دوای ئەوە جۆنگکوکیان بردە ناو سەیارەی پۆلیسەکان و بردیان یون هی زۆر بە شەیتانانە پێکەنی و سوو جین
خۆی بۆ نەگیراو لەوێ ڕۆشت هۆسیۆکیش بەدوای پۆلیسەکانا ڕۆشت بۆ بنکەی پۆلیس و ها میۆنگ و پۆلیسەکانی تریش هاتنە دەرەوە و پۆلیسەکان دەرگای کۆمپانیایان داخست و بڕیاریان دا تا هەموو شتێک ڕون نەبێتەوە ڕێگە نەدەن کۆمپانیاکە بکرێتەوە"ئاخخخخ.... سەرم ....ئاھ نەفرەتی سەرم بۆچی ئەوەندە ئازاری هەیە" لی تای وو کاتێک بەخەبەر هاتەوە لەماڵی ئەو پیاوە بە ئازاری سەریەوە هەستایەوە
"من لەکوێم؟" تای وو کاتێک هیچی دوێنێی بیر نەمابوو و زانی کە لەماڵی خۆیی نییە خێرا پرسیاری کرد
"مەترسە کوڕی باش تۆ لە ماڵی منیت.... دوێنێ شەو تۆم بینی لەسەر جادەکە زۆرت خواردبۆوە و بورابویتەوە بۆیە هێنامیتە ماڵەکەی خۆم تا باش دەبیت و بەهۆش خۆت دێیەوە" کاتێک پیاوەکە پێی وت کە خواردویەتیەوە تایی وو بیری کەوتەوە کە دوێنێشەو لەگەڵ یون هی خواردویەتیەوە بەڵام دوای ئەوەی بیر نەدەکەوتەوە بۆیە ترسا کە یون هی شتێکی کردبێت چونکە دەیزانی کە یون هی چەند فێڵبازە بۆیە دەستی بۆ گیرفانی برد زانی کلیلەکان لەناو گیرفاننی بۆیە ئاهێکی ئاسودەیی هەڵکێشایەوە بەڵام هێشتا دڵی شتی خراپی دەوت هەستا و بەخێرایی لەماڵەکە ڕۆشتە دەرەوە بەرەو کۆمپانیا✩ـــــ✩ـــــ✩
"ئای خوایە گیان لێرە چی ڕودەدات" تای وو کە گەیشتە کۆمپانیا و زانی داخراوە و کارمەندەکان لە
بەردەم دەرگا وەستابوون و خەریکی قسەو قسەڵۆک بون ئەوەی لەخۆی پرسی لەوکاتەیا کە یەکێک لە کارمەندەکان گوێی لە پرسیارەکەی تایی وو بوو خێرا وەڵامی دایەوە "ئەمڕۆ چەندین مادەی هۆشبەریان لە ژورەکەی بەڕێز جۆنگکوک دۆزیوەتەوە و ئامێری چونە ژورەوە لەکار خراوە و هەموو کامێرای چاودێریەکان لەکار خراون و ڕەمزی کۆمپیتەری ناو ڕەش کردنەوەی ئامێرەکە شکێنراوە وە پۆلیسەکان هاتن و بەڕێز جۆنگکوکیان لەگەڵ خۆیان برد""چچچچیییی....ئەوە تۆ چی دەڵێیت بەڕێز جۆنگکوک هەرگیز کاری واناکات درۆ بەناوی ئەوەوە مەکەن"
تای وو شۆک بوو و بە توڕەیەوە وای وت
"خۆ من وام نەوتوە هەموو شتێک ڕونە بەڵام هێندێک لە کارمەندەکان دەڵێن لەوانەیە کەسێک بۆ ئەوەی ناوبانگی کۆمپانیا و جۆنگکوک بشکێنێت وای کردوە بەڵام من باوەڕ بەوە ناکەم هەرخۆی دەمزانی ئەو جۆنگکوکە گورگە لە پێستی مەڕدا" کارمەندەکە بە بێمنەتیەوە وای وت تایی وو شێت بوو خەریک بوو لێی بدات بەڵام خۆی گرتبوو کە وانەکاتکاتێک کارمەندەکە بە تای ووی وت کارمەندەکان پێیان وایە کەسێک وای کردبێت تای وو ڕێک مێشکی بۆ یون هی چوو لەکاتێکدا هیچی دوێنێ شەوی بیرنەمابوو بەڵام دەیزانی یون هی چ دڕەندەیەکەو هەموو کارێک دەکات وە دەیزانی یون هی چەند ڕقی لە جۆنگکوکە بۆیە یەکەم کەس کە بە مێشکی داهات ئەو بوو تایی وو خێرا لەوێ گەڕا بەدوای یون هیدا بەڵام نەیبینی کە لەوێبێت
YOU ARE READING
"خۆشەویستی ژێر باران(کـۆتایی هاتووە)
Romanceتۆ وات لێکردم کە بارانم خۆش بوێت جیۆن جۆنگکوک. کورتە/ کیم سوو جین کچێکی زۆر جوانە کە بەهرەی زۆر و جیاوازی هەیە یەکێک لەوانە وێنەکێشانە کە زۆر حەزی پێیەتی بەڵام ئەو زۆر ڕقی لە بارانە بەڕادەیەک کە هەرکاتێک باران دەباری ئەو زۆر بێزار دەبو و دەستی لە کا...