خــوێــن//37

19 4 7
                                    







دەنگی تەقەی فیشەکەکە هەموانی ڕاچڵەکاند

"لیاناااا" جیمین هاواری کرد کاتێک بینی لیانا و جی هون کەوتنە سەر ئەرزەکە

نامجون فیشەکەکەی پێش جی هون تەقاند و بە ملی جی هون کەوت و کەوتەسەر ئەرزەکە و جی هونیش کاتێک فیشەکەکەی خۆی تەقاند بە قۆڵی ڕاستی لیانا کەوت و لیاناش لەگەڵ ئەو کەوتە سەر ئەرزەکە لەتاو ئازاری قۆڵی و دەستی بەقۆڵیەوە گرتبوو و توند چاوەکانی داخستبوو لەناو ئازاردا

دواتر هەمویان ڕایانکرد بۆ لایان و چەند پۆلیسێک لە ڕێگای دەستی جی هونەوە پشکنینی دڵیان بۆ کرد

"گەورەم مردووە" پۆلیسێک سەری بەرز کردبو وای بە نامجون وت

"لیانا تۆباشیت....سەیرمکە....دەی سەیرمبکە هیچ نییە تۆ باش دەبیت" جیمین لەسەر ئەرزەکە لیانای لەباوەش گرتبوو و سەری لیانا لەسەر سینگی دانابوو قسەی بۆ دەکرد

"جیمین هەڵی گرە بۆ ناو سەیارەکە با خوێنی زیاتری لێنەڕوات پێ ناچێت برینەکەی زۆر قوڵ بێت مەترسە" نامجون بەپەلە وای وت و جیمین بە هەردودەستی لیانای لە باوەش گرت و هەستایەوە و بەرەو سەیارەکە ڕۆشت

"قــ  قۆڵم ئازاری زۆرە" لیانا لەناو باوەشی جیمین وای وت و لەبەر ئازارەکەی بە پچڕ پچڕ قسەی دەکرد و فرمێسک لەچاوی دەهاتنە خوارەوە

"مەترسە تەواو هیچی وا نییە باشە؟...بەرگەبگرە" جیمین زۆر خەمی بوو و خێرا ئەوی بردە ناو سەیارەکە لەپشتەوە دایناو خۆشی هەر لە پشتەوە بوو و هۆسیۆک هات بۆ ئەوەی لێبوخڕێت

"تکایە بۆ نزیکترین نەخۆشخااانەە خێراا" جیمین هاواری کرد و هۆسیۆک بەخێرایی دەستی کرد بە لێخوڕین و پۆلیسەکان خەریکی تەرمەکەی جی هون بوون و نامجون و ئەوەکانی تریش بە دوو سەیارەی جیا بەدوایان کەوتن

بێگومان دارستانەکە دوور بوو لەناو شارەوە ئەوەش وای کرد زۆر درەنگ بکەون و لیانا تا دەهات قۆڵی زیاتر ئازاری دەبوو و هەستی دەکرد بەهۆی ئازارەکەیەوە بێهۆش دەبێت

"ئـ..ئازا...رم زۆرەھــ" لیانا بەزۆر ئەوەندە قسەیەی کرد و جیمین سێری کرد کە سەری لەسەر ڕانی بوو
دەستی خستە ناو قژی و بەخەمەوە وتی

"هیچت بەسەر نایە باشە...هەرخۆی قۆڵتە تەنها کەمێک بەرگەبگرە ئێستا دەگەین" جیمین وای وت لەکاتێکدا چاوەکانی پڕ فرمێسک ببو بۆ لیانا

"جــ...جیمین تــ تۆ مـ منت نەڕفاند وـ..وایە؟" لیانا بە دەنگێکی ئازار و خەمبارانەش قسەی دەکرد
جیمین بیری کەوتەوە کە جی هون پێی وتبوو جیمین تۆی ڕفاندوە

{خۆشەویستی ژێر باران}Where stories live. Discover now