێگاکەی پاڵکەوت و لاپتۆپەکەی گرتەوە دەست







{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now