من بومە هۆکاری ئازاردانی ئەو//21

18 4 5
                                    













پۆڤیـــ"سوو جین

کاتێک جیمین پێی وتم تۆم بەدڵە چاوەکانم لە شۆکیا فراوان بوو هەرگیز لەو باوەڕە نەبووم کە ئەو منی بەدڵ بێت من تەنیا وەک هاوڕێیەکی نزیک سێرم کردوە چونکە من هیچ هاوڕێیەکم نییە بەڵام ئێستا کە دانی بە هەستەکانی دانا .... بەڕاستی ئەوە زۆر قورسە بۆمن کە وەڵامێکی گونجاو بدەمەوە

جیمین شڵەژابوو لەبەردەمم و وتی

"من هەر لەیەکەم ساتی بینینتەوە تۆم بەدڵ بوو تا ئێستاش...بــ بەڵام هەستم دەکرد تــۆ جۆنگکوکت بە... بەدڵە بۆیە تا ئێستا دانم بە هەستەکانم دا نەناوە بەڵام لەمەو بەدوا ناتوانم ئەو هەستانە لە ناخم دا بشارمەوە...... سوو جین بەڕاستی من تۆم...... من تۆم زۆر بە دڵە"
جیمین بە شڵەژاویەوت دانە بەدانەی هەستەکانی باس دەکرد بۆمن منیش تەنیا بە شۆکەوە سێرم دەکرد و دوای بێدەنگیەکی کورت ماوە وتم

"جــ جیمین من ...من بەڕاستی...."
زۆر شڵەژاو و شۆک بوم ویستم قسە بکەم بەڵام جیمین پێی بڕیم

"دەزانم تۆ لە بارودۆخێک نیت کە وەڵامم بدەیتەوە
وە تەنانەت ناچاریش نیت یەکسەر وەڵام بدەیتەوە
من تەنیا کاتت پێدەبەخشم چــ چەند کاتت بوی پێت دەبەخشم تەنانەت ئەگەر بە ساڵیش بێت......وە هەروەها من بۆیە دان بەهەستەکانم دادەنێم چونکە دەمەوێت لە گێژاوەی تێیکەوتویت دەرت بێنم نامەوێ بەیانیان هەرکەهەستایت یەکسەر بگریت و شەوان پێش خەوتن بگریت من دەمەوێت جوانترین ژیان پێشکەش بەتۆ بکەم .... بەڵام ئەگەر تۆ ڕەتیشم بکەیتەوە ئەوە بۆ من ئاساییە چونکە ئەوە هیچ لە هەستەکانی من ناگۆڕێت بەرام بەر بە تۆ سوو جین ..... بۆیە هەرکاتێک ویستت وەڵام بدەیتەوە تکات لێدەکەم ئازاد بە لەوەڵام دانەوە" جیمین سێری چاوەکانمی دەکرد و بە ترسەوە وای دەوت

بەڵام من تاقە وشەیەکیش لەدەمم نەدەهاتە دەرەوە وەک بڵێی زمانم نییە
لەکۆتایدا ناهەقم نییە چونکە من هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردەوە جیمین منی خۆش بوێت
کاتێک جیمین زانی من هیچ ناڵێم بە بێ ئومێدی سێری ڕێگاکەی کردەوە و دەستی کردەوە بەڕۆشتن منیش لەگەڵی دەڕۆشتم

کۆتای پۆڤیــ"سوو جین













" شەش مانگ تێپەڕیوە بەسەر دەستگیرکردنت دا
ئێستا چۆنیت؟ هەست بەباشی دەکەیت؟"
هۆسیۆک و یونگی کە ڕۆشتبونە سەردانی جۆنگکوک لە بەندین خانە و لەسەر مێزەکە دانیشتبوون هۆسیۆک بە بێئومێدی و دەنگێکی کز و خەمبارانە لێی پرسی

"دەبێت چۆن بم.....ئایا باش دەر دەکەوم........ تەواوی ئەو شەش مانگە باوکم تەنانەت نەیویستوە بشم بینێت
لەکاتێکدا گەورەترین ئومێدی باوکم من بووم" جۆنگکوک بە قوڕگێکی خنکاوەوە قسەی دەکرد

{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now