خوشک و برایەکی نەناسراو//25

18 4 5
                                    










هۆسیۆک و یونگی سەریان سوڕما بوو

"ڤــ ڤیدیۆی چی" یونگی بە شۆکەوە پرسیاری کرد

جۆنگکوک هەر ئەوکاتە پەشیمان بۆوە لەوەی کە بە هۆسیۆک و یونگی وت چونکە ئەو بە یون هی وتبوو
"من لەباتی ئەو دەڕۆمە زیندان و ئەو ڤیدیۆیە نیشانی کەس مەدە"

*ئێستا زانیتان بۆ جۆنگکوک دەستگیرکرا؟
چونکە هەر ئەوکاتەی یون هی پێی وت بەرگری لەخۆت دەکەیت یان سوو جین جۆنگکوک وتی سوو جین


"کــ کوڕینە بەو شێوەیە نییە سێرکەن" جۆنگکوک لەبەر پەشیمانیەکەی هەوڵی دا قسەکە هەڵگێڕێتەوە بەڵام تازەئیستفادەی چی هەیە  قسەکەی هەر کردوە

"یانی چی وانییە جۆنگکوک تۆ باسی چ ڤیدیۆیەک دەکەیت" هۆسیۆک بە توڕەیی وای وت
چونکە سوو جین باسی ڤیدیۆکەی بۆ نەکردبوون
هەرخۆی سوو جینیش تازە لە دەمی جۆنگکوکەوە زانی یونهی ڤیدیۆی کردوە

جۆنگکوک کە زانی زۆر پێداگیری دەکەن وتازە ناتوانێت هەڵەکەی ڕاست بکاتەوە وتی

"سەیرکەن........." جۆنگکوک هەموو بابەتەکەی بە وردی بۆ باس کردن و هەتا وتیشی خۆم بەرگریم لە سوو جین کردوە بۆیە من دەستگیر کراوم

هۆسیۆک و یونگی بە شۆکەوە سێری یەکتریان کرد

"واتا تۆ دەڵێیت سوو جین ئەوکارەی کردوە" یونگی کەمێک کەوتە گومانەوە لە سوو جین و وایوت

"نازانم..... بەڵام ئەو کە هاتە لای من وتی *بەبێ ئەوەی لێکۆڵینەوە دەربارەی شتەکە بکەیت بڕیار مەدە* هەروەها وتی *بیربکەوە من کاتژمێر 1 شەو ماددەکانم دانا یون هی بە سوتفەش چۆن ڕێی کەوتۆتە سەر ئەوڕێیەو لەگەڵ من هاتۆتە ناو کۆمپانیا و ڤیدیۆی منی کردوە؟* ئەو قسانەی ئەو لە مێشکم دا بونەتە پرسیار هێندێ جار دەڵێم لەوانەیە تەنها درۆ بکات بۆ ئەوەی خۆی دەرباز بکات هەندێک جاریش دەڵێم ڤسەکانی ڕاستن ئاخۆ دەبێت یون هی چی کردبێت؟....نازانم چی بکەم لە هەموو لایەکەوە سەرم لێ شێواوە" جۆنگکوک بە خەمباری شتەکانی باس دەکرد کە هەر دیار بوو چەند بێزار بوە لەو بارو دۆخە

هۆسیۆک و یونگی گوێیان ڕاگرتبوو لەوەی ئاخۆ سوو جین چی بە جۆنگکوک وتوە یونگی هەر زوو لە قسەکانی جۆنگکوک ڕا بۆی دەرکەوت کە سوو جین درۆیان لەگەڵ ناکات بەڵام هێشتا گومانێکی هەر هەبوو

دوای قسە کردنێکی زۆر هەستان و ماڵئاوایان کرد و یونگی و هۆسیۆک ڕۆشتن

"کاکە چی دەکەیت بۆ قسەکانی جۆنگکوک؟" یونگی بەدەم ڕێوە ئەوەی لە هۆسیۆک پرسی

{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now