پارتی//6------------------------------------------------------------
ئەوشەوە جۆنگکوک زۆر کەم خەوی لێکەوت و هەر بیری لە سوو جین دەکردەوە و بیری لەو فرمێسکانە دەکردەوە که سوو جین لەناو سەیارەکەدا دەیهێنایە خوارەوە
ڕۆژی دوای ئەوە ئەو ڕۆژە بوو کە سوو جین خەڵات دەکرا کاتژمێر 7 ئێوارە ئاهەنگەکە دەستی پێدەککرد بەڵام سوو جین تا کاتژمێر 10 ی بەیانی خەوت و تەنانەت نەڕۆشتە کۆمپانیاش و مۆبەیلەکەشی هێشتا کوژاندبۆوە کاتێک هەستا تەنها ددانی شوشت و قاوەیەکی خوارد
دایکی پێیوت: ئەمڕۆ ڕۆژی ئاهەنگەکەتە تۆ تائێستاش نەڕۆیشتوی بۆچی
سووجین: خەمی منت نەبێ دایکە
سوو جین ڕاستەو خۆ ڕۆشتە ژوری وێنە کێشان و دەستی کرد به وێنەکێشان و گوێی لە میوسیک تا کاتژمێر 2 ی دواای نیوەڕۆ دواتر دەستی هەڵگرت تەنانەت نانی نیوەڕۆشی نەخوارد
ڕۆشتەوە ژورەوە مۆبایلەکەی پێکردەوە بینی چەندان تەلەفونی بۆهاتوە بەڵام وەڵامی هیچیانی نەداوەتەوەسوو جین هەناسەیەکیی هەڵکێشاو پرچی بەبەرزی لەسەری بەست و لەناکاو تەلەفونێکی بۆ هات و سێری کرد جیمینە هەڵی گرت و
جیمین وتی: سڵاو سوو جین
سوو جین: سڵاو بەڕێز جیمین
جیمین: وابزانم دوێنێشەو دیارنەمابویت بەڵام جۆنگکوک تۆی دۆزیوەتەوەو گەیاندویەتیەوە ماڵەوە
سوو جین: بەڵێ ڕاستە
جیمین: خۆشحاڵم کە سەلامەت بویت دوێنێ زۆر خەمی تۆم بوو زۆریشت لەدواتا گەڕام
سوو جین: بەڕاستی داوای لێبوردن دەکەم بەڵام من دوێنێ کەمێک بێتاقەت بوم تەنانەت بە خێزانەکەشم نەوتبو کە لەکوێم
جیمین: کێشە نییە ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە تۆ سەلامەت بویت...... باشە بۆچی تا ئێستا نەهاتویتە کۆمپانیا ئەمڕۆ ڕۆژی ئاهەنگەکەتە بیرتە وایە
سوو جین :بەڵێ بیرمە بەڵام من نایەم
جیمین بە شۆکەوە: چی.... چۆن نایەی یانی چی نایەم
سوو جین: بەڕێز جیمین من داوای دەست لەکار کێشانەوە پێشکەش دەکەم
جیمین: چیی ....
جیمین زۆر شۆک بوو کە بۆچی لە ڕۆژێکی ئاوا گرنگدا وا دەکاتجیمین: بۆچی دەست لەکار دەکێشیتەوە هەروەها لەم ڕۆژە گرنگەدا هەر بەڕاستی دوێنێ چی ڕویدا جۆگکوک پێی وتم کە کێشەیەک ڕوی داوە
![](https://img.wattpad.com/cover/376198283-288-k107134.jpg)
YOU ARE READING
"خۆشەویستی ژێر باران(کـۆتایی هاتووە)
Romanceتۆ وات لێکردم کە بارانم خۆش بوێت جیۆن جۆنگکوک. کورتە/ کیم سوو جین کچێکی زۆر جوانە کە بەهرەی زۆر و جیاوازی هەیە یەکێک لەوانە وێنەکێشانە کە زۆر حەزی پێیەتی بەڵام ئەو زۆر ڕقی لە بارانە بەڕادەیەک کە هەرکاتێک باران دەباری ئەو زۆر بێزار دەبو و دەستی لە کا...